ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

سوودە ناوازەكانی ترێ‌ كامانەن؟

خەڵك- بەشی هەواڵ

ترێ یەكێكە لەو میوانەی سودێكی زۆری هەیە بۆ تەندروستی، دەوڵەمەندە بە (كالۆری ،پرۆتین ،ڕیشاڵ ،پۆتاسیۆم،مەنگەنیز ،كۆپەر ،ڤیتامین k،ڤیتامین C).
د. عەبدولواحید محەمەد ساڵح، پسپۆڕی پزیشكی لە فەیسبوكی خۆی سوودەكانی ترێی بەم شێوەیە پۆلێن كردووە:

1_دژە ئۆكسانە.
2_مەترسی توشبوون كەم دەكاتەوە و دژی چەند جۆرێكی شێرپەنجەیە.
3_بەسوودە بۆ تەندروستی دڵ.
4 پەستانی خوێن دادەبەزێنێت.
5_ئاستی شەكر دادەبەزێنێت و دژی نەخۆشی شەكرەیە.
6_یارمەتی كەم بوونەوەی كۆلیسترۆڵ دەدات.
7_بەسوودە بۆ تەندروستی چاوەكان.
8_بەسوودە بۆ توانای بیرهێنانەوە.
9_خۆراكە مادەی گرنگی تێدایە كە بۆ بەهێز بوونی ئێسك پێویستە.

تەندروستی

کاتێک واز لە خواردنی گۆشت دەهێنیت، ئەم ٩ شتە لە جەستەدا ڕودەدات

خێزان

لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا کەسانێکی زۆر هەیە کە بڕیار دەدەن واز لە خواردنی گۆشت بهێنن و ببنە ڕوەک خۆر، ئەم کارە لە رووی تەندروستییەوە دوو لایەنەیەو هەم سوودی هەیەم هەم زیان، لێرەوە کاریگەریەکانی ببینە:

 

-کاتێک واز لە خواردنی گۆشت دەهێنیت باشتر دەتوانیت کۆنتڕۆڵی کێشی خۆت بکەیت و کێش داببەزێنیت.

-داتاکان ئەوەیان نیشان داوە کە ئەو کەسانەی گۆشت ناخۆن ڕێژەی بەکتریای پارێزەر لە جەستەیاندا زیاترە، بەوەش جەستەیەکی تەندروستریان هەیە.

-کاتێک گۆشت ناخۆیت کێشەی زیپکە و چەوری پێست و خاڵی ڕەشت زۆر کەم دەبێتەوە.

-ئەو کەسانەی گۆشت ناخۆن جەستەیەکی چالاکتر و پڕ جوڵەتریان هەیە.

-ئەگەرەکانی توشبوونت بە نەخۆشەکانی دڵ زۆر کەمتر دەبێتەوە.

-ڕێژەی کۆرستڕۆڵ لە جەستەتدا بۆ ١ لەسەر ٣ دادەبەزێت.

-بەڵام ڕوبەڕووی کەمی بەشێک لە ڤیتامینەکان دەبیتەوە بەتایبەت ڤیتامین D و B12 و ماددەی ئاسن، کە دەبێت بە خواردنی فاسۆلیا و بادام و گوێز پڕی بکەیتەوە یان حەبی ڤیتامین بخۆیت.

-بەهۆی کەمبونەوەی ماددەی ئاسن لە جەستەدا هەستی تامکردند زۆر کەمدەبێتەوە.

-بەهۆی کەمبونەوەی پڕۆتینەوە ماسولکەکانت درەنگتر چاکدەبنەوە کاتێک ئازاریان پێدەگات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چۆن ته‌نها به‌ بامێ گورچیله‌ت به‌ جوانی پاك ده‌كه‌یته‌وه‌؟ به‌م جۆره‌ بیخۆ

خێزان

بامێ چه‌ندین سودی جۆراوجۆری هه‌یه‌ بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، به‌ڵام یه‌كێك له‌ گرنگترین سوده‌كانی پاككردنه‌وه‌ی گورچیله‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیه‌تی، هه‌ر بۆیه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی گورچیله‌یان هه‌یه‌ زۆر به‌سووده‌.

بۆ ئه‌وه‌ی گورچیله‌ت به‌ بامێ پاك بكه‌یته‌وه‌ 4 بامێ بهێنه‌و سه‌ری بامێكه‌ لێبكه‌ره‌وه‌ و ناوكه‌كه‌شی ده‌ربهێنه‌، دواتر هه‌ر 4 بامێكه‌ بكه‌ره‌ كوپێكی ئاوه‌وه‌، كوپه‌ ئاوه‌كه‌ش تا به‌یانی جێبهێڵه‌.

دواتر به‌یانیان به‌ر له‌ نانی به‌یانی ئه‌و ئاوه‌ بخۆره‌وه‌، به‌وه‌ش گورچیله‌كانت پاكده‌كاته‌وه‌و رێژه‌ی شه‌كریش له‌ نێو جه‌سته‌دا هاوسه‌نگ ده‌كات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

بەر لەوەی بخەون ئەم ماسکە بدەن لە ڕوخسارتان، دەیگەشێنێتەوە!

خێزان

ئەمەی خوارەوە ماسێکی سروشتی کاریگەر و ئاسانە بۆ خانمان کە زۆر بەسوودە بۆ ژیانەوەی خانەکانی ڕوخسار لە پاش ماندووبون و بەرکەوتنی تیشکی خۆر لە ڕۆژدا، هەر بۆیە پێویستە ناوە ناوە ئەم ماسکە لە شەوان و بەر لە خەوتندا بەکار بهێنیت:

 

پێداویستیەکان:

– ١ تەماتە

– ١ لیمۆ

– کوپێک شیر

 

تەماتەکە جوان ورد بکە و دواتر شیرەکەی تێبەک، پاشان ئاوی لیمۆکەشی بکە بەسەردا و دواتر بۆماوەی ١٠ خولەک لەسەر ڕوخسارت دایبنێ، پاشان بیشۆرەوە و بە ڕوخسارێکی گەشاوەوە بخەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان