ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا 5 كەس بوونە قوربانی


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرێتی هاتوچۆی شارەزوور ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە سێ كەس بوونەتە قوربانی.

بەڕێوەبەرێتی هاتوچۆی شارەزوور لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لەسەر ڕێگای ھاتووچۆی وارماوا دەربەندیخان ڕووداوێكی ھاتووچۆ ڕوویدا لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری توێتا پیكاب و نیسان سدریك.

ئاشكراشیدەكات، بەداخەوە تا ئێستا سێ قوربانی لێكەوتووەتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، لە ڕووداوەكەدا چوار كەس گیانیان لەدەست داوەو كەسێكی دیكەش بریندار بووە.

لای خۆشییەوە ڕێژەن بورهان بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان بە میدیاكانی ڕاگەیاند، ئۆتۆمبێلی مارسیدس كە هۆكاری ڕووداوەكەش بووە چەند خولەكێك پێش ڕووداوەكە چەند هاوڵاتیەك پەیوەندیان بە ئێمەوە كرد كە ئەو ئۆتۆمبێلە لەنزیك گوندی چنارە زۆر بەهەڵەشەیی و لاساری ئۆتۆمبێل لێدەخوڕێت و ئێمەش لە هەوڵی ئەوەدابووین هاتوچۆی وارماوای لێئاگادار بكەینەوە كەدەستگیری بكەن و ئیجرائاتی لەگەڵ بكەن، بەڵام بەداخەوە زۆری نەخایاند و دوای دوو خولەك ئەم ڕووداوەی دروستكردووە.

کوردستان

ئەگەری ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ تا 15ی حوزەیران هەیە


خەڵك – بەشی هەواڵ
دوای بڵاوبوونەوەی ڕێژەیەكی زۆر لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارەكانی هەرێم وەزارەتی تەندروستی بڵاویكردەوە، كە لە كۆبوونەوەدایە و باشترین بژاردە بۆ بەرژەوەندی خەڵك هەڵدەبژێرن.

پەیجی سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردۆتەوە، حكومەتی هەرێم بە نیازە تاكو 15ی حوزەیران قەدەغەی تەواوی هاتووچۆ ڕابگەیەنێت.

باسی لەوەشكردووە، ئەگەری ئەوە هەیە ئەمشەو لە بەیانێكی نوێدا وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی ڕابگەیەنێت و ڕێنمایی نوێ لەو بارەیەوە بڵاوبكاتەوە.

هاوكات د. هەڤاڵ ئەبوبەكر ، پارێزگاری سلێمانی لەبارەی ئەگەری ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە سلێمانی باسی لەوەكردووە، قەدەغەی هاتووچۆ ناتوانێت مەترسی كۆرۆنا سنوردار بكات لە جیاتی ئەوە لێپێچینەوەكان توندتر دەكەینەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ لە سلێمانی گەنجێكی تەمەن 37 ساڵ بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: پێویستە پێكهاتە عیراقییەكان هەست بە هاوبەشی و متمانە و پارێزراوی بكەن


خەڵك- بەشی هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ مێجەر جەنەڕال ئیریك هیل، فەرماندەی هێزی یٔۆپەراسیۆنی تایبەتی هاوپەیمانان لە عيراق و سووریا كۆبووەوە و ڕایگەیاند، پێویستە لە عیراق هەنگاوی سیاسی بنرێت بۆ ئەوەی عیراقییەكان هەست بە هاوبەشی و متمانە و پارێزراوی بكەن.

بەپێی ڕاگەیەنراوی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەكەدا كە شێخ جەعفەر مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو، دوایین پێشهاتەكانی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا و هەوڵ و ڕێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی، هەروەها لێكەوتەكانی بەتایبەتی لە بوارەكانی تەندروستی و ئابووریدا‌ و كاریگەری لەسەر بەرنامە و جموجووڵی سەربازیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عیراق و سووریا تاوتوێ كرا.

دیالۆگی ستراتیژیی ئەمریكی ـ عیراقی، كە بڕیارە مانگی داهاتوو دەست پێبكات و تیایدا نەخشەڕێگەیەك بۆ پەیوەندییەكانی ئێستا و داهاتووی عیراق و ئەمەریكا تاوتوێ بكرێت، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو. لەمبارەیەوە نێچیرڤان بارزانی جەختی لە گرنگیی ئامادەیی و بەشداریی هەرێمی كوردستان لەو دیالۆگە و لە دانان و ئامادەكردنی نەخشەڕێگەكەدا كردەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا باس لە خۆڕێكخستنەوە و مەترسییەكانی فراوانبوونی جموجووڵ و هێرشەكانی تیرۆرستانی داعش لە عیراق و سووریا كرا، كە بوونەتە هەڕەشەیەكی جددی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری لە هەردوو وڵات.

نێچیرڤان بارزانی وێڕای دووپاتكردنەوەی گرنگی و پێویستیی بەردەوامیی پشتگیریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆردا، جەختیشی لەسەر پێویستیی هەنگاونانی سیاسی لە عیراق كردەوە بۆ ئەوەی پێكهاتە عیراقییەكان هەست بە هاوبەشی و متمانە و پارێزراویی یٔێستا و داهاتوویان لە عیراقدا بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

چوار توشبووی دیكە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دهۆك تۆماركرا


خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ چوار تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانكران، تووشبوویەكیان پیشەی پاسەوانە لە بەغدا گەڕاوەتەوە و بەركەوتووی تووشبووی پێشووە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، لە بەردەوامی پشكنین و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، چوار تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانكران، دوو پیاو تەمەن ٤٢ و ٢٢ ساڵ و دوو ژن تەمەن ٦٠ و ٣١ ساڵ.

ڕاشیگەیاندووە، توشبووی یەكەم پیشەی پاسەوانە لە بەغدا گەڕاوەوتەوە و بەركەوتووی تووشبووی پێشووە و دانیشتووی سێمێلە، تووشبووی دووەم شوفێری بارهەڵگرە دانیشتووی باشیك-ە، كە لە خاڵی پشكنین نموونەی پشكنینی تاقیگەی لێوەرگیراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، دوو ژنەكە تووشبووەكەی دیكە لە خانەوادەی تووشبووەكەی دوێنێی پارێزگای دھۆك-ن، كە یەكیان دانیشتووی سێمێلە و ئەوەی دیكەیان دانیشتووی ناو شاری دھۆك-ە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان