ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كۆڕبەندێكی تایبەت بە پرسی چاكسازی لە هەرێم بەڕێوەدەچێت

خەڵك – ئارام سەردار

ئەمڕۆ شەممە ۲۱ی ئەیلولی ۲۰۱۹ دووەم كۆڕبەندی سەكۆی بەشداری گشتی لەبارەی پرسی چاكسازیی و دەرفەت و بەربەستەكانی بەردەم پڕۆسەی چاكسازی لە هەرێم كە لەلایەن ئینستتیوتی ڕیفۆرم بۆ گەشەپێدان سەرپەرشتی دەكرێت، لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو.

دانا سەعید سۆفی سەرۆكی ئینستتیوتی ڕیفۆرم بۆ گەشەپێدان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەم كۆڕبەندە تایبەت بەپرسی چاكسازی و دەرفەت و بەربەستەكانی زیاتر لە ٧٠ چالاكی مەدەنی و نوێنەری دامودەزگاكانی حكومەت بەشداریان تێدا كردووە و ساڵانەش كۆڕبەندی لەم شێوەیە دەبەستن بۆ بابەتە جیاوازەكان.

دەشڵێت”پرسی چاكسازی بۆ ئەمساڵ هەڵبژێردراوە بەناونیشانی چاكسازی بەرەو كوێ، بەتایبەت لە كابینەی نوێی حكومەت، چونكە ئەو چاكسازییەی باس دەكرێت بۆ حكومەت و پەڕلەمان و هاوڵاتیانیش ڕوون نیە، بۆیە لەبری دەرفەت و بەربەستەكانی بەردەم چاكسازی گفتوگۆ دەكەین كە چۆن چاكسازی بكرێت و چاكسازی ڕاستەقیە چییە، چۆن هاوڵاتیان پێگەیان لەم پڕۆسەیە بەهێز دەبێت، چونكە هەر پڕۆسە و پڕۆژەیەك هاوڵاتیان بەشێك نەبن تیایدا ئەستەمە بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتیان بێت.

ئاشكراشیكرد، كاریگەرییەكانی چاكسازی نابینرێن تاكو دیزاین و سیمای دیار و ڕوون نەبێت، لەبەرئەوە پێویستە هەر گۆڕانكارییەك كە بكرێت كاریگەری لەسەر ژیانی هاوڵاتیان هەبێت .

کوردستان

كاتی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی دیاریكرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی تەواو نەبوونی كارەكانی لیژنەی پێداچوونەوە بە پەیڕەوی ناوخۆ كۆبوونەوەكە بۆ ڕۆژی چوار شەممە دواخرا.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی لیژنەی پێداچوونەوە بە پەیڕەوی ناوخۆ كارەكانی تەواو نەكردووە و هەندێك لە ئەندامان لێرە نەبوون، سەرۆك كۆمار لە دەرەوە بوو، ئەمانە هۆكاربوون بۆ ئەوەی كۆبوونەوە نەكرێت.

ڕاشیگەیاند، بڕیاربوو ڕۆژی دوو شەممە ئەنجوومەنی سەركردایەتی گشتی دووەم كۆبوونەوەی ئەنجام بدات و لیژنە پێداچوونەوە بە پەیڕەوی ناوخۆ كارەكانی تەواو بكات و پەیڕەوێكی نوێ‌ بخاتە بەردەم ئەنجوومەنی سەركردایەتی گشتی.

جەختیشی كردەوە، كە كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی گشتی خراوەتە ڕۆژی چوار شەممە.

بە پێی زانیارییەكانی (خەڵك) لیژنەی پێداچوونەوە بە پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی زۆربەی كارەكانی تەواو كردووە و تەنها پێداچوونەوەی ماوە بە بڕگەكانی پەیڕەوی ناوخۆ و دەیخاتە بەردەم سەركردایەتی گشتی حزبەكەی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە دهۆك؛ گەنجێك لە لای دیوار مزگەوتێك ویستی كۆتایی بەژیانی خۆی بهێنێ

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك ڕایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن هێزەكانیانەوە گەنجێكیان ڕزگار كرد، كە ویستبووی لە ڕێگەی چەكەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێ.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە 26-1-2020 لە گەڕەكی نزاركای نوێ لە نزیك دویاری مزگەوتی مەلا ناتق گەنجێك خەریك بووە كۆتایی بەژیانی خۆی بهێنێ.

ڕاشیگەیاندووە، دەستبەجێ لە لایەن پۆلیس و هێزەكانی ئاسایشەوە چوونەتە شوێنەكە و دەستیان بەسەر ئەو چەكەدا گرتووە، كە گەنجەكە بەنیاز بووە بۆ خۆكوشتن بەكاری بهێنێت و ڕزگاریان كردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەماوەی ئەم مانگە لە پارێزگای دهۆك و شارۆچكەی زاخۆ نزیكەی 10 حاڵەتی كوشتن تۆماركراوە.

بەری دەمەكێ كێم ل تاخێ نزاركا نوی ل بەر دیوارێ مزگەفتا مەلا ناتقی گەنجەكی هەوڵا خوكوشتنێ دا بەلێ هێزێن پولیس و ئاسایشێ ل وێرێ ئامادەبوون و چەك ژێ هاتە وەرگرتن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بڕیارێك لە بەرژەوەندی جووتیاران دەركرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

قائیمقامی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە سلێمانی بەرهەمی سەوزەی ناوخۆ پێداویستی بازاڕ پڕ دەكاتەوە و سێ‌ هێندەی ساڵی ڕابردووش بەرهەم زیادی كردووە.

ئەمڕۆ یەك شەممە 26-1-2020 ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاریكردنی هاوسەنگی بەروبوونی سەوزە و میوە لە پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە و ڕایگەیاند، بە ئامانجی زیادكردنی ئاستی بەروبوومی ناوخۆیی پاڵپشتی زیاتری جووتیاران و پڕۆژە خۆماڵییەكان دەكەین.

وتیشی، “وەك هاوكارییەك بۆ جووتیاران و ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان، جەخت لە بڕیاری وەرنەگرتنی (عمولە) لە جووتیاران لە عەلوەی سلێمانی دەكەینەوە و لەكاتی فرۆشتنی بەرهەمەكانیان هیچ بڕە پارەیەك لە جووتیاران وەرناگیرێت و هەر نووسینگەیەكی كشتوكاڵیش پارە لە جووتیاران وەربگرێت ڕووبەڕووی سزا دەكرێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بڕیارەكە كاریگەری زۆری هەبووە لەسەر دروستبوونی جموجوڵ و زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆیی و ساغكردنەوەی بەرهەمەكانی جووتیاران لە عەلوەی سلێمانی.

ڕوونیشیكردەوە، هەر جووتیارێك سەوزە بەئاوی قورس بەرهەم بهێنێت، ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە، خۆشبەختانەش سەوزەی بەرهەمهاتوو بەشێوەی تەندروست سێ‌ هێندەی ساڵی ڕابردووە و بۆ پارێزگاكانی تری عیراقیش هەناردە دەكرێت.
س.ع

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان