ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بەشە ئاردی دوو مانگ بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بۆ ئەمساڵ 10 بەش لە ئارد بەشەر هاووڵاتیان دابەشدەكرێت و هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی هەشت دەكرێت، دەشڵێت: “لەم مانگەدا 2 بەش ئارد دابەشدەكرێت”.

نەسرین محەمەد عەلی، بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەم مانگەدا دەست بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی شەش و حەوت كراوە، ڕەنگە ئەم هەفتەیە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی حەوت-یش تەواو بێت.

وتیشی، “بەردەوامین لە دابەشكردنی بەشە ئاردی ماڵان و لە هەفتەی داهاتووە دەست بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی هەشت دەكرێت”.

ڕاشیگەیاند، حكومەتی عیراق بۆ ئەمساڵ بڕیاریداوە 10 بەشە ئارد دابەش بكرێـت و تا كۆتایی ساڵ هەر 10 بەش ئاردەكە دابەش دەكرێت.

ئاشكراشیكرد، ئەو ئاردەی دابەشكراوە لەماوەی چوار مانگی ڕابردوودا زۆر كوالێتی باش بووە بۆ دروستكردنی نان.

بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانیلە (خەڵك)ەوە داوا لە هاووڵاتیان دەكات، “بچن ئاردەكە وەربگرن، چونكە بە پێزە و بۆ نان كردن گونجاوە”.

ئابوری

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێم

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەتەوە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید كاكی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ سێ شەممە 13-7-2020، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 122 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوە كراوە، ئەمەش لەكاتێكدا كە لەكاتی كردنەوەی بازاڕ بە 123 هەزار و 175 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و عیراق، نرخی دۆلار ناجێگیرە، ئەمەش لەكاتێكدایە لە چەند ڕۆژی ڕابدروو نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی گەیشتە 125 هەزار دینار بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕوونکردنەوە لەسەر درێژکردنەوەی ماوەى خزمەتی چەند دادوەرێک دەدات

خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارتی دارایی و ئابووری حکومەتى هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆی درێژکردنەوەی ماوەى خزمەتی چەند دادوەرێک بڵاوکردەوە.

 

وەزارتی دارایی و ئابووری حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، ماوەیەكە لە لایەن هەندێك دادوەر و پارێزەر و كەسایەتی و میدیاكاری‌ بەڕێزەوە پرسیار لە بارەى درێژكردنەوەی ماوەی خزمەتی چەند دادوەرێكی بەڕێز دەکرێت.

 

باسی لەئەوەشکردووە، هیچ نووسراو و داواكارییەكی لەو بابەتە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری نەهاتووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، وەزارەتی دارایی و ئابوری ئامادە نییە لە ژێر هیچ پاساوێكدا بڕیار و كاری نایاسایی تێپەڕێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەم هەفتەیە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و بەپێی زانیارییەكانیش ئەمڕۆ ئەو خشتەیەی بڵاویكردەوە كۆتایی پێدێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ دووشەممە 13ی تەمموزی 2020، مووچەی وەزارەتەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار، كارەبا، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ڕۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن، سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم، مووچە وەردەگرن.

بەپێی زانیارییەكانیش، سبەینێ سێ شەممە، مووچەی خانەنشینی سەربازی و ڕۆژی چوارشەممەش، مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچە لەكاتێكدایە كە حكومەتی هەرێم لە حەوت مانگدا تەنها مووچەی دوو مانگی دابەش كردووە و بەپێی زانیارییەكانیش تا ئێستا دیار نییە مووچەی مانگی داهاتوو چۆن و كەی دابەش دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان