ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

خوێندنی باڵا هەلی گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران بۆ زانكۆیەك ڕادەگەیەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم هەلی گواستنەوەی ڕاژەی 92 فەرمانبەر بۆ زانكۆی هەڵەبجە ڕادەگەیەنێت و دوا كاتیش بۆ پێشكەش كردنی داواكاری 6ی مانگی داهاتووە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاشكرای كردووە، سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە پێویستی بە گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران هەیە، جا هەر فەرمانبەرێك ئارەزووی هەیە و مەرجەكانی خوارەوەی تێدا بەدی دەكرێت دەتوانێت لە كاتی دیاریكراودا سەردانی كارگێڕی سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجه بكات.

ڕاشیگەیاندووە، پێویسته داواكار پێشتر لە یەكێك لە فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم دامەزرابێت، واته ئەمە هەلی گواستنەوەی ڕاژەیە نەك دامەزراندن و ئەم گواستنەوەیه لە سەر بنەمای شارەزایی و لێهاتویی و كێبركێ كردن دەبێت.

جەختیشی كردۆتەوە، دواكات بۆ پێشكەشكردنی (cv) و پوختەی ڕاژە كۆتایی دەوامی ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی ٦/١٠/٢٠١٩ دەبێت.

پسپۆڕییەكان و ژمارەی فەرمانبەری پێویست:

ئابوری

حكومەتی هەرێم دوابڕیار لەسەر خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە دەدات

خەڵك- ئارام سەردار
بڕیارە سبەینێ‌ چوار شەممە 11ی كانوونی یەكەمی 2019 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە و گفتووگۆ لەبارەی پیشنیازی ( یاسای چاكسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكانی دیكە لە هەرێمی كوردستان) بكات و ڕەوانەی پەڕلەمانی بكات.

عەبدولحەكیم خەسرۆ، بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیران بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند، سبەینێ‌ چوار شەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە، چاوەڕوان دەكرێت گفتووگۆ لەبارەی پیشنیازی (یاسای چاكسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكانی دیكە لە هەرێمی كوردستان) بكات.

دەشڵێت: “چاوەڕوان دەكرێت ئەنجوومەنی وەزیرانی پێشنیازە یاساییەكە پەسەند بكات و ڕەوانەی پەڕلەمانی بكات”.

ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆك وەزیرانیش لەكاتی پێشكەشكردنی ڕاپۆرتی ۱۰۰ ڕۆژی كاركردنی ئاماژەی بەم یاسایە كرد و تەواو ئامادەكراوە.

بەپێی زانیاریەكانیش، ئەنجوومەنی وەزیران لەكۆبوونەوەی سبەینێ‌ چوار شەممە گفتووگۆ لەبارەی چەند بابەتێكی تریش دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

دەقی بڕیاری حكومەتی هەرێم بۆ بە هەمیشەیی كردنی گرێبەستەكان بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی پێشووتری بڕیاری بە هەمیشەیی كردنی مامۆستایانی گرێبەستی دەركرد و بڕیارەكەش لە سەری ساڵی نوێوە دەچێتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە.

بەپێی بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، كە دەست (خەڵك) كەوتووە، مامۆستایانی گرێبەست بە مووچە و پلە و دەرماڵەی شایستە دەكرێنە هەمیشەیی لەسەر میلاكی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی دارایی پلەی وەزیفی و ئەركی دارایی لە ساڵی 2020 بۆ دابین دەكات.

هەر بەپێی بڕیارەكە، ماوەی خزمەتی پێشووی گرێبەست بۆ ئەو مامۆستایانە هەژمار دەكرێت بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی دارایی هەرێم.

دەقی بڕیارەكە:
بڕیاری ژمارە 34 لە 6-11-2019
پشت بەست بە ئەحمامی ماددەی (8) لە یاسای ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ژمارە (3)ی ساڵی (1992)ی هەمواركراو، لەبەر ڕۆشنایی كۆنووسی كۆبوونەوەی یاسایی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (13) لە (6-11-2019) و ئاماژە بە كۆنووسی كۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەش لە بەڕێزان وەزیرانی (پەروەردە، دارایی و ئابووری، پلاندانان) پێكهاتبوو بە بڕیاری كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە دانیشتنی ئاسایی خۆی ژمارە (5) لە (4-9-2019) بە ڕەچاوكردنی ئەوەی مامۆستایانی گرێبەست ماوەی چەندین ساڵە لە بواری پەروەردەدا خزمەت دەكەن و پێداویستی بواری پەروەردەیان پڕكردۆتەوە بڕیار درا بە:
1- بە هەمیشەیی كردنی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست لەسەر میلاكی وەزارەتی پەروەردە بە ناونیشان و مووچە و دەرماڵەی شایستە.
2- وەزارەتی دارایی و ئابووری پلەی وەزیفی تەرخانكراوی دارایی پێویست لەسەر میلاكی وەزارەتی پەروەردە بۆ ئاماژە پێكراوان لە بڕگەی (1)ی سەرەوە دابین دەكات لە ساڵی دارایی 2020.
3- سەبارەت بە ماوەی خزمەتی پێشووی ئاماژە پێكراوان لە بڕگەی (1)ی سەرەوە وەك مامۆستایانی گرێبەست، وەزارەتی دارایی و ئابووری بەپێی شایستە بوونیان لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییە بەركارەكان مامەڵەیان دەكات.
4- وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەم بڕیارە جێبەجێ‌ دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی هەرێم ڕوونكردنەوە لەسەر مووچەی فەرمانبەران دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دڵنیایی دەدات بە فەرمانبەران، كە هیچ كێشەیەك بۆ مووچەكانیان دروست نابێت و دەشڵێت: “شاندێكی هەرێم دەچێتەوە بەغدا”.

لەماوەی ڕابردوودا دوو شاندی حكومەتی هەرێم چوونە بەغدا و ڕێككەوتن لەسەر بودجە و نەوت كرا، بەڵام دواتر بەهۆی دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق و پەسەندكردنی دەستلەكاركێشانەوەكەی لەلایەن پەڕلەمانەوە جۆرێك لە مەترسی لەسەر پشكی هەرێم لە بودجە و مووچەی فەرمانبەران دروست بووە.

لای خۆشیەوە، د. جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە هیچ كێشە و مەترسییەك بۆ سەر بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروست نابێت و مووچە بەشێوەیەكی ئاسایی دابەش دەكرێت.

ڕاشیگەیاند، كە هەر كاتێك پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020ی فیدڕاڵی گەیشتە پەڕلەمانی عیراق، شاندی هەرێم دووبارە دەچێتەوە بەغدا.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم دڵنیایی بە فەرمانبەران دا، كە هیچ كێشەیەك بۆ مووچەكانیان دروست نابێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان