ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

زانکۆ لاین، بۆ ماوەی 24 کاتژمێر، درێژکرایەوە


خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ماوەى (زانکۆلاین)ى بۆ ماوەى ٢٤ سەعات درێژدەکاتەوە.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەلێدوانێکیدا رایگەیاند: لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى بۆئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین (٢٤) سەعاتى دیکە واتە تا سەعات (١٢)ی شەوى رۆژى شەمە لەسەر یەکشەممە رێکەوتى (۲۰۱۹/۹/۲۱) بۆ دەرچووانى قۆناخى دوانزەى ئاماەیی درێژبکرێتەوە.

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا راشیگەیاند لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوان، کە بەهەر هۆکاربێت نەیانتوانیوە فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتەو فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە.

عەباس ئەکرەم راشیگەیاند: ئەمە دواین دەرفەتەو چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچوانى قۆناخى دوانزەى ئامادەیی دەکەین، کە تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە, پێویستە لەماوەى ئەو ٢٤ سەعاتەدا پەلەبکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکرنەوەى فۆرمى زانکۆلاین

کوردستان

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی:  كارەسات ڕوودەدات دڵنیابن


خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدات و دەڵێت: پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان بن، چونكە كارەسات ڕوودەدات دڵنیابن.

د.یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نووسیویەتی: هاووڵاتیانی خۆشەویست تكاتان لێ دەكەم، تكاتان لێ دەكم پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان بن، چونكە كارەسات ڕوودەدات دڵنیابن.

ئەمەش لە كاتێكدایە، كەمێك بەر لە ئێستا وەزارەتی تەندروستی هەرێم 23 حاڵەتی تووشبوونی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان ڕاگەیاند.

هەر ئەمڕۆش هاووڵاتییەكی تەمەن 37 ساڵی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 23 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە دەستنیشان كران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، بیست و سێ تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران، چواردە پیاو و ھەشت ئافرەت و كچێكی گەنج.

تەندروستی هەرێم ئەوەشیخستووەتەڕوو: چوار تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، یەك تووشبوو پێشینەی گەشتی ھەبووە، ھەژدە تووشبووەكەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و پشكنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: 18 تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانین. یەك تووشبوو دانیشتووی شارۆچكەی دەربەندیخانە، یەك تووشبوو دانیشتووی شارۆچكەی پێنجوێنە، یەك تووشبوو دانیشتووی شارۆچكەی كەلارە و یەك تووشبوو دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجەبە و تووشبوویەكیش دانیشتووی پارێزگای بەغدایە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، بیست و سێ تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران، چواردە پیاو و ھەشت ئافرەت و كچێكی گەنج.
چوار تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، یەك تووشبوو پێشینەی گەشتی ھەبووە، ھەژدە تشبووەكەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و پشكنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە.

هەژدە تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای دەربەندیخان.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوین.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای كەلار.
یەك تووشبوو دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجە.
یەك تووشبوو دانیشتووی پارێزگای بەغداد.

وەزارەتی تەندروستی
٣٠ ئایار ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تووشبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە گەرمیان تۆماركرا


خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ تووشبوویەكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنوری ئیدارەی گەرمیان تۆماركرا، كە دانیشتووی گەڕەكی ئازادیە لە شارۆچكەی كفری.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، تووشبووێكی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە ئیدارەی گەرمیان سەر بە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكرا.

ڕاشیگەیاندووە، توشبووەكە ژنێكی تەمەن ٦٣ ساڵە، نیشانەی نەخۆشیەكەی ھەیە و پشكنینی پۆزەتیڤ دەرچووە، دانیشتووی گەڕەكی ئازادیە لە شارۆچكەی كفری.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان