ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پۆلیسی گەرمیان؛ دەست بەسەر كەرەستەی هەڵكەندنی بیری ئاودا گیرا


خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، شەوی ڕابردوو دەستیان گرت بەسەر كەرەستەی هەڵكەندنی بیری ئاو كە بەزیادەڕەویی و نایاسایی سەرقاڵی هەڵكەندی بیری ئاو بوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێراوە ڕایگەیاندووە، دوای وەرگرتنی زانیاری و چاودێری ورد پۆلیسی شارەوانییەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیمان لەسنووری ناحیەی سەرقەڵا شەوی ڕابردوو دەستیان گرت بەسەر كەرەستەی هەڵكەندنی بیری ئاو كەبەزیادەڕەویی و نایاسایی سەرقاڵی هەڵكەندی بیری ئاو بوو .

ڕاشیگەیاندووە، بەردەوام چاودێری ئەو ناوچانە دەكەین، كە زیادەڕەوی تێیدا دەكرێت هەركەسێك بیری ئاو لێ بدات دەست بەسەركەرەستەكانیدا دەگیرێت و خۆشی ڕوبەڕوی یاسای دەكرێتەوە.

وێنەی ‏بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان‏.

وێنەی ‏بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان‏.وێنەی ‏بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان‏.وێنەی ‏بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان‏.

کوردستان

بۆچی خه‌ڵك گومانیان له‌ ئاماره‌كانی كۆرۆنا هه‌یه‌؟


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

پەرلەمانتارێکی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، خەریکە دەگەنە قه‌ناعه‌ت كه‌ حكومه‌ت له‌ترسی خۆپیشاندان و له‌ بێ پاره‌ییدا بڕیار ده‌دات خه‌ڵك له‌ژووره‌وه‌ زیندانی بكات.

 

ھاوڕێ مەلا ستار ئەندامی پەرلەمانی کوردستان  لەنوسینێکیدا لەژێر ناونیشانی (بۆچی خه‌ڵك گومانیان له‌ ئاماره‌كانی كۆرۆنا هه‌یه‌؟) باسی لە هۆکاری ئەو گومانانە کرد، بۆتە هۆی ئەوەی هاوڵاتییان متمانەیان بە کۆرۆنا لاوازببێت.

 

ناوبارو ئاماژەى بەئەوەدا، له‌گه‌ڵ به‌شێك لەو بەناو توشبووانەی گەرمیان ‌ ڕاسته‌وخۆ گفتوگۆی هه‌یه‌ و به‌وپه‌ڕی نیگه‌رانییه‌وه‌ باس له‌ ئه‌نجامه‌كانیان ده‌كه‌ن و ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه،‌ به‌هیچ جۆرێك یه‌ك نیشانه‌ی تووشبوونیشیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌بێت، و ھەمووشیان لەژوورێکی نەخۆشخانەکە دەستبەسەرکراون، بەبێ پێدانی ھیچ جۆرە چارەسەرێکی تەندروستی، کە ژماره‌یان یه‌ك كه‌س و دوو كه‌س نییە.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ئەمانە وادەکەن، گومانەکان  زیاتربن لەسەر تۆماركردنی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی تووشبووی کۆرۆنا له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا.

وتیشی:سەرباری ئەوەی کە مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر جیھان ھەست پێ دەکەن، وەلێ گومانیان له‌م ژمارانه‌ش هه‌یه‌، و ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌زووترین كات ئه‌مه‌ یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.

 

دەشڵێت: هاوڵاتی له‌گومانێكی قوڵدان‌ له‌ تۆماركردنی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ و ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ زیاتر دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌ پابه‌ندبوون به‌ ڕێنماییه‌كان، نه‌بوونی متمانه‌ به‌ حكومه‌ت كاره‌ساتی دروستكردووه‌، لەئێستاشدا‌ حكومه‌ت خۆی ده‌زانێت ئه‌و متمانه‌یه‌ چۆن دروست ده‌كات، بێده‌نگ بوونیشی له‌سه‌لماندنی ڕاستییه‌كان گومانه‌كان له‌ ئاماره‌كان زیاتر ده‌كات.

 

ئەوەشی خستەڕوو، خه‌ڵك له‌كاتێكدا به‌ چەند مانگێک مووچه‌ی پێنادرێت، كرێكارێك، حه‌ماڵێك، ده‌ستگێڕ و عه‌ره‌بانچی و كرێچی و خاوه‌ن دوكانێك كه‌ چه‌ندین مانگه‌ له‌ كار و كه‌سابه‌ت دووركه‌وتووه‌ته‌وه‌ پێویستی به‌ پاره‌یه‌، به‌ ژیانه‌، به‌ ئیشوكاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی بژییت، به‌داخه‌وه‌ حكومه‌ت ڕه‌نگه‌ وا تێگه‌یشتبێت خه‌ڵك به‌خۆڵ خواردن ده‌ژین، بۆیه‌ له‌مه‌دا زۆر كه‌مته‌رخه‌مه‌ و ده‌بوو بیری له‌دابینكردن و گه‌ره‌نتیكردنی ژیانی خه‌ڵك بكردبایه‌ته‌وه‌ ئینجا بێت و كه‌ره‌نتینه‌ی دیكه‌ بسه‌پێنێت، ئه‌مه‌ قبوڵكراو نییه‌ ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌تی كوردستان.

دەشڵێت: ئێمه‌ كه‌ له‌ناو خه‌ڵكین و زۆرێك پێیان وایه‌ حكومه‌ت له‌ترسی خۆپیشاندان ئه‌و ئامارانه‌ به‌رز ده‌كاته‌وه‌، خه‌ریكه‌ ده‌مانگه‌یه‌نێته‌ قه‌ناعه‌ت كه‌ حكومه‌ت له‌ترسی خۆپیشاندان و له‌ بێ پاره‌ییدا بڕیار ده‌دات خه‌ڵك له‌ژووره‌وه‌ زیندانی بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قائیمقامی هەولێر: داوا لەهاوڵاتییان دەکەین بۆ وەرگرتنی مۆڵەت سەردانمان نەکەن


خەڵک-ئارام سەردار

قایمقامی ناوەندی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، شەوی ڕابردوو بەپێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ قادەغەی هاتووچۆی سەرتاسەری چووە بواری جێبەجێکردن، و داوا لەهاوڵاتیان دەکەین سەردانمان نەکەن بۆ وەرگرتنی ڕێگەپێدان.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەندی هەولێر بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو بەپێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ قادەغەی هاتووچۆی سەرتاسەری چووە بواری جێبەجێکردن، لەپێناوی تەندروستی هاوڵاتیان چونکە ئەوحاڵەتانەی تۆمارکران لەچەند ڕۆژی ڕابردوو لەدەرەوەی پێشبینیەکان بوو لەسلێمانی، ئەمەش زەنگی مەترسیداربوو بۆ هەموولایەکمان، هەرچەند بەردەوام داوای پابەندبوونی هاوڵاتیانمان دەکرد تاوەکو تووشی حاڵەتێک نەبین ژمارەیەکی زۆر تۆمارنەکرێت.

دەشڵێت، بەسوپاسەوە هاوڵاتیانی هەولێر پابەندی ڕێنماییەکان بوون و خۆیان بەر لەکاتژمێر ٦ی ئێوارەی دوێنێ شوێنەکانی خۆیان داخست، هێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش لەئەرکدان بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارەکان، تیمەکانی قایمقامیەت و پۆلیس لەئەرکن بۆ ئەوەی هەر پێشێلکاریەک هەبێت لێپێچنەوە بکەن، ئومێد دەکەین هاوڵاتیان پابەندبن و سزای کەس نەدەین، ئومێدیش دەکەین ئەو ژمارانەی تۆمارکراون دووبارە نەبێتەوە لەهیچ شارێک.

نەبەز عەبدولحەمید ئاماژەی بۆئەوەشکرد، داوا لەهاوڵاتیان دەکەین سەردانمان نەکەن بۆ وەرگرتنی ڕێگەپێدان، چونکە لەبەیانەکەی وەزارەتی ناوخۆ بەڕوونی ئاماژەکراوە کێ لەکار و جمووجۆلدابێت، فەرمانگە حکومەکانیش داخراون، ئاسانکارکراوە بۆ فەرمانگەکەکانی خزمەتگوزاری وەک ئاو و کارەبا ک پێویستە و ئەوا کۆمپانیایانەی زبڵ و خاشاک کۆدەکەنەوە یان موەلیدەی گەڕەک و جوتیارانیش دەتوانن بەروبوومەکانیان ساغبکەنەوە و خاوەن دەڕاسەکانیش دروێنەبکەن.

باسی لەوەشکرد، داواش لەم هاوڵاتیانە دەکەین کەوانیازی دەرچوون یان گەڕانەوەیان هەبووە لەشارەکان لەماوەی ئەو شەش ڕۆژە تاوەکو بڕیاری تر دەردەچێت لەشوێنەکانی خۆیان بمێننەوە و قەرەباڵغی لەبازگەکان دروست نەکەن چونکە ڕێگایان پێ نادرێت لەبەر ئەوەی قەدەغەکە سەرتاسەریە و هەمووان دەگرێتەوە، هەرکەسێک پابەند نەبێت سزادەدەرێن کە ئێمەش ئەوەمان ناوێت، بەڵکو تەنها پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانمان بەڵاوە گرنگە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لیژنەى باڵای ڕووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا کۆدەبێتەوە


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئەمڕۆ چوار شەممە لەپارێزگای هەولێر لیژنەى باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە.

 

لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و وەزیری تەندروستی و پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.

 

لەوکۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەبارەى دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان دەکرێت و بڕیاری پێویست بۆ ئەم قۆناغە نوێیە دەردەکرێت.

 

ئەمە لەکاتێکدایە کۆی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان گەیشتە ٧٤٥ کەس، کە لەناویاندا ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و  ٤٢٠ کەسیش چاکبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان