ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

لە حەمرین حەشارگە و فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی داعش دۆزرایەوە

خەڵك- بەیش هەواڵ
فەرماندەیی پڕۆسەكانی دیالەی حەشدی شەعبی ئاشكرای دەكات، كە لە نزیك دەریاچەی حەمرین حەشارگەیەك و فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی داعش دۆزراوەتەوە.

تالب موسەوی، فەرماندەی پڕۆسەكانی دیالەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزەكانی سەر بە فەرماندەیی پڕۆسەكانی دیالە دەستیان كردووە بە پڕۆسەی كێوماڵكردن و پشكنین لە 6 ناوچەی باكوری ڕۆژهەڵاتی دەریاچەی حەمرین بە هاوبەشی فەوجی بەرگری و هەواڵگری لیوای 24 و هێزی دەریایی و كەتیبەی دووی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی دژە تانك.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە پڕۆسەكە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری ئەنجام دراوە و تێیدا حەشارگەیەكی گەورەی چەكدارانی داعش دۆزراوتەوە، كە چەندین پێداویستی لۆجستی و سەربازی تێدا بووە.

ئاشكراشی كردووە، كە هێزەكانیان توانیویانە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی تێكشكاو بدۆزنەوە، كە لەژێر زەوی شاردرابووەوە لەناوچەیەك، كە تا ئێستا هێزە ئەمنییەكان نەچووبوونە ئەو شوێنە و ئەمەش وای لە دوژمن كردبوو ئەو ناوچەیە بقۆزێتەوە بۆ كردەوەكانی.

عێراق

سەدر سەركردەیەكی سڕكرد

خەڵك –بەشی هەواڵ

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر سەركردەیەكی رەوتەكەی سڕكرد بەهۆی ئەوەی پابەندی بڕیارەكەی نەبووە لە راگرتنی پشتیوانی لە خۆپیشاندەران.

نووسینگەی سەدر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەسعەد ناسڕی سڕكراوە بەهۆی ئەوەی پابەندی بڕیارەكانی سەدر نەبووە.

ناسری سەركردەی باڵای رەوتی سەدر بڕیارەكانی موقتەدا سەدری جێبەجێنەكردووەو سەركردایەتی خۆپیشاندەرانی ناسریەی كردووە دوێنێ.

رەوتی سەدر بە فەڕمی كشانەوەی خۆی لە پشتیوانیكردن لە خۆپیشاندەران راگەیاند و هێزە ئەمنییەكانی عیراقیش هێرشیانكردەسەر خۆپیشاندەران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

خۆپیشادانی فراوان لە عیراق بەردەوامە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ جارێكی دیكە خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا و شارەكانی باشوری عیراق ڕژانەوە سەر شەقامەكان و داوای گۆڕینی سیستمی سیاسی وڵات دەكەن.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، خۆپیشاندەران لە بەغدا، بابل، كەربەلا، دیوانیە و ناسرییە خۆپیشاندانی فراوانیان دەستپێكردووە.

ماوەی زیاتر لە سێ‌ مانگە خۆپیشاندانی فراوان لە عیراق بەڕێوەدەچێت بۆ هەلی كار و گۆڕینی سیستمی سیاسی وڵات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

نەتەوە یەكگرتووەكان: پێویستە حكومەتی عیراق لە بری توندوتیژی خزمەتی هاووڵاتیانی بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق ڕەخنە لە توندوتیژی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران و جێبەجێنەكردنی داواكارییەكانیان دەگرێت.

جینین هینیس پلاسخارت نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عیراق ڕایگەیاند:”لێنەپرسینەوە و نەبوونی گیانی لێبوردەیی شایەنی عیراقییەكان نیین، كە چوار مانگە بە ئازایانە بەرگریی لە داواكارییەكانیان دەكەن، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەی كوژراو و بریندارەكان تادێت زیاتر دەبێت”.

نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عیراق ئاماژەی بەوەشكرد:”ئەو هەنگاوانەشی تائێستا گیراونەتەبەر بێبەرهەم دەبن ئەگەر تەواونەكرێن، پێویستە خزمەتی خەڵك بكرێت و بپارێزرێن، نەك بە توندوتیژی ڕووبەڕوویان ببنەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان