عیراق، بە تەواوەتی ڕێگە لە هاتنەناوەوەی خواردنەوە كحولییەكان دەگیرێت


دەستەی گشتی گومرگەكان لە عیراق، ڕێنماییەكی نوێ‌ دەردەكات و بە تەواوەتی ڕێگە لە هاتنەناوەوەی خواردنەوە كحولییەكان دەگرێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ شەممە لەلایەن دەستەی گشتی گومرگەكانەوە بڵاوكرایەوە”فەرمان بە هەموو ناوچەكان و ناوەندەكانی گومرگ كراوە، ڕێگە لە هاتنەناوەوەی خواردنەوە كحولییەكان بگرن بە هەموو جۆرەكانی”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”فەرمانەكەیان پشتی بە یاسای هاوردەكردنەكانی شارەوانی ژمارە (1)ی ساڵی 2023 دەبەستێت كە لە ژمارە (4708)ی ساڵی 2023ی ڕۆژنامەی وەقائیعی عیراقیدا بڵاوكرایەوە”.

 

 

 

زێڕ ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات و زێڕنگەرێك هۆشداری دەدات
پێشت زێڕ ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات و زێڕنگەرێك هۆشداری دەدات
ئەمڕۆ عیراق ڕووبەڕووی ئۆزبەكستان دەبێتەوە
دواتر ئەمڕۆ عیراق ڕووبەڕووی ئۆزبەكستان دەبێتەوە
پەیوەندیدار