ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە سلێمانی زەنگی خوێندن، بە وانەی “وەفا” لێدرا


خەڵك – نزار جەزا

بەیانی ئەمڕۆ شەممە 21-9-2019 زەنگی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن لەشاری سلێمانی لێدرا.

زەنگی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن لەقوتابخانەی بڕیاری شەهید ئاسۆ لەشاری سلێمانی بەئامادەبوونی قوتابیان و مامۆستایانی قوتابخانەكە و بەشێك لەبەرپرسانی ئیداری شارەكە لێدرا.

جیاواز لەساڵانی پێشتر ئەمساڵ قوتابخانەی بڕیاری شەهید ئاسۆ بۆ دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن دیاریكرا، چونكە لەماوەی ڕابردوودا ئەم قوتابخانەیە وەك وەفایەك بۆ كۆچی دوایی بڕیاری شەهید ئاسۆ، ناوەكەی لە كوردستانەوە بۆ بڕیاری شەهید ئاسۆ گۆڕدرا.

کوردستان

سەرۆك كۆمار و وەزیری دارایی باس لە كەمكردنەوەی مووچە دەكەن


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆشكی سەلام لە بەغدا، پێشوازیكرد لە عەلی عەبدول ئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی و لە دیداریی نێوانیان چەند تەوەرێك تاوێكران كە گرنگترینیان هەنگاوی كەمكردنەوەی مووچە بوو، هەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر پێویستی دروستەنەكردنی كاریگەریی هەنگاوەكە كرایەوە لەسەر بژێوی ژیانی فەرمانبەران و خانەنشینان و ئەوانەی داهاتێكی سنوردارییان هەیە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن سەرۆكایەتی كۆماری عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە” لە میانی دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە گرنگی ئەنجامدانی چاكسازی پێویست و بەگژاچوونەوەی گەندەڵی و كاركردن بۆ ئاراستەكردنی خەرجییەكانی حكومەت و پاراستنی سامانی گشتی و دۆزینەوەی سەرچاوەی دیكەی داھات، لە كاتێكدا كە عێراق رووبەڕووی ئاڵنگاری ئابووری و پەتای كۆرۆنا بووەتەوە، ھاوكات تەئكیدیكردەوە لەوەی چارەسەرییە ئابوورییەكان نابێت كاریگەری دروست بكات لەسەر بژێوی ژیانی فەرمانبەران و خانەنشینان و ئەو توێژەی كە داھاتیان سنوردارە”.

“هەر لەو دیدارەدا جەختكرایەوە لەسەر گرنگی چارەسەركردنی كێشە ھەڵپەسێردراوەكانی نێوان ھەردوو حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و پاراستنی مافی سەرجەم ھاووڵاتیانی عێراق و موچەخۆران بێ جیاوازی”.

لە ڕاگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی كۆماردا هاتووە” لە درێژەی دیدارەكەدا باس لەچۆنیەتی دۆزینەوەی رێگەچارەی پێویست كرا، بۆ پشتیوانیكردنی عێراق لە رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی و دانانی پلان و گرتنەبەری رێوشوێنی پێوسیت بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخەی ئێستا، ھەروەھا گرنگی یەكخستنی هەوڵەكان لە نێوان هەمووان بۆ كەمكردنەوەی كورتھێنان لە بودجەی گشتی وڵات دا، بەجۆرێك كە دادپەروەری كۆمەڵایەتی و سەقامگیری ئابووری بۆ تەواوی گەلانی عێراق بھێنێتەدی”.

لەلای خۆیەوە وەزیری دارایی ئەو رێوشوێنانەی خستە روو كە “وەزارەتەكەی بە ئاراستەی چارەسەركردنی دۆخی دارایی و ئابووری جێبەجێی دەكات، بەو جۆرەی كە پێویستە بۆ تێپەراندنی ئەم دۆخەی ئێستا، بەهەماهەنگی لە نێوان هەمووان و كەمكردنەوەی دەرئەنجامەكانی لە سەر ژیانی گشتی”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پەیوەندی بە ڕێگەی سلێمانی دوكانەوە هەیە
ئاگادارییەك لەكۆنتڕۆڵی هاتوچۆی سلێمانییەوە بۆ شوفێران


 

خەڵك- بەشی هەواڵ

هاتووچۆی سلێمانی، باس لە داخرانی ڕێگەی نێوان سلێمانی- دوكان دەكات لەلایەن خۆپیشاندەران و دەڵێت، كارمەندانی هاتووچۆ ڕێنوێنی شوفێران دەكەن بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەكی بەدیل.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن كۆنتڕۆڵی هاتووچۆی سلێمانییەوە بڵاوكرایەوە”ئاگاداری شۆفێران دەكاتەوە، كە لەئێستادا بەهۆی خۆپیشاندانی بەشێك لەهاوڵاتیانی پیرەمەگرون، ڕێگەی سەرەكی سلێمانی-دووكان لەئاستی یوتێرنی گەڕانەوە بۆ ناو شارۆچكەی پیرەمەگرون داخراوە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”كارمەندانی هاتووچۆ لەڕێگەی دیكەوە ڕێنوێنی شۆفێران دەكەن بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێگەی بەدیل”.

كۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەكات، لە سنوری ئەو ناوچەیە و لەو ئاستەدا خێراییەكانیان كەم بكەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

یەكێتی زانایان لە هەولێر: تكایە بە بەرماڵ و ماسك و دەستكێشەوە بچنە مزگەوت


خەڵک-ئارام سەردار
یەکێتی زانایانی ئایینی هەرێمی کوردستان لە دوای هەڵوەشاندنەوی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ و کردنەوەی سەرجەم شوێنەکان، لەپێناو سەلامەتی گیانی نوێژخوێنان بڕیاریدا کەوا هەر نوێژخوێنێک دەبێ بە بەرماڵ و ماسک و دەستکێشەوە بچێتە مزگەوت و ڕەتیشیان کردەوە ئەگەر کەسێک بەهۆی مەترسی کۆرۆنا نەچێتە مزگەوت بۆ نوێژە فەرزەکان گوناهبار بێت.

شێخ نیاز نەقشبەندی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوای سەرلەنوێ كردنەوەی مزگەوت و شوێنە گشتییەكان كە پێشتر بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە داخرابوو، داوا لە نوێژخوێنان دەکەین لە کاتی هاتنیان بۆ نوێژە فەڕزەکان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن و پابەندبن بە پاراستنی پاكوخاوێنی ماڵی خودا.

دەشڵێت، نابێت مزگەوتەکان ببنە شوێنی ئەزیەتدانی موسڵمانان بۆیە دەبێ پابەندی ڕێنماییەکان بین و داوا لە هەموو موسڵمانان دەکەین کە ئەو پابەندییە وەک خۆی جێبەجێ بکەن. چونکە ئەگەر یەک حاڵەتی کۆرۆنا لە مزگەوت بڵاوبێتەوە دەبێتە هۆی فیتنەی دین، و دەبێتە هۆی داخرانی جارێکی دیکە دەرگای مزگەوتەکان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هەر نوێژخوێنێک دەبێ بە بەرماڵ و ماسک و دەستکێشەوە بچێتە مزگەوت و ڕەتیشیان کردەوە ئەگەر کەسێک بەهۆی مەترسی کۆرۆنا نەچێتە مزگەوت بۆ نوێژە فەرزەکان گوناهبار بێت، بەڵام هەرکەسێکیش ببێتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا لە مزگەوتەکان گوناهبارە و بە تاوان بۆی دەنووسرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان