ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەرپرسێكی یەكێتی: دەستكەوتی حكومەت كاڵكردنەوەی ئینتما و پەرەپێدان بە دوو ئیدارەیی بووە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا نەتوانراوە دوو ئیدارەیی لە زهنی تاكی كورددا بسڕدرێتەوە و دەشڵێت: “بەدرێژایی ئەو هەموو ساڵەی دوای ڕاپەڕین دەستكەوتی حكومەتی كوردستان كاڵكردنەوەی ئینتمای نەتەوەیی و پەرەپێدان بە دوو ئیدارەیی لە فكری تاكی كوردا بووە”.

بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، “یەكێك لە ئەزموونە تاڵەكانی مێژووی گەلەكەمان شەڕە یەك بەدوای یەكەكانی برا كوژی بوون، كە زۆر زیاتر لە دوژمنانمان زەرەری پێ گەیاندووین”.

دەشڵێت: “دوای ساڵانێكی زۆری شەڕی خۆ كوژی و براكوژی و شەهیدبوونی زۆرێك لە ڕۆڵەكانمان توانرا كێشەكان وەلاوە بنرێن و دوو ئیدارەیی كۆتایی پێبهێنرێت و حكومەتێكی یەكگرتوو و پەڕلەمانێكی هەڵبژێردراو دروست بكرێت، بەڵام دەبێت بپرسین دوو ئیدارەیی واتای چییە؟، ئایا ئەم حكومڕانیەی كوردی توانیوێتی ئامانجەكانی گەلەكەمان بێنێتە دی؟”.

بڵێسە جەبار فەرمان ئاماژەی بەوەشكردووە، بەداخەوە دەبێت دان بەوەدا بنرێت، كە تا ئێستا حوكمی كوردی حوكمێكی سەركەوتوو نەبووە بە ئاستی خواست و ویست و تا ئێستا نەتوانراوە دوو ئیدارەیی لە زهنی تاكی كورددا بسڕدرێتەوە و پارێزگاكان و زاراوەكان هیچ تەماسێكیان بەیەكەوە نیە..

ئەو بەرپرسەی یەكێتی جەختی كردۆتەوە، “ئەبێت ئەو ڕاستیە بوترێت، كە بە درێژایی ئەو هەموو ساڵەی دوای ڕاپەڕین دەستكەوتی حكومەتی كوردستان كاڵكردنەوەی ئینتمای نەتەوەیی و پەرەپێدان بە دوو ئیدارەیی لە فكری تاكی كوردا بووە”.

پێی وایە، حكومەتی ئیتحادی بابەتی ئاشتی قەزیە نیە لەلای، هەڵسوكەوتیان سڕینەوەی ئاشتیە بەتایبەتی لەناوچە كوردستانیە دابڕاوەكان و دەشڵێت: “ئاشتی لەم ناوچەیە غائیبە، شەڕەنگێزی زاڵە، هەربۆیە باس كردن لە ئاشتی و ئاشتەوایی لەم ڕۆژگارەدا كوتانی ئاسنی ساردە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەوەتا دوای چەندەها ڕێككەوتن و هاوپەیمانی و هەڵبژاردن و باسكردن لە دیموكراسی دێن و بی هیچ بنەمایەك ڕێگا لە هاووڵاتیەك دەگرن بە چوونی بۆ پایتەخت، بۆیە لە وڵاتی ئێمە باسی ئاشتی و بروابوون بە یاسا تەنها خولیایە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ڕۆژی پێنج شەممە لە بازگەی سماقوڵی ڕێگری لە مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كرا بچێتە هەولێر و دوابەدوای ئەوەش سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی ڕایگەیاند، كە تەقە لە بارەگای لقی چوار كراوە و شەوی ڕابردووش تەقە لە دوو كۆمیتەی یەكێتی لە هەولێر كرا.

جیهان

پۆمپیۆ: ترەمپ ئامادەیە هێزی سەربازی دژی توركیا بەكاربهێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئامادەیە لەكاتی پێویستدا هێزی سەربازی دژی توركیا بەكاربهێنێت.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترامپ ئامادەیە ڕێگەچارەی سەربازیی دژی توركیا بگرێتەبەر ئەگەر پێویست بكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لەگەڵ دەستپێكی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان (باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا) ئەمریكا بڕیاریدا سەرجەم هێزە سەربازییەكانی لە ناوچەكە بكێشێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نوام چۆمسكی: بایكۆت ئابووری توركیا دادەڕمێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەیلەسوفێكی ئەمریكایی ڕایدەگەیەنێت، بایكۆتكردنی كاڵای توركیایی ئابووری ئەو وڵاتە دادەڕمێنێت.

نوام چۆمسكی نووسەری بەناوبانگ و فەیلەسوفی ئەمریكایی لە پەیامێكدا سەبارەت بە بایكۆتی كاڵای توركیایی بەهۆی هێرشەكانی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سوریا ڕایگەیاند، پێویستە هونەرمەندان و نووسەران و ڕۆشنبیرانی جیهان ، بایكۆتی كاڵای توركيايی بكەن و مامەڵەی پێوەنەكەن.

نوام چۆمسكی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر بایكۆتی كاڵای توركی بكرێت و بازاڕەكان بەبێ بەرهەمی توركیایی بمێنێتەوە، توركیا تووشی داڕمانی ئابووریی دەبێت، هەروەها بۆ ڕاوەستانی هێرشەكان داوا دەكات توركیا بخرێتە ژێر گوشاری نێودەوڵەتییەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزیری پێشمەرگە: دۆخی ئێستای ناوچەكە پێویستی بەلێكتێگەیشتنی هەمووانە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ 21 ی ئۆكتۆبەری 2019، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ژەنەڕاڵ ئەیۆت، فەرماندەی هەماهەنگی هاوپەیمانی وەزاری لە عیراق كۆبووەوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا، كە ژمارەیەك لەنوێنەرانی تیمی هاوپەیمانی وەزاری لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون، بارودۆخی عیراق و هەرێم تاووتوێكرا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر یەكڕیزیی و هاوبەشی هێزەكان لەڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تیرۆرستان لەناوچەكەدا، بۆ ئەمەش وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: لەئێستادا هاوكاری و هەماهەنگی هاوپەیمان پێویستییەكی حەتمییەو جێگەی پێزانینی زۆری ئێمەیە.

فەرماندەی هەماهەنگی هاوپەیمانی وەزاری، جەختی لەسەر بەردەوامی پاڵپشتیی و پشتگیری هێزی پێشمەرگە كردەوە و ڕاشیگەیاند: خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە جێی شانازی هەمووانە.

هاوكات، پرسی هەنگاوەكانی چاكسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە و پڕۆسەی خۆڕێكخستنەوەی هێزەكان و میكانیزمی مەشق و ڕاهێنانەكان لەسەر بەرنامەی داهاتووی تیمی هەماهەنگی هاوپەیمانان لە عیراق و هەرێم گفتوگۆی كۆتایی كۆبوونەوەكە بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان