ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

عیراق یەكێكیانە
ئێران بە پێنج وڵات هەڕەشە لە سعودیە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئایەتوڵڵا ئەحمەد عیلم ئەلهودا، ئەندامی ئەنجومەنی (خوبەرا)ی ئێرانی ڕایدەگەیەنێت، ڕووبەری وڵاتەكەی گەورەترە لە سنورە جوگرافییەكەی، چونكە “هەموو ئەو گروپە چەكدارانەی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست پشتیوانی لە تاران دەكەن، بەشێكن لە ئێران”.

ئاژانسی (ئێسنا)ی ئێرانی لە زاری عیلم ئەلهودا بڵاویكردەوە”ئێران لەمڕۆدا هەر تەنیا ئێران نییە، و سنورەكان لە خۆرئاواوە بە عیراق نەگیراوە، حەشدی شەعبی لە عیراق و حزبوڵڵا لە لوبنان و ئەنساروڵڵا لە یەمەن (حوسییەكان) و هێزەكانی بەرگری نیشتمانی لە سوریا و جیهادی ئیسلامی و حەماس لە فەلەستین، هەموو ئەمانە ئێرانن”.

ئەحمەد عیلم ئەلهودا وتاربێژی هەینییە لە شاری مەشهەد كە دەكەوێتە باكووری خۆرهەڵاتی ئێران و دووەم گەورەترین شاری وڵاتەكەیە، ئەندامی ئەنجومەنی (خوبەرا)شە كە ڕابەری باڵا هەڵدەبژێرێت و سەرپەرشتی كارەكانی دەكات و توانی لەسەركارلابردنیشی هەیە.

لێدوانەكانی عیلم ئەلهودا، دوای هەفتەیەكە لەو هێرشەی كرایە سەر دامەزراوە نەوتییەكانی سعودیە كە حوسییەكان بەرپرسیارێتی خۆیان بەرانبەر ئەنجامدانی ڕاگەیاند، لەكاتێكدا ڕیاز و واشنتن، ئێران بە ئەنجامدانی تۆمەتباردەكەن.

جیهان

ڕیكخراوی تەندروستی جیهانی: كۆرۆنا هێشتا نەبۆتە پەتایەكی جیهانی

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، هێشتا كۆرۆنا نەبۆتە پەتایەكی جیهانی، بەڵام پێویستە جیهان خۆی بۆ پێشهاتێكی لەوجۆرە ئامادەبكات.

مایك ڕایان، پسپۆڕ لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە، “هێشتا زووە ڤایرۆسی كۆرۆنا وەك پەتایەكی جیهانی ڕابگەیەنرێت، ڕێكخراوەكەشیان بەردەوامە لە هەوڵەكانی ئەوەی جیهان لەو ئەگەرە بپارێزێت”.

ئەو پسپۆڕەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بەپێویستی دەزانێت، “جیهان خۆی بۆ ئەگەری بڵابوونەوەی پەتا جیهانییەكە ئامادەبكات بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە”.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە، سبەینێ‌ دوو تیم بۆ ئێران و ئیتاڵیا ڕەوانە دەكات، لەپێناو تاوتوێكردنی دیاردەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ لەو دوو وڵاتە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، ژمارەی ئەو وڵاتە عەرەبیانەی حاڵەتی تۆماركردنی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێدا ڕاگەیەندراوە گەیشتە 7 وڵات، دوای ئەوەی هەریەك لە عیراق و عوممان و كوێت و بەحرێن، تۆماركردنی حاڵەتەكانی توشبوونیان بەو ڤایرۆسە ڕاگەیاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

وڵاتێكی دیكەی عەرەبی تۆماركردنی دوو حاڵەتی توشبوون بە كۆرۆنای ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
تەلەفزیۆنی سوڵتاننشینی عەممان، تۆماركردنی دوو حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت، كە لە ئێران گەڕاونەتەوە.

بەپێی تەلەفزیۆنی عوممان، ئەو دوو كەسەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، دوو خانمی عوممانیین و لە كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە گەڕاونەتەوە، لەئێستاشدا حاڵەتی تەندروستییان جێگیرە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، دەزگای فڕۆكەوانی عوممان، هەموو گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ ئێراندا ڕاگرت.

عوممان دوای ئەوەی دوو حاڵەتی توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرد، بووە حەوتەمین وڵاتی عەرەبی، كە حاڵەتەكانی توشبوونی ڤایرۆسەكەیان تێدا تۆماركراوە، دوای ئەوەی هەریەك لە ئیمارات و میسر و لوبنان و بەحرێن و كوێت و عیراق، تۆماركردنی حاڵەتی توشبون بە كۆرۆنایان لە وڵاتەكانیاندا ڕاگەیاندبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە مالیزیا، لە كۆی 22 توشبوو بە كۆرۆنا 20 كەس چاكبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری تەندروستی مالیزیا، چاكبوونەوەی دوو كەسی تری توشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە، زولكفلەین ئەحمەد، وەزیری تەندروستی مالیزیا لە بەیاننامەیەكدا ڕاگەیاندووە، “دوو كەسی تری توشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە، بەمشێوەیە لە كۆی 22 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەكە، 20 كەسیان چاكبوونەتەوە”.

بە وتەی زولكفلەین ئەحمەد، “ئەو دوو كەسەی تا چاكبوون، لە هەردوو حاڵەتی 14 و 19 بوون، كە لە تاقیگەدا تووشبونیان لە 5 و 12ی ئەم مانگەدا تەئكیدی لەسەر كرابۆوە”.

وەزیری تەتدروستی مالیزیا دەڵێت: “تا ئەمڕۆ هیچ حاڵەتێكی توشبوونی نوێ‌ لە وڵاتدا تۆمارنەكراوە، بەو شێوەیە ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ لە مالیزیادا هەر 22 حاڵەتە، بەو دوو حاڵەتەش، كە ئێستا لەژێر چاودێریدان و چارەسەرییان بۆ دەكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان