ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەڤیدیۆ..سەرۆكی حكومەت لە بری مامۆستا، یەكەم وانە بە قوتابیان دەڵێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە شارەكانی هەرێمی كوردستان، ساڵی نوێی خوێندن دەستیپێكرد.

ئەمڕۆ شەممە، 21ی ئەیلول، ساڵی نوێی خوێندنی 2019-2020 دەستیپێكرد و بۆ ئەمساڵی خوێندنیش نزیكەی ملیۆنێك و 700 هەزار خوێندكار لە شارەكانی هەرێمی كوردستاندا پەیوەندی بە خوێندنگەكانەوە دەكەن.

لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكەم ڕۆژی دەستپێكردنی خوێندن سەردانی قوتابخانەیەكی شاری دهۆك دەكات و پیرۆزبایی لە مامۆستا و خوێندكارانی قوتابخانەكە دەكات.
لە تۆمارە ڤیدیۆییەكەدا، سەرۆكی حكومەت دەچێتە یەكێك لە پۆلەكان و وێڕای پێرۆزیایی لە قوتابیان، لە بری مامۆستای پۆل وانەیەك بە قوتابیان دەڵێتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئێوە داهاتووی ئەم گەلەن و پێویستە باش بخوێنن و نمرەی باش بهێنن تاكو بتوانن ببنە هەر شتێك.

کوردستان

هاووڵاتیەكی كورد بە تەقەی هێزەئەمنییەكان كوژرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەكانی ئێران لە شاری جوانڕۆ سەر بە پارێزگای كرماشان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی كاسبكارێكی كورد كرد و بەو هۆیەوە شۆفێرەكەی گیانی لەدەستدا .

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە ڕایگەیاندووە، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 23-10-2019 هێزەئەمنییەكانی ئێران ئۆتۆمبێلی كاسبكارێكی كوردیان كە باری ”مێوژ“ی پێ بووە داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، بەهۆی دەست ڕێژی گوللەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بە ناوی نامدار ساڵح زادە گیانی لە دەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ترەمپ داوای بینینی مەزڵوم كۆبانێ‌ دەكات
مەزڵوم كۆبانێ‌ بە تەلەفۆن چی بە ترەمپ وتووە؟

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی ئەمریكا و فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بە تەلەفۆن باس لە دۆخی ڕۆژئاوای كوردستان دەكەن و ترەمپ داوای بینینی مەزڵوم كۆبانێ‌ دەكات.

مستەفا بالی، وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە تویتەری خۆی پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەی نێوان مەزڵوم كۆبانێ‌ و ترەمپ-ی بڵاوكردۆتەوە.

مستەفا بالی لەزاری مەزڵوم كۆبانێ‌-وە دەڵێت: “ئێمە سوپاسی دۆناڵد ترەمپ دەكەین بۆ هەوڵە نەبڕاوەكانی بۆ وەستاندنی هێرشە دڕندانەكەی توركیا و گروپە جیهادییەكان بۆ سەر خەڵكەكەمان، چونكە بەبێ هەوڵەكانی ئەو ئاگربەستە شتێكی مەحاڵ دەبوو”.

مەزڵوم كۆبانێ دەشڵێت: “قسەم لەگەڵ سەرۆك ترەمپ كرد و پێشێلكارییەكانی توركیام لە بەرامبەر ئاگربەستەكە بۆ ڕوونكردەوە”.

لای خۆشیەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا تویتەكانی مستەفا بالی ڕیتویت كردووە و بە تویتێك دەڵێت: “ژەنەراڵ مەزڵوم سوپاس بۆ وشە میهرەبانەكان و ئازایەتیت، تكایە رێزی زۆرم بە كوردەكان بگەیەنە و بە پەرۆشەوەم بۆ بینینت بەم نزیكاتە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هێنانی بەنزینی عیراق بۆ شارەكانی هەرێم چی بەسەرهات؟

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی نەوت و وزە و سەرچاوە سروشتیەكانی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەی بڕیاربوو وەزارەتی نەوتی عیراق وەڵامی دوو پێشنیازەكەمان بداتەوە لەسەر ڕەوانە كردنی بەنزینی عیراقی بە نرخی حكومی، بەڵام بەهۆی ئاڵۆزیەكانەوە هێشتا وەڵاممان نەدراوەتەوە.

غالب محەمەد، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە و سەرچاوە سروشتیەكانی پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەماوە ڕابردوودا لە ڕێگەی دوو پێشنیازەوە داوامان كرد هاوشێوەی شارەكانی دیكەی عیراق بەنزین بەشی پارێزگاكانی هەرێم بەهەمان نرخی حكومی ڕەوانە بكرێت.

وتیشی، “لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی ناكۆكیەكانی هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی نەوت و ڕادەستكردنی نەوت نەتوانرا وەك پێویست وەڵام وەربگرێن، كە چەندین جار لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی دابەشكردنی سووتەمەنی وەزارەتی نەوت قسەمان كرد، بۆیە ئەگەر ئەو پرسە نەگاتە ڕێككەوتن، ڕەنگە جارێكی دیكەش ڕێگری دروست ببێت”.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا بەدوادچوونی بۆ دەكەین و لەگەڵ بەرپرسان قسە دەكەین، بەڵام بەهۆی ئەو ئاڵۆزیەی ڕووی لە عیراق كردووە، كە زۆرینەی دەزگاكانی حكومەت و بەرپرسان سەرقاڵی خۆپیشاندەران و داواكارییەكانیانن، وەڵام نەدراوینەتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەگەر ئەو خۆپیشاندانە چاوەڕوانكراوەی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەكرێت كاریگەری لەسەر حكومەت نەبێت، جارێكی دیكە هەوڵەكانمان بۆ ئەو پرسە دەخەینەوە كار، ئێستا لەگەڵ هەر كەس لەسەر هەر پرسێك قسە بكەین وەڵامیان ئەوەیە لە ئێستادا سەرقاڵی ئاڵۆزییەكان عیراقن و داواكاری خۆپیشاندەران جێبەجێ‌ دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان