ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لیژنە هاوبەشەكان سوپاسی كافتریایەك دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی دەستبەجێ چاككردنەوەی كەموكورتییەكان و جێبەجێكردنی رێنماییەكان، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی سوپاسی كافتریایەك دەكەن و قائیمقامی سلێمانیش دەڵێت؛ لیژنەكان بۆ خزمەتی گشتی پێكهێنراون نەك بۆ سزادانی دوكاندار و خاوەن شوێنەكان”.

لەئەنجامی سەردانی بەردەوامی لیژنەی سیستمی غازی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ ئەوشوێنانەی سیستمی غازیان داناوه،‌ دەركەوتووە كافتری لاتانۆ كەموكورتی لەسیستەمەكەدا هەیه، پاش دیاریكردنی شوێنی لێچوونی غازەكە خاوەنی كافتریاكە دەستبەجێ كۆمپانیای چاككردنەوەی ئاگاداركردەوە و بەرلەرۆشتنی‌ لیژنەكە لەشوێنەكە چاسەرەری كەموكورتیەكانی كرد.

لەبەرامبەر بەدەمەوەهاتن و زووچاككردنەوەی كەموكورتیەكانیش لیژنەی سیستەمی غاز سوپاسی خاوەن كافتریای لاتانۆ_ی كرد و هیوایانخواست لەپێناو پاراستنی سەلامەتی خۆیان و شوێنەكانیان و هاوڵاتیان، خاوەن شوێنەكان بەزووی بەدەم لیژنەهاوبەشەكانەوە بچن لەچارەسەری كەموكورتیەكانییان.

کوردستان

وەزارەتی خوێندنی باڵا شەش پۆست بۆ جاری یەكەم لە زانكۆی سلێمانی ڕادەگەیەنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە چوارچێوەی ڕێنماییەكاندا شەش پۆست بۆ جاری یەكەم لە زانكۆی سلێمانی ڕادەگەیەنێت، ماوەی وەرگرتنی (c.v) تا 20ی ئەم مانگە دەبێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، بڵاویكردەوە ، لە چوارچێوەی ڕێنماییەكاندا شەش پۆست بۆ جاری یەكەم لە زانكۆی سلێمانی ڕادەگەیەنێت، هەر كەسێك ئارەزوی هەیە و مەرجەكانی تێدایە دەتوانێت لە ماوەی دیاریكراودا (c.v) و داواكارییەكەی پێشكەش بكات، تا ناوی لە لیستی خوازیاراندا تۆمار بكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، چانسی زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەی، كە دیدو بۆچوون و بەرنامەی كار و چالاكییەكانی خۆی پێشكەش بكات بۆ بەرەوپێشبردنی زانكۆ بۆ ئەو چوار ساڵەی كە پۆستەكەی وەردەگرێت ، زمانی ئینگلیزی و بەكارهێنانی كۆمپیوتەر هەلی زیاتر بۆ پیشكەشكار دەڕەخسێنیت.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، بۆ پێشكەشكردنی (c.v) و پوختەی ڕاژە كۆتایی دەوامی ڕێكەوتی (٢٠/٨/٢٠٢٠) دەبێت و پێویستە پوختەی ڕاژەی لەلایەن بەرپرسی یەكەمی فەرمانگەكەیەوە واژوو كرا بێت.

هەر بەڕێزێك ئارەزوی هەیەو مەرجەكانی سەرەوەی تێدا بەدی دەكرێت دەتوانی (c.v) و پوختەی ڕاژەی ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە [email protected] بنێرێت.

پۆستەكان:
ڕاگری كۆلیژی پزیشكی
ڕاگری كۆلیژی پزیشكی ڤێتەرنەری
ڕاگری كۆلیژی زمان
ڕاگری كۆلیژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكان
ڕاگری كۆلێژی بازرگانی
ڕاگری كۆلێژی هونەرە جوانەكان

مەرجەكان:
هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا بێت.
ناونیشانی زانستی لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر كەمتر نەبێت.
خزمەتی زانكۆیی لە (10) ساڵ كەمتر نەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

عەبدولڕەحمان سدیق پۆستێكی باڵای لە كابینەی نۆ وەرگرت

خەڵك – بەشی هەواڵ
نووسەر و ئەندازیار سیاسەتمەداری كوردو ئەندامێكی پێشووی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان پۆستی سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان وەرگرت و ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێم واژۆی لەسەر كرد .

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 10/8/2020، فەرمانی هەرێمی بۆ عەبدولڕەحمان سدیق، نووسەر و ئەندازیار سیاسەتمەدار ی كورد واژۆ كرد تا وەك سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان دەست بەكار بێت.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دوای واژۆكردنی دەستبەكاربوونەكەی ستایشی شارەزایی و خزمەت و هەوڵەكانی بۆ پاراستنی ژینگە و بڵاوكردنەوەی كولتووری ژینگەپارێزی عەبدولڕەحمان سدیق كرد، كە هەر لەدوای ڕاپەرینی ئازاری 1991ـەوەبەردەوام بووە و هیوای سەركەوتن بۆ خواست .

بیۆگرافیا :
عەبدولڕەحمان سدیق لە دایكبووی ٢ی ئازاری ١٩٦٢ شاری كەركوك، نووسەر و ئەندازیار سیاسەتمەدار ی كوردە، ئەندامی پێشووی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بووە و بڕوانامەی ئەندازیاری هەیە و چالاكوانێكی بواری ژینگەیە، لەماوەی ٢٠٠٣ تاكوو ٢٠٠٤ وەزیری ژینگەی عێراق بوو هاوكات ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران (پەڕلەمان)ی عیراق بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی سلێمانی: لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 22 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ تەندروستی‌ سلێمانی‌ ڕایدەگەیەنێت: لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 22 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 3 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

د.یاد نەقشبەندی‌ وتەبێژی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ تەندروستی‌ سلێمانی‌ لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە 24 كاتژمێری‌ ڕابردوودا 32 نەخۆش داخڵی‌ نەخۆشخانەكانی‌ كۆرۆنا بوون و 22 تووشبووش نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ تەندروستی‌ سلێمانی ‌ئاماژەی بەوەشداوە: هاتووە 146 تووشبوو لە نەخۆشخانەكان ماونەتەوە و لەو ژمارەیە 32 تووشبوو لە چاودێری‌ چڕن و هاوكات لە 24 كاتژمێری‌ ڕابردوو 3 تووشبووی‌ كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان