ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلە ئاست بەرزەکە هواوی Mate 30 pro

خەڵک

کۆمپانیای هواوی مۆبایلی مەیت ٣٠ پڕۆی ڕاگەیاند بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی بەرز و یەکێکە لە هەرە باشترین مۆبایلەکانی ساڵی کۆمپانیاکە، تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە بەم شێوەیەی خوارەوەن.

گشتی ڕونماکەی: قەبارەی پێکهاتووە لە ٦.٥٣ـئینچ و لە جۆری Flex OLED بەڕوونی Fhdـپڵەسو ڕوونما چەماوەکەی لە جۆری horizonـی ٨٨پلەیە. تایبەتمەندی تر- ڕوونماکەی پارێزراوە بەچینی گۆرێلا گڵەس نەوەی ٦ـم بەهەمان شێوەش بۆ پشتەوە. وە دۆخی Hdr10 و Dci p3 و anti blue بۆ ناوبردنی ڕەنگە شینە زیانبەخشەکان لەخۆ دەگرێ.
بۆ بڵندگۆکانی دەنگ لەنێو ڕوونماوە دەردەچێت.

چیپسێت: بەکاربەری کیرین ٩٩٠ بناغەکراوی ٧ـنانۆمەترە، تۆڕە نەوە ٥ـەکەی کیرین ٩٩٠ 5g لەخۆ دەگرێ.

کامێرای پشتەوە: بە چەشنی چواریە کامێرا” ٤٠ـمێگاپێکسڵ سەرەکی و پشتگیری لە دۆخی PDAF, OIS, Laser AFـیش دەکات، ٤٠مێگاپێکسڵ گۆشە فراوان بەناوی Super wide angel movie تیرەی کرانەوەی هاوێنەکەی f/1.8 واتا کەمترین کرانەوە لەخۆ دەگرێ لەچاو مۆبایلەکانی تر، پشتگیری لە دۆخی PDAF, OIS, Laser AF یشدەکات.
، ٨ـمێگاپێکسڵی تەلەفۆتۆ پشتگیری لە دۆخی PDAF, OIS, Laser AFـدەکات، توانای هێنانەپێشەوەی ٣x ڕەقەواڵەی و ٥x hybrid واتا تێکەڵەی نەرمەواڵەوڕەقەواڵە، ٣٠x ڕەهەندی گشتی هەیەو کامێرای چوارەم هەستەوەری Tof 3d.
سێلفیەکەی: ٣٢مێگاپێکسڵی بەتیرەی کرانەوەی هاوێنەی f/٢.٠، دووەم کامێرای 3D tof.
ڤیدیۆگرتە: توانای ڤیدیۆ گرتنی بەڕوونی 4k یو ٦٠ وێنە لەچرکەیەکدا، بۆ ڤیدیۆگرتەی سێلفیش بەڕوونی 4kـیو ٣٠ وێنە لە چرکەیەکدا تۆمار دەکات.

– پشتگیری لە ڕەقەواڵەی AIS دەکات واتا دژە لەرزینی دەست، و laser focus واتا سەرنجی خۆکاری.

Related image

دۆخەکانی کامێراو ڤیدیۆگرتەی پشتەوە:
CINEMATIC VIDEO BOKEH.
SUPER NIGHT SCENE mode.
PROFOTO C1 or C1 PLUS.
ULTRA HIGH SPEED PHOTOGRAPHY, ULTRA HIGH DEFINITION, TIME DELAY, LARGE
WIDE ANGLE, LARGE APERTURE BLUR, DUAL SCENE VIDEO, PORTRAIT MODE, PROFESSIONAL MODE,
MACRO MODE.
ULTRA SLOW Motions 7680fps!, PANORAMIC MODE, BLACK AND WHITE ART,
STREAMER SHUTTER, HDR, SMART FILTER, WATERMARK,
DOCUMENT SCANNING, AI PHOTOGRAPHY MASTER, DYNAMIC
PHOTO, 4D PREDICTION CHASE, SMILE CAPTURE, VOICE
ACTIVATED PHOTO, CONTINUOUS shooting, 4K TIME-LAPSE,

دۆخەکانی کامێرای پێشەوە (سێلفی): PORTRAIT MODE, PANORAMIC MODE, FUN AR, DYNAMIC PHOTOS, SMART FILTERS, WATERMARKS, SMILE SHOTS, SELF-PORTRAIT
MIRRORS, TIME-LAPSE.

Related image

سیستەم: ڕووکاری بەکارهێنەری هواوەی Emui10 بنچینەکراو لەسەر ئەندرۆید 10.

تایبەتمەندی تر:
– شلەی ساردکەرەوە لەخۆ دەگرێ.
– خاوەن دووانە بڵندگۆیە لەجۆری Dolby Atmos و دەنگی 32-bit/384kHz audio.
– خاوەن بڕوانامەی دژە ئاو و تەپوتۆزە بە ڕەیتنی IP68.
– خاوەن هەستەوەری gestureـە دەتوانین فرمان بە مۆبایلەکە ئەنجام بدەین بەتەنها ئاماژەکردنی دەستەکانمان بۆی.
– خاوەنی AI Auto Rotate بۆ جوڵە لەگەڵ بەکارهێنەر لە ڕێگەی ژیری دەستکردەوە.
– لەهەر دوولای مۆبایلەکە خاوەن دووانە دوگمەی بڵندگۆیەو نادیاریشن.
– لەڕێگەی Huawei HiCar دەتوانیت مۆبایلەکەت بکەیتە کلیلی ئۆتۆمبێلەکەت و کرداری زیاتریش.
– گرنگی زیاتر بە پارێزگاری دراوە و ناوەڕۆکی نامەکان تەنها کەسی بەکارهێنەر دەیانبینێت.
پارێزگاری ڕوونما: وەک هەمان مۆبایلی مەیت ٢٠ پڕۆ خاوەن هەستەوەری Face id 3Dـی نەوەی دووەمەو پەنجەمۆریش لەژێر ڕوونماکەی جێگیرکراوە.
وەک بەرهەمە ئاستبەرزەکانی تری هواوەی پشتگیری بارگاوی بێتەلی ٢٧ـواتی دەکاتو بەهەمان شێوە دانەوەی بارگاوی پێچەوانەی بێتەلە.

بیرگەی ناوەکی (میمۆری): لە جۆری سێهەمە UFS3.0
گێگابایت. ١٢٨، ٢٥٦
بیرگەی کاتی (ڕام) ٨ گێگابایت.

پاتری: بە توانستی ٤٥٠٠ میلی ئەمپێر، کاژمێر. وە خێرابارگاوی ٤٠ـواتەو بارگاوی بێتەل ٢٧ـوات و دانەوەی بارگاوی بێتەلی پێچەوانە وە لەم نەوەیەدا خێراتر کراوە.
لەگەڵ مەیت ٣٠ پڕۆ 5gـی هەمان تایبەتمەندی لەخۆ دەگرن تەنها ڕایەڵیان جودایە.

ڕەنگەکان: ڕەش، شین، سەوز، پەمەی، مۆر، پرتەقاڵی.
نرخ: ٨ / ٢٥٦ گێگابایت ١٠٩٩ یۆرۆ تەنیا لە ئەوروپا.
مەیت ٣٠ پڕۆ 5g: ڕام ٨ / ٢٥٦ گێگابایت ١١٩٩ یۆرۆ تەنها لە ئەورپا.

سەرچاوە:تێک نیوس

Image result for Mate 30 pro

Related image

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن ڕامی مۆبایلەکەت خاوێن دەکەیتەوە لە ئایفۆنە تازە و کۆنەکاندا

خەڵک-

خاوێنکردنەوەی ڕامی مۆبایلەکەت زۆربەی جار کارێکی تەواو پێویستە تاوەکوو بتوانیت بە تەواوی سوود لە خێراییمۆبایلەکەت ببینیت، و ئەمەی خوارەوە ڕێنمایی پێویست و گرنگە بۆ ئەوەی بتوانیت سوود لە تایبەتمەندی خاوێنکردنەوەی ئایفۆنەکەت ببینیت.

بڕۆ سەر ئەپی Settings  لەسەر مۆبایلەکەت.

Open Settings app on iPhone 11

پاشان Accessibility بکەوە و کرتە لە Touch  بکە.

Choose Touch option

پاشان بەشی AssistiveTouch چالاک بکە.

Enable AssistiveTouch on iOS 13

پاشان وەرەوە سەر سێتینگس دووبارە بەشی General بکەوە، و Shut Down دابگرە.

Tap on Shut Down in Settings app

لێرەدا دەستبنێ بە چوارگۆشە سپییەکەدا”AssistiveTouch” و پاشان دەست لەسەر دووگمەی Home دابگرە بۆ چەند چرکەیەک و شاشەکەت فلاشێک دەکات، و پاشان ڕامی مۆبایلەکەت خاڵی دەبێتەوە.

Now touch and hold the virtual Home button on iPhone 11

بۆ زیاتر تێگەشتن دەتوانن سوود لەم ڤیدیۆیە ببینن:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کۆمپانیای ZTE دەناسیت؟ مۆبایلەکانی ئێجگار هەرزان و تایبەتمەندی بەرزی ڕاگەیاند!

خەڵک-

ئەگەر بە دوای مۆبایلێکی هەرزان و تایبەتمەندی گونجاودا دەگەڕێیت لە کاتی ئێستادا ئەوا مۆبایلەکانی کۆمپانیای ZTE تەواو گونجاون بۆ بەکارهێنەران، کۆمپانیاکە مۆبایلێکی نوێی ڕاگەیاند بە ناوی ZTE Blade 20، کە نرخی ١٤٠ دۆلار دەبێت.

ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی ١٩٨٥ دا دروستکراوە لە وڵاتی چین دروستکراوە و ماوەی چەند ساڵێکە زۆربەی ئەو مۆبایلانەی دەیان خاتە بازاڕەوە بەوە ناسراون تایبەتمەندی بەرز و نرخی کەمیان هەیە و دەیەوێت زیاتر بەم تایبەتمەندییە خۆی ناسراو بکات.

بلەید ٢٠ خاوەنی شاشەیەکی ئێڵ سی دییە بە قەبارەی 6.49 ئینج و بە ڕوونی ئێچ دی پڵەس لەگەڵ پڕۆسێسەری MediaTek Helio P60 لەگەڵ پڕۆسێسەری گرافیکی Mali-G72 MP3.

مۆبایلەکە هەڵگری ڕامێکی ٤ گێگابایتە و بە بیرگەی ١٢٨ گێگابایت و پشتگیری بیرگەی دەرەکی دەکات لە جۆری مایکرۆ.

کامێرای سێڵفی ٨ مێگاپێکسڵە هەروەها سێ کامێراش لە پشتەوە بە ڕونییەکانی ١٦+٨+٢ بۆ جۆرە جیاوازەکانی وێنەگرتن، خاوەنی باترییەکە بە توانای ٥٠٠٠ میلی ئەمپێر بە توانای ١٨ وات کە دەتوانیت بۆ ماوەی دوو ڕۆژ کاری پێبکەیت.

Image result for ZTE Blade 20

ئەگەر سەرنج بدەین بۆ کەسێک کە بە دوای مۆبایلێکی هەرزاندا بگەڕێت و تایبەتمەندی بەرزی هەبێت، ئەوا ئەم مۆبایلە بەتەواوی گونجاوە بۆی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هواوی مۆبایلی nova 5z ی ڕاگەیاند بە بوونی چوار کامێرا و نرخێکی هەرزان

خەڵک-

مانگی یەک هواوی زنجیرە مۆبایلی نۆڤا ٥ ی ڕاگەیاند و مانگێک دواتر نۆڤا ٥ پڕۆی ڕاگەیاندبوو لە ئێستاشدا کۆمپانیاکە مۆبایلێکی نوێی ڕاگەیاند بە ناوی nova 5z.

مۆبایلەکە هەڵگری پڕۆسێسەری هواوی کیرین ٨١٠ یە بە ڕامی 6 GB و بیرگەکانی 64GB و 128GB ناتوانرێت کامێرا و باتری بگۆڕێت بەشێوەی ئاساییی.

خاوەنی شاشەیەکی 6.26 ئینجی جۆری LCD ییە بەبوونی کامێرای سێڵفی 32MP و کامێرای پشتەوەی هەڵگری چوار کامێرای پێشکەوتووە بە تواناکانی 48 MP و 8 MPی گۆشە فراوان و 2 MP ی هەستەوەری ورد و قوڵی و 2 MP لە جۆری ماکرۆ.

Image result for Huawei launches nova 5z - a cheaper nova 5i Pro

باتری مۆبایلەکە 4,000 mAh ـە بە توانای بارگاویکردنەوەی خێرای ١٠ وات، هەروەها لەسەر ڕووکاری EMUI 9.1 بنیات نراوە بە وەشانی ئەندرۆید پای، تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد بەکارهاتوو لە کامێراکانیدا تاوەکوو وێنەیەکی جوانت بۆ بچرکێنێت.

تایبەتمەندییەکی گرنگی تری بریتییە لە بوونی GPU Turbo کە بۆ ئەزموونکردنی باشتری یارییەکانە، و نرخی مۆبایلەکە $225ـە بە ڕەنگەکانی ڕەش و ئۆرۆرا و سەوزی ڕۆشنی.

Image result for Huawei launches nova 5z - a cheaper nova 5i Pro

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان