حەوت بومەلەرزە لە خانەقین تۆماركراون


ئەكرەم هادی كەشناس، ئاماژە بە ڕوودانی بەمەلەرزەیەكی سوك دەكات لە قەزای خانەقین.

ئەمڕۆ شەممە، هادی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”بومەلەرزەیەك ڕوویدا كە چەقەكەی شاری قەسری شیرینی ئێرانییە، پاش لەرزەكەشی گەیشتە 5 شاری عیراق لەوانە شاری خانەقین و هەندێك لە هاووڵاتیانى شارەكە هەستیان پێكرد”.

بە وتەی ئەو كەشناسە”بومەلەرزەكە حەوتەم بومەلەرزەی لەو جۆرەیە كە لە ساڵی 2023دا لە خانەقین تۆماردەكرێن و گوڕەكەیان لە دەوروبەری 3 پلەدا بوون بە پێی پێوەری ڕێختەر”، ئاماژەی بە خانەقین و مەندەلی و قەزانیە و كەلاريش كرد كە زۆرترین ئەو شارانە ڕووبەڕووی بومەلەرزە دەبنەوە.

پاش لەرزەكان لە ناوچەكانی خۆرهەڵاتی عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو زیادییان كردووە، پاش ئەوەی لە 6ی شوباتی ڕابردوو دوو بومەلەرزەی بەهێز توركیا و سوریایان هەژاند و بوونە مایەی گیان لەدەستدانى دەیان هەزار كەس.

 

 

هەولێر؛ لەماوەی یەك مانگدا زیاتر لە 4 هەزار منداڵ بۆ پسووڵەی خۆراك زیادكراوە
پێشت هەولێر؛ لەماوەی یەك مانگدا زیاتر لە 4 هەزار منداڵ بۆ پسووڵەی خۆراك زیادكراوە
سودانی: حزبەكان بەرپرسان دەپارێزن
دواتر سودانی: حزبەكان بەرپرسان دەپارێزن
پەیوەندیدار