ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەشناسی هەرێم: پلەی گەرما دادەبەزێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای سبەینێ‌ یەك شەممە بڵاودەكاتەوە و ئاشكرای دەكات، كە پلەكانی گەرما دادەبەزن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاپۆرتێكدا رەوشی كەشوهەوا و پلەكانی گەرمای ئەمڕۆ شەممە و سبەینێ یەك شەممەی پارێزگاكانی باشووری كوردستانی بڵاوكردۆتەوە و ڕاگەیاند، بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ پلەكانی گەرما دادەبەزن.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، سبەینێ‌ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 37 پلە و لە سلێمانی و دهۆك 35 پلە و كەركوك 39 پلە دەبێت و خێرایی با مامناوەند دەبێت لە 10- 20 كیلۆمەتر/ كاتژمێر دەبێت و ئاستی بینین نزیكەی 8- 10 كیلۆمەتر دەبێت.

ژینگە

لە سلێمانی ئامادەكاری بۆ لافاو دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە شاری سلێمانی ئامادەكاری پێشوەخت بۆ ڕێگری كردن لە لافاو، یان هەر حاڵەت و كارەساتێكی سروشتی دەكرێت، قائیمقامی سلێمانیش دەڵێت، پلانێكی تۆكمەیان داناوە بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان لە ئەگەڕی روودانی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو.

بەپێی ڕاگەیەندراوی قائیمقامیەتی سلێمانی “ئەمڕۆ یەك شەممە 2019.10.20، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی فریاگوزاری خێرا كۆبووەوە كە پێكهاتووە لە فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی و ئەو رێوشوێن و ئامادەكارییانە تاوتیۆكران كە گرنگن بۆ پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان لە ئەگەری هەر روووداوێكی سروشتی”.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیشدا قائیمامی سلێمانی رایگەیاند پلانێكی تۆكمەیان داڕەشتووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو ئەو رووداو حاڵەتانەی كە لە كاتی لافاو بارانی بەهێزدا ئەگەری روودانی دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەڕێوەبەرایەتییەكی پۆلیس لە سلێمانی داوایەك لە هاووڵاتیان دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات پارێزگاری لە سروشت و ژینگە بكەن و دەشڵێت: “دوو كەس دەستگیر كراون”.

هێمن كمرخان ئەفندی، بەڕێوەبەڕی ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی تانجەڕۆ سەر بە بەشی سلێمانی لە ئەنجامی گەڕان و پشكنین بۆ پاراستنی ژینگە توانیان (2) هاووڵاتی دەستگیر بكەن، كە بە شێوەیەكی نایاسایی هەستابوون بە دروستكردنی كارگەیەكی فافۆن.

ڕاشیگەیاند، ئەو كارە بۆتە هۆی بڵاوبوونەوەی دووكەڵ و بۆنی ناخۆش و زیانبەخش بۆ ناوچەكە و لە ئێستاشدا پەڕاوی لێكۆڵینەوە كراوەتەوە و ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

هێمن كمرخان داواشی لە سەرجەم هاووڵاتیان كرد، كە پابەندبن بەڕێنمایەكانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی و پارێزگاری لە سرووشت و ژینگەی كوردستان بكەن .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی هەرێم: پێشبینی دەكرێت ڕۆژی شەممە سەرەتای باران بارین دەستپێبكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی كەنداوی عەرەبی پێشبینی دەكرێت لە ئێوارەی ڕۆژی شەممە سەرەتای باران بارین بە شێوەیەكی پچڕ پچڕ لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێبكات.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەبەوەشدەكات، لە ڕۆژی یەكشەممە لە تەواوی ناوچەكانی هەرێم نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت و پلەكانی گەرما لەگەڵ خۆی نزم دەكاتەوە، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان باران بارین زیاتر دەبێت پێشبینی دەكرێت لە هەندێ ناوچە لە كاتی باران بارین هەورە تریشقەشی لەگەڵ بێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەوەش دەخاتەڕوو، ڕۆژی دووشەممە ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت وە كاریگەری باران بارین كەم دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان