ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزارەتی دارایی خشتەیەكی بڵاوكردەوە
لە سبەینێوە دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكانی بڵاوكردەوە لە ماوەی چوار ڕۆژی داهاتوو كە دەبێت لەو ڕۆژانەدا سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەردەگرن.

بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكراوەتەوە و تێیدا خشتەی دابەشكردنی مووچەی وەزارەت و دەستەكانی تێدا دیاریی كراوە، بەمشیوەیەی لا ی خوارەوەیە:

ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 2019/9/22 مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت:
وەزارەتی_ناوخۆ
وەزارەتی_خوێندنی_باڵا_و_توێژینەوەی_زانستی
وەزارەتی_ئەوقاف_و_كاروباری_ئایینی
وەزارەتی_سامانە_سروشتیەكان
ھێزەكانی_زێرەڤانی
ئەنجومەنی_ئاسایش
دەزگای_گشتی_ئاسایش
هێزی_بەرگریی_فریاكەوتن
بەڕێوەبەرایەتی_گشتی_ڕەگەزنامەی_ھەرێم
پۆلیسی_نەوت_و_گاز

ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی 2019/9/23 مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت:
وەزارەتی_شارەوانی‌_و_گەشتوگوزار
وەزارەتی_كشتوكاڵ
وەزارەتی_كارەبا
وەزارەتی_پلاندانان
وەزارەتی_گواستنەوه_و_گەیاندن
دیوانی‌_چاودێری‌_دارایی
دەستەی_مافی_مرۆڤ
دەستەی_وەبەرهێنان
دەستەی_دەستپاكی
دەستەی_ژینگه
دەستەی_ناوچە_كوردستانییەكانی_دەرەوەی_ئیدارە_هەرێم
كۆمیسیۆنی_هەڵبژاردن
دەزگای_گشتی_كاروباری_مین
وەزارەتی_پیشەسازی_و_بازرگانی
وەزارەتی_رۆشنبیری
وەزارەتی_ئاوەدانكردنەوە
سەرۆكایەتی_هەرێم
سەرۆكایەتی_پەرلەمان
ئەنجوومەنی_وەزیران

ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی 2019/9/24 مووچەی
خانەنشینانی_سەربازی دابەشدەكرێت.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 2019/9/25 مووچەی
خانەنشینانی_مەدەنی دابەشدەكرێت.

کوردستان

كۆمپانیایەك ژمارەیەك هەلی كار ڕادەگەیەنێت


خەڵك – بەشی هەواڵ

كۆمپانیایەك ژمارەیەك هەلی كار بە مووچەی 300 هەزار دینار بۆ كاری  كرێكاری ژینگە پارێزی ناو شاری كەلار ڕادەگەیەنێت، مەرجی وەرگرتن تەنها تەمەن دیاریكراوە .

سەرۆكایەتی شارەوانی كەلار لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە ، كۆمپانیای سەگرمە پێویستی بە پاكەوانە (ژینگە پارێز)ە بۆ ناو شاری كەلار بە مووچەی (٣٠٠) هەزار دینار بۆ مانگێك ، تەمەنی لە نێوان (١٨ بۆ ٥٥) ساڵ بێت.

ڕاشیگەیاندووە ، هەر كەسێك ئارەزووی هەیە پەیوەندی بە ژمارە ٠٧٧٠٢٩٠٢٢٧٩ بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەوێنە؛سلێمانی پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكانە


خەڵك – بەشی هەواڵ
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی هاووڵاتیان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان دەبن، لە بەكارهێنانی ماسك و دەستكێش، ئەمڕۆش لە بازاری سلێمانی هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییەكانن.

ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئاماری تووشبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان ڕوو لە زیادبوونە، بەرپرسانی تەندروستییش باسلەوە دەكەن، لە ئێستادا تاكە چارەسەر بۆ خۆپارێزی لەو پەتایە تێكەڵاو نەبوون و دووركەوتنەوەیە لە شوێنەقەرەباڵە غەكان و بەكارهێنانی ماسك و دەستكێشە.

وێنەكان لە ناسیح عەلی خەیات-ەوه

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەولێر، 7 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا ڕادەگەیەنرێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
لە پارێزگەی هەولێر، 7 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركران.

بەپێى ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێرەوە بڵاوكرایەوە”لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، حەفت تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانكران”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەەكەدا هاتووە” تووشبووەكان لە سێ پیاو كە تەمەنیان ٦٠ و ٢٦ و ٢٠ ساڵانە لەگەڵ سێ ئافرەت كە تەمەنیان ٥٧ و ٢٧ و ٢٣ ساڵان و كچێكی تەمەن ١٦ ساڵ، پێكهاتووە، ھەمووشیان بەركەوتووی تووشبووی پێشوون”.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر دەڵێت”یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەكی كوێستانە و شەش تووشبووەكەی تریش دانیشتووی گەڕەكی ھەولێری نوێی شاری هەولێرن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان