ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

لەمیا جەمال لە کوردستان گۆرانی بۆ ئاشتی دەڵێت


خێزان

خانمە هونەرمەندی تونسی لەمیا جەمال هاتۆتە  کوردستان  و گۆرانی بۆ ئاشتی دەڵێت.

لەمیا جەمال ڕایگەیاندووە کە خۆشحاڵە لە کەرنەڤاڵی ئاشتیی جیهانی لە کوردستان بەشداری دەکات و لە شاری هەولێر و سلێمانی گۆرانی دەڵێت.

کەرنەڤاڵی ئاشتیی جیهانی، کوردستان لە لایەن ڕێکخراوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئاشتیی بەردەوام – مێسپۆ و ڕێکخراوە هاوبەشەکانی و سپۆنسەرە بەخشندەکانییەوە ڕێکدەخرێت بۆ ئاهەنگ گێڕان لە ڕۆژیی جیهانیی ئاشتی و هەفتەی جیهانی ئاشتی.
بۆنەکە چەندین چالاکی، موزیک، هونەر، خواردنی کولتووری، نمایش و چەندین سورپرایزی جیاواز لەخۆدەگرێت کە گوزارشت لە کولتوور و نەتەوە جیاوازەکان دەکەن و ئامانج لە هەموویان سەرخستنی ئاشتی و پێکەوەژیانە.

 

ریکلام

هەواڵەکان

شنیار دڵ لە سینەم دەرچوو دەڵێتەوە


خێزان

کچە گۆرانیبێژ شنیار نەجیب لە نوێترین بەرهەمیدا گۆرانی”دڵ لە سینەم دەرچوو”ی بڵاوکردەوە.

بەرهەمە نوێکەی شنیاری لە هۆندراوەی هادی مورادیە و شادمان محەمەد کاری دەرهێانی بۆ ئەنجامدراوە.

دڵ لە سینەم دەرچوو گۆرانیەکی بەناوبانگە کە چەندین هونەرمەند وتویانەتەوە و ئاوازە ئەحمەد کایایە.

شنیار نەجیب لەدایکبوی شاری سلێمانییە، ماوەی چەند ساڵێکی کەمە دەستی بە کاری هونەری کردوە، خاوەنی چەند بەرهەمێکی تۆمارکراوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

شاباز: پێشتر شوانبووم و ئێستاش بومەتە شاباز زەمانی


خێزان

پاش ئەوەی خانمە هونەرمەندێک ڕایگەیاندبوو کە شاباز زەمانی پێشتر شوان بووە و ئێستاش لەخۆی بای بووە، شاباز زەمانی لەسەر ئەوە وەڵامی پرسیاری هەوادارێکی دەداتەوە.

شاباز زەمانی لەبارەی ئەو پرسیارەوە ڕایگەیاند کە بەشانازیەوە پێشتر شوان بووە، بەڵام ئێستا بۆتە شاباز زەمانی.

شاباز زەمانی لە سالی ١٩٩٠ لە سلێمانی لەدایک بووە و ماوەی چەند ساڵێکە کاری هونەریدەکات و گۆرانیبێژێکی بەناوبانگە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

منداڵ و گەنج

گۆڤاری منداڵی سەردەم دابەزێنن و بۆ منداڵەكانتانی بخوێننەوە


خێزان

دایكان و باوكانی ئازیز ئێستا دەتوانن، لە ڕێی ئەم لینكانەی خوارەوە ژمارە (١٢٨)ی گۆڤاری “منداڵی سەردەم” و دیارییەكەی بەناوی “من هەڵدەبژێرم” بۆ جگەرگۆشەكانیان داونلۆد بكەن و سوود لە بابەتە بەپێزەكانی ببینن.

گۆڤاری منداڵی سەردەم، چاپكراوێكی منداڵانە كە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم پێشتر لە چوارچێوەی گۆڤارێكدا بەردەستی دەخست، بەڵام بەهۆی كاریگەرییە یەك لەدوای یەكەكانی قەیرانی دارایی لە ئێستادا گۆڤارەكە چاپ ناكرێت بەڵكو بە شێوەی PDF ژمارەكانی بەردەوامن لە بڵاو كردنەوە.

ئێستا دەتوانن لە ڕێگەی لینكەكانەوە گۆڤارەكە و دیاریەكەی داونلۆد بكەن و بۆ منداڵە ئازیزەكانتانی بخوێننەوە.

https://www.scribd.com/document/463193009/Mindaly-Sardam-128

https://www.scribd.com/d…/463194096/Deary-Mindaly-Sardam-128

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان