ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

٨ کێشەی تەندرووستی کە توشی هەموو ژنێک دەبێت، چۆن چارەسەری دەکەیت؟

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٨ کێشەی تەندرووستییە کە توشی هەموو ژنێک دەبێت و لێرەوە دەتوانیت زانیاری لەسەر وەربگریت:

 

ناڕێکی سوڕی مانگانە

ڕەنگە بەهۆی قەلەقی و سترێس یان حەبی ڕێگری لە منداڵبوون یاخود ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەوە درووستببێت، پێویستە پشکنینی پزیشکی بکەیت.

 

هەوکردن

هەوکردنی ناوچەی زێ یەکێکە لە کێشە باوەکان، پێویستە ئاگاداریی پاک و خاوێنیەکەی بیت و سانتی و تیمپۆنی کوالێتی باش و تەندرووست بەکار بهێنیت.

 

جلی ژێرەوەی خراپ

لەبەرکردنی جلی ژێرەوەی تەسک هۆکارە بۆ زیانگەیاندن بە زێ و هەوکردنی و پێویستە ئاگادار بیت.

 

بۆنی ناخۆش

هەندێک خواردن بۆنی ناخۆشی زێ درووستدەکات، بەڵام ئەنەناس یاخود دارچینی دەبێتە هۆیی ئەوەی بۆنی خۆش بکات و دەتوانیت بیانخۆیت.

 

وشکبونەوە

ناهاوسەنگی هۆڕمۆن کێشەی وشکبونەوەی زێ درووستدەکات و پێویستە کرێمی شێدارکەرەوەی بۆ بەکار بهێنیت و چارەسەر وەربگریت.

 

پاککردنەوەی زۆر

زیاد لە پێویست پاکردنەوەی ناوچەی زێ زیانی هەیە، چونکە وادەکات ئەو بەکتریا سودبەخشانە نەمێنن کە خۆیان پاکبونەوەی ناوەوەی زێ دەپارێزن.

 

مووی ژێرەوە

هەندێکجار پاش موولابردن، هەندێک موو دێتەوە کە ناتوانێت سەردەربکات و لە ژێر پێستەکە دەمێنێتەوە، بۆ چارەسەر پێویستە تەقشیری بۆ بکەیت و پێستە مردووەکان لابدەیت.

 

 

ئازاری زێ

هەندێکجار بەبێ هۆکار زێ ئازار درووستدەکات، چارەسەرێکی باشە گەر ماوەیەک لە ئاوی گەرم و خوێدا بمێنیتەوە.

 

تەندروستی

لەمەودوا هەر لە ماڵەوە بەم گیراوەیە مەهێڵە هیچ ددانێکت کلۆر ببێت

خێزان

سەردانی پزیشكی دان هەندێ‌ جار بە ئازارەو پارەیەكی زۆری تێدەچێت و هەندێ‌ جاریش زیان بە ددانەكانمان دەگەیەنێت بۆیە باشترین شت بۆ ددان ئەوەیە كە تا بتوانیت پارێزگاری لە ددانەكانت بكەیت و ددانت بشۆیت و بەم چارەسەرە سروشتیانە دەتوانیت بۆ هەمیشە ددانەكانت بە تەندرووست بهێڵیتەوە و هیچ كات پێویستت بە پزیشكی دان نەبێت:

 

بۆ پارێزگاری لە ددانت ئەم گیراوەیە بەکار بهێنە:

 

كەرەستەكان:
-سەرە كەوچكێك زەیتی گوێزی هندی
-سەرەكەوچكێك زەردەچەوە
-دوو دڵۆپ زەیتی مێخەک
-تۆزێك خوێ‌

چۆنێتی ئامادەكردن

هەموو كەرەستەكان بەباشی لە قاپێكدا تێكەڵ بكە , پاشان بیكەرە سەر فڵچەیەكی ددان و بەباشی بە ددانتا بهێنە بەتایبەت ئەو شوێنەی كە كلۆرەو و ئازاری هەیە! پاشان بۆ ماوەی ٥ خولەك پێوەی بهێڵە و دوای ٥ خولەك دیسان جارێكیتر بە فڵچەكە بە ددانیتا بهێنەرەوە پاشان ددانت بە ئاو بشۆ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

کڕێش تێی دابووم، تا ئەوکاتەی ئەم گیراوە سروشتیانەم بۆ چارەسەر دۆزیەوە

خێزان

کڕێش و ئەسپێ کێشەیەکی باویی زۆرێک لە خانمەکانە، بەڵام ئەمە بەبێ چارەسەر نییە، لێرەدا کۆمەڵێک بەرهەمی سرووشتیتان پێ ئاشنا دەکەین کە دەتوانیت بۆ لابردنی کڕێش بەکاری بهێنیت:

 

زەیتی زەیتوون

زەیتەکە بدە لەدەست و بیهێنە بە مێخی سەرتا و شەو تا بەیانی پێوەی بخەوە، چارەسەرێکی باشە بۆ کڕێش.

 

مایۆنیز

مایۆنیز بدە لەقژت و بەزەرفێک بۆ ماوەی ٣ بۆ ٤ کاتژمێر بیبەستە، دواتر قژت بشۆرەوە.

 

خوێ

چارەکە کوپێک خوێ لەگەڵ چارەکە کوپێک سرکە تێکەڵبکەو بیدە لەقژت، با بۆماوەی ٢ کاتژمێر پێوەی بمێنێتەوە پاشان بیشۆرەوە.

 

سیر

١٠ قاش سیر بهاڕە و بیدە لە سەرت بۆماوەی ٣٠ خولەک، دواتر بیشۆرەوە

 

سرکەی سێو

سرکەی سێو بدە لەقژت و پێوەی بخەوە، دواتر بیشۆرەوە چارەسەری کڕێش دەکات

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

نازانیت بۆچی لەپڕ قەڵەو بوویت؟ ئەمە هۆکارەکانێتی

خێزان

چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی رۆژانه‌ هه‌یه‌ كه‌ خانمان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌وه‌ بزانن كه‌ هه‌ڵه‌كه‌یان مه‌ترسیداره‌و ده‌بێته‌ هۆی كه‌ڵه‌كه‌بونی چه‌وری له‌ جه‌سته‌یان كه‌ دواتر ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی قه‌ڵه‌وی كه‌ ئه‌وانیش:

– خواردن به‌خێرای: پێویسته‌ ئه‌وه‌ بزانیت كه‌ تۆ له‌ پێشبڕكێدا نیت، هه‌ر بۆیه‌ پێویستناكات به‌ خێرایی نان بخۆیت.


– نه‌سوتاندنی كالۆری پێویست: ده‌توانیت پشت به‌ پرۆگرامی Body Weight Planner بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت ڕۆژانه‌ پێویستت به‌ سوتانی چه‌ندێك كالۆری هه‌یه‌.


– نه‌خه‌وتن به‌ڕێژه‌ی پێویست: كاتێك له‌ رۆژێكدا 8 كاتژمێر نه‌خه‌ویت ئه‌وا هۆڕمۆنی ڕاڕایی زیاتر ده‌رده‌ده‌یت، كه‌ ئه‌وه‌ش چه‌وری زیاتر ده‌هێڵێته‌وه‌.


–  دانیشتن: گه‌ر بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر به‌ به‌رده‌وامی دابنیشیت ئه‌وا جه‌سته‌ت ده‌وه‌ستێت له‌ ده‌ردانی ئه‌نزیمی ليباس كه‌ چه‌وری ده‌سوتێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان