ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان دەستپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
تەندروستی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە كۆتایی ئەم مانگەوە هەڵمەتێكی كوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان دەستپێدەكات و جەختیشدەكاتەوە، كە هەموو منداڵانی خوار تەمەن 5 ساڵ دەگرێتەوە.

عەبدوڵڵا گۆران، سكرتێری ڕۆژانامەوانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هاووڵاتیانی پارێزگای (سلێمانی -هەڵەبجە ) و دەڤەری گەرمیان و ڕاپەرین و كەمپەكانی (باریكە- ئاشتی- عەربەت –تازەدێ- قۆرەتوو) ئاگادار دەكەینەوە، كە هەڵمەتێكی نیشتیمانی كوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان جێبەجێ دەكەین.

ڕاشیگەیاند، هەڵمەتەكە لە بەرواری ٢٩/٩/٢٠١٩ تاوەكو ٣/١٠/٢٠١٩ بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بۆ منداڵانی تەمەن خوار پێنج ساڵ بەردەوام دەبێت.

ئاشكراشی كرد، كە تیمەكانیان بەشێوەیەكی فراوان لە هەڵمەتەكەدا بەشداری دەكەن و كوتانەكە هەموو ئەو منداڵانە دەگرێتەوە، كە تەمەنی خوار 5 ساڵن ئەگەر چەند جارێكیش كوترابن یان سەرە كوتانیشی بێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی داوا لە دایكان و باوكان دەكات، “تكایە منداڵەكانتانی لێ بێ‌ بەش مەكەن” و هەڵمەتەكە لەڕێگەی تیمە گەڕۆك و جێگیرەكانمانەوە ئەنجام دەدرێت، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی (سلێمانی – هەڵەبجە – گەرمیان – ڕاپەڕین) و بەڕێوەبەرێتی تەندروستی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەرێتیەكانی خۆپاراستنی تەندروستیەوە سەرپەرشتی دەكرێت.

جیهان

پۆمپیۆ: ترەمپ ئامادەیە هێزی سەربازی دژی توركیا بەكاربهێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئامادەیە لەكاتی پێویستدا هێزی سەربازی دژی توركیا بەكاربهێنێت.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترامپ ئامادەیە ڕێگەچارەی سەربازیی دژی توركیا بگرێتەبەر ئەگەر پێویست بكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لەگەڵ دەستپێكی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان (باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا) ئەمریكا بڕیاریدا سەرجەم هێزە سەربازییەكانی لە ناوچەكە بكێشێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نوام چۆمسكی: بایكۆت ئابووری توركیا دادەڕمێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەیلەسوفێكی ئەمریكایی ڕایدەگەیەنێت، بایكۆتكردنی كاڵای توركیایی ئابووری ئەو وڵاتە دادەڕمێنێت.

نوام چۆمسكی نووسەری بەناوبانگ و فەیلەسوفی ئەمریكایی لە پەیامێكدا سەبارەت بە بایكۆتی كاڵای توركیایی بەهۆی هێرشەكانی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سوریا ڕایگەیاند، پێویستە هونەرمەندان و نووسەران و ڕۆشنبیرانی جیهان ، بایكۆتی كاڵای توركيايی بكەن و مامەڵەی پێوەنەكەن.

نوام چۆمسكی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر بایكۆتی كاڵای توركی بكرێت و بازاڕەكان بەبێ بەرهەمی توركیایی بمێنێتەوە، توركیا تووشی داڕمانی ئابووریی دەبێت، هەروەها بۆ ڕاوەستانی هێرشەكان داوا دەكات توركیا بخرێتە ژێر گوشاری نێودەوڵەتییەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزیری پێشمەرگە: دۆخی ئێستای ناوچەكە پێویستی بەلێكتێگەیشتنی هەمووانە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ 21 ی ئۆكتۆبەری 2019، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ژەنەڕاڵ ئەیۆت، فەرماندەی هەماهەنگی هاوپەیمانی وەزاری لە عیراق كۆبووەوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا، كە ژمارەیەك لەنوێنەرانی تیمی هاوپەیمانی وەزاری لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون، بارودۆخی عیراق و هەرێم تاووتوێكرا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر یەكڕیزیی و هاوبەشی هێزەكان لەڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تیرۆرستان لەناوچەكەدا، بۆ ئەمەش وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: لەئێستادا هاوكاری و هەماهەنگی هاوپەیمان پێویستییەكی حەتمییەو جێگەی پێزانینی زۆری ئێمەیە.

فەرماندەی هەماهەنگی هاوپەیمانی وەزاری، جەختی لەسەر بەردەوامی پاڵپشتیی و پشتگیری هێزی پێشمەرگە كردەوە و ڕاشیگەیاند: خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە جێی شانازی هەمووانە.

هاوكات، پرسی هەنگاوەكانی چاكسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە و پڕۆسەی خۆڕێكخستنەوەی هێزەكان و میكانیزمی مەشق و ڕاهێنانەكان لەسەر بەرنامەی داهاتووی تیمی هەماهەنگی هاوپەیمانان لە عیراق و هەرێم گفتوگۆی كۆتایی كۆبوونەوەكە بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان