ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کۆمپانیای ئۆپۆ تەکنەلۆژیایەکی زۆر ئاست بەرزی خێرا شەحن کردنەوە بەردەست دەخات

خەڵک-

لە دواین نوێکاری و زانیارییەکان لە بارەی مۆبایلی ڕێنۆ ئەیسەوە براین شێنی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئۆپۆ نوێترین تەکنەلۆژیای کۆمپانیاکەی ڕاگەیاند کە بریتییە لە شەحن کەرەوەی ٦٥ واتی.

تەکنەلۆژیا نوێکە ناوی سۆپەر ڤۆک ٢.٠ ـەـ، کە خێرایی دوو هێندەی نەوەی پێش خۆیەتی و لە ٥ خوولەکێکدا توانای بارگاویکردنەوەی دەگەیەنێتە سەدا ٢٤ ی شەحن و هەروەها لە ٢٧ خولەک بۆ نیو کاتژمێردا دەگاتە سەدا سەد بۆ مۆبایلێک کە توانستی باترییەکەی ٤٠٠٠ میلی ئەمپێر بێت.

هەرەها بارگاویکەرەوەی وایەرلێسی کۆمپانیاکە بە ناوی Wireless VOOC Flash Charge توانای ٣٠ وات دەبێت کە لە ٨٠ خوولەکدا مۆبایلێک بە تەواوی بارگاوی دەکاتەوە، بۆ مۆبایلێک کە توانستی باترییەکەی ٤٠٠٠ میلی ئەمپێر بێت.

گەر زیاتر وردبینەوە لەم پێشکەوتنەی کۆمپانیاکە هاوشێوەی تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەم کە توانایەکی زیاتر و خێراییەکی بەرزتری دەوێت ئەوا مۆبایلەکان پێویستیان بەوەیە بە شێوازێکی خێراتر بارگاوی ببنەوە کە تا ڕادەیەکی زۆر ئۆپۆ سەرکەوتوو بووە لەم هەنگاوەیدا.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن ڕامی مۆبایلەکەت خاوێن دەکەیتەوە لە ئایفۆنە تازە و کۆنەکاندا

خەڵک-

خاوێنکردنەوەی ڕامی مۆبایلەکەت زۆربەی جار کارێکی تەواو پێویستە تاوەکوو بتوانیت بە تەواوی سوود لە خێراییمۆبایلەکەت ببینیت، و ئەمەی خوارەوە ڕێنمایی پێویست و گرنگە بۆ ئەوەی بتوانیت سوود لە تایبەتمەندی خاوێنکردنەوەی ئایفۆنەکەت ببینیت.

بڕۆ سەر ئەپی Settings  لەسەر مۆبایلەکەت.

Open Settings app on iPhone 11

پاشان Accessibility بکەوە و کرتە لە Touch  بکە.

Choose Touch option

پاشان بەشی AssistiveTouch چالاک بکە.

Enable AssistiveTouch on iOS 13

پاشان وەرەوە سەر سێتینگس دووبارە بەشی General بکەوە، و Shut Down دابگرە.

Tap on Shut Down in Settings app

لێرەدا دەستبنێ بە چوارگۆشە سپییەکەدا”AssistiveTouch” و پاشان دەست لەسەر دووگمەی Home دابگرە بۆ چەند چرکەیەک و شاشەکەت فلاشێک دەکات، و پاشان ڕامی مۆبایلەکەت خاڵی دەبێتەوە.

Now touch and hold the virtual Home button on iPhone 11

بۆ زیاتر تێگەشتن دەتوانن سوود لەم ڤیدیۆیە ببینن:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کۆمپانیای ZTE دەناسیت؟ مۆبایلەکانی ئێجگار هەرزان و تایبەتمەندی بەرزی ڕاگەیاند!

خەڵک-

ئەگەر بە دوای مۆبایلێکی هەرزان و تایبەتمەندی گونجاودا دەگەڕێیت لە کاتی ئێستادا ئەوا مۆبایلەکانی کۆمپانیای ZTE تەواو گونجاون بۆ بەکارهێنەران، کۆمپانیاکە مۆبایلێکی نوێی ڕاگەیاند بە ناوی ZTE Blade 20، کە نرخی ١٤٠ دۆلار دەبێت.

ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی ١٩٨٥ دا دروستکراوە لە وڵاتی چین دروستکراوە و ماوەی چەند ساڵێکە زۆربەی ئەو مۆبایلانەی دەیان خاتە بازاڕەوە بەوە ناسراون تایبەتمەندی بەرز و نرخی کەمیان هەیە و دەیەوێت زیاتر بەم تایبەتمەندییە خۆی ناسراو بکات.

بلەید ٢٠ خاوەنی شاشەیەکی ئێڵ سی دییە بە قەبارەی 6.49 ئینج و بە ڕوونی ئێچ دی پڵەس لەگەڵ پڕۆسێسەری MediaTek Helio P60 لەگەڵ پڕۆسێسەری گرافیکی Mali-G72 MP3.

مۆبایلەکە هەڵگری ڕامێکی ٤ گێگابایتە و بە بیرگەی ١٢٨ گێگابایت و پشتگیری بیرگەی دەرەکی دەکات لە جۆری مایکرۆ.

کامێرای سێڵفی ٨ مێگاپێکسڵە هەروەها سێ کامێراش لە پشتەوە بە ڕونییەکانی ١٦+٨+٢ بۆ جۆرە جیاوازەکانی وێنەگرتن، خاوەنی باترییەکە بە توانای ٥٠٠٠ میلی ئەمپێر بە توانای ١٨ وات کە دەتوانیت بۆ ماوەی دوو ڕۆژ کاری پێبکەیت.

Image result for ZTE Blade 20

ئەگەر سەرنج بدەین بۆ کەسێک کە بە دوای مۆبایلێکی هەرزاندا بگەڕێت و تایبەتمەندی بەرزی هەبێت، ئەوا ئەم مۆبایلە بەتەواوی گونجاوە بۆی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هواوی مۆبایلی nova 5z ی ڕاگەیاند بە بوونی چوار کامێرا و نرخێکی هەرزان

خەڵک-

مانگی یەک هواوی زنجیرە مۆبایلی نۆڤا ٥ ی ڕاگەیاند و مانگێک دواتر نۆڤا ٥ پڕۆی ڕاگەیاندبوو لە ئێستاشدا کۆمپانیاکە مۆبایلێکی نوێی ڕاگەیاند بە ناوی nova 5z.

مۆبایلەکە هەڵگری پڕۆسێسەری هواوی کیرین ٨١٠ یە بە ڕامی 6 GB و بیرگەکانی 64GB و 128GB ناتوانرێت کامێرا و باتری بگۆڕێت بەشێوەی ئاساییی.

خاوەنی شاشەیەکی 6.26 ئینجی جۆری LCD ییە بەبوونی کامێرای سێڵفی 32MP و کامێرای پشتەوەی هەڵگری چوار کامێرای پێشکەوتووە بە تواناکانی 48 MP و 8 MPی گۆشە فراوان و 2 MP ی هەستەوەری ورد و قوڵی و 2 MP لە جۆری ماکرۆ.

Image result for Huawei launches nova 5z - a cheaper nova 5i Pro

باتری مۆبایلەکە 4,000 mAh ـە بە توانای بارگاویکردنەوەی خێرای ١٠ وات، هەروەها لەسەر ڕووکاری EMUI 9.1 بنیات نراوە بە وەشانی ئەندرۆید پای، تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد بەکارهاتوو لە کامێراکانیدا تاوەکوو وێنەیەکی جوانت بۆ بچرکێنێت.

تایبەتمەندییەکی گرنگی تری بریتییە لە بوونی GPU Turbo کە بۆ ئەزموونکردنی باشتری یارییەکانە، و نرخی مۆبایلەکە $225ـە بە ڕەنگەکانی ڕەش و ئۆرۆرا و سەوزی ڕۆشنی.

Image result for Huawei launches nova 5z - a cheaper nova 5i Pro

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان