ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

یانه‌ی برایه‌تی (په‌یوه‌ند مامه‌ند) ـی گواسته‌وه‌ ڕیزه‌كانی

خه‌ڵک – ئارام سه‌ردار

به‌مه‌به‌ستی تۆكمه‌كردنی پێكهاته‌ی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی برایه‌تی بۆ یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یانه‌كه‌مان ناوه‌ڕاستكاری پارساڵی یانه‌ی گازی باكوور (په‌یوه‌ند مامه‌ند) ـی گواسته‌وه‌ ڕیزه‌كانی.

(په‌یوه‌ند مامه‌ند ساڵح) له‌دایكبووی ساڵی 1991 ـه‌ و له‌ هێڵی ناوه‌راست یاری ده‌كات، له‌ده‌ستپێكدا له‌ یانه‌ی خاك ده‌ستی به‌ یاریكردن كردووه‌و دواتر بۆ یانه‌كانی (كه‌ركووك، سۆلاڤ، سه‌وره‌ و عه‌له‌م له‌ خولی عێراق) یاریكردووه‌ و دوا یانه‌ش كه‌ یاری بۆ كردووه‌ یانه‌ی (گازی باكوور) بوو.

یانه‌ی برایه‌تی له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌کاریه‌کانی ئه‌م وه‌رزه‌دا بۆندی چه‌ندین یاریزانیان نوێ کردۆته‌وه‌ و چه‌ند یاریزانێکیشیان له‌ یانه‌کانی تره‌وه‌ دابین کردووه‌.

ناوخۆیی

کچانی هەولێر نازناوی خولی نایابی تۆپی دەستی یانەکانی کوردستانیان بەدەست هێنا

خەڵک سپۆرت – ئارام سەردار

بەچاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی تۆپی دەستی کوردستان ، دوای پێنج جەولە لەبەرێوەچونی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی کوردستان، ئێوارەی دوێنێ شەممە 19 ی 10 ی 2019 لەهۆلی یانەی سەنحاریب لەشاری دهۆک کۆتایی بەخولی نایابی تۆپی دەستی کچانی یانەکانی کوردستان هات.

کچانی هەولێر نازناوی خولی نایابی تۆپی دەستی یانەکانی کوردستانیان بەدەست هێنا ، ئافرۆدێت پلەی دووەم ، ئافرەتانی هەولێر پلەی سێیەم ، سەنحاریب پلەی چوارەم ، قەڵا پلەی پێنجەم ، کەرکوک پلەی شەشەمی خولەکەیان بەدەست هێنا.

لەکۆتایی خولەکەشدا لەلایەن بەرپرسانی یەکێتی ناوەندی تۆپی دەستی کوردستان خەڵات و جامی براوە بەخشرایە پاڵەوانانی خولەکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ی نوێی ده‌ركرد

یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 19/10/2019 به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:

1- خولی راهێنه‌رایه‌تی فوتساڵ، له‌ رۆژی شه‌ممه‌ 9/11/2019 به‌ سه‌رپه‌رشتی وانه‌بێژی نێوده‌وڵه‌تی (شه‌مس حوسێن محه‌ممه‌د) له‌ هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت.

2- داوا له‌ یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانی فوتساڵ ده‌كه‌ین ناوی راهێنه‌ر و یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر به‌ نووسراوی فه‌رمی پێشكه‌ش به‌ یه‌كێتییه‌كه‌مان بكه‌ن، كه‌ مه‌رجه‌ یه‌كێكیان یان هه‌ردووكیان له‌ ره‌گه‌زی مێ بێت، دوا مۆڵه‌ت رۆژی شه‌ممه‌ 2/11/2019 ـیه‌.

3- داوا له‌ یانه‌ پله‌نایه‌به‌كانی فوتساڵی كچانی كوردستان ده‌كه‌ین، به‌ نووسراوی فه‌رمی ناوی راهێنه‌رێك بۆ یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بنێرن، كه‌ مه‌رجه‌ له‌ ره‌گه‌زی مێ بێت، دوا مۆڵه‌ت رۆژی شه‌ممه‌ 2/11/2019 ـیه‌.

4- رۆژی دووشه‌ممه‌ 21/10/2019 كاتژمێر 10:00 ـی به‌یانی، له‌ باره‌گه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیاران ئه‌نجام ده‌درێت، مه‌رجه‌ سه‌رپه‌رشتیار (یاریزان یان راهێنه‌ر یان ناوبژیوان) ـی تۆپی پێ بووبێت له‌ ئاستی یانه‌كان و، له‌ ئێسته‌دا ده‌سته‌ی كارگێری هیچ یانه‌یه‌ك نه‌بێت و له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانیش سه‌ركه‌وتوو بێت.

5- باجی تایبه‌ت به‌ راگه‌یاندنكارانی وه‌رزشی، بۆ وه‌رزی 2019/2020 ته‌نیا به‌ فۆتۆگرافه‌رانی وه‌رزشی ده‌درێت، كه‌ پێویسته‌ له‌ كاتی یارییه‌كاندا له‌ پشت هێلی كۆتایی یاریگه‌كان ئاماده‌بن و كاره‌كانی خۆیان بكه‌ن.

6- سه‌رجه‌م یانه‌ به‌شداربووه‌كانی چالاكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌، پێویسته‌ شوێنی شایسته‌ بۆ راگه‌یاندنكارانی وه‌رزشی و وێنه‌گری كه‌ناڵه‌كان (ڤیدیۆیی) له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ دابین بكه‌ن.

7- یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزی 2019/2020، له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 24/10/2019 له‌ كاتژمێر 3:00 ـی ئێواره‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت.

8- یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی نایابی لاوانی تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزی 2019/2020، له‌ رۆژی هه‌ینی 25/10/2019 له‌ كاتژمێر 3:00 ـی ئێواره‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت.

9- راهێنەر و سەرپەرشتیاری تیپ و یاریزانانی تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی جیهان، ناتوانن له‌ یانه‌كه‌ی خۆیان یان له‌ هه‌ر یانه‌یه‌كی دیكه‌ کار بکەن و یاری بكه‌ن، تا ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی یاری یانه‌كه‌یان و یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌ خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان كۆتایی دێت، چونكه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر رووداوه‌كانی ئه‌م یارییه‌ به‌رده‌وامه‌ و به‌ كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ده‌ركه‌وت ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌م كێشه‌یه‌ به‌ دوورن و ئاگادار نین، ته‌نیا راهێنه‌ری تیپی تازەپێگەیشتووانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌ستی له‌ یارییكردن به‌ ئه‌نجامی ئه‌م یارییه‌ هه‌بووه‌ تێوه‌گلاوە، بۆیه‌ یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان تا گه‌یشتن به‌ هه‌موو راستییه‌كان و ورده‌كارییه‌كان له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ی نوێی ده‌ركرد

یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14/10/2019 به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:

1- هه‌ر یانه‌یه‌ك سكاڵا له‌سه‌ر یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان تۆمار بكات، سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی هه‌ڵده‌په‌سێردرێت تا ئه‌نجامی سكاڵاكه‌ یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر سكاڵاكه‌ له‌ ساتی به‌رێوه‌چوونی چالاكییه‌كان بوو، ئه‌وا سه‌رجه‌م یارییه‌كانی ئه‌م یانه‌یه‌ی سكاڵای تۆمار كردووه‌ به‌ ئه‌نجامی (3-0) گۆڵ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی تیپی به‌رامبه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێت، هه‌ر یانه‌یه‌ك له‌ ئێستادا سكاڵای له‌سه‌ر یه‌كێتییه‌كه‌مان تۆمار كردووه‌، ئه‌گه‌ر سكاڵاكه‌ نه‌كشێنێته‌وه‌، ئه‌م بڕیاره‌ له‌سه‌ری جێبه‌جێ ده‌بێت، به‌ڵام یانه‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ سكاڵا له‌ لێژنه‌ی ئۆڵمپی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر یه‌كێتییه‌كه‌مان تۆمار بكه‌ن.

2- رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 18/10/2019 له‌ كاتژمێر 7:00 ـی به‌یانی، تاقیكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌یی و تیۆری بۆ ناوبژیوانانی سلێمانی له‌ هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت، به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:

• (35) ناوبژیوان به‌شداری ده‌كات، به‌ڵام (28) ناوبژیوان مافی به‌رێوه‌بردنی یارییه‌كانی ده‌بێت، به‌ مه‌رجێك له‌ تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌ركه‌وتووبن.
• سه‌ركه‌وتووانی پله‌یه‌ك (18) ناوبژیوان.
• سه‌ركه‌وتووانی پله‌دوو (10) ناوبژیوان.

3- ئه‌و ناوبژیوانانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌یان ئه‌نجام نه‌داوه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 1/12/2019 تاقیكردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.

4- هه‌ر یاریزانێك مافی ده‌ستبه‌ردار بوون (استغنا‌و) به‌ مه‌رج وه‌ربگرێته‌وه‌، كار به‌ مه‌رجه‌كان ناكرێت.

5- یاریزانانی فوتساڵی كچان، جگه‌ له‌ یاری فوتساڵ بۆیان نییه‌ هیچ یارییه‌كی دیكه‌ له‌ یانه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن، جگه‌ له‌ یارییه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان نه‌بێت.

6- ئاگاداری یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانی فوتساڵی كچانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌، هه‌ر یانه‌یه‌ك ئاره‌زووی به‌شدارییكردنی له‌ خولی پله‌یه‌كی فوتساڵی كچانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2019/2020 هه‌یه‌، به‌ نووسراوی فه‌رمی ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌، دواین كات بۆ وه‌رگرتنی نووسراوه‌كان رۆژی شه‌ممه‌ 19/10/2019 ده‌بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان