ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئەوەی لەبارەی (آيه الكرسي) لە قورئانی پیرۆزدا نەتزانیوە؟

خەڵك- بەشی هەواڵ
مامۆستایەكی ئایینی باسی سوودەكانی خوێندنی (آيه الكرسي) دەكات، كە بە پایە و عەرشی خودای گەورە ناسراوە و دەڵێت: “بۆ لاچونی خەم و خەفەت ،شیفای نەخۆش ،زۆربوونی بەزەیی خودا (آيه الكرسي) بخوێنن”.

مامۆستا عەبدولخالق ڕوناكی، مامۆستای ئایینی لەبارەی (آيه الكرسي) نووسیویەتی، (عبداللەی كوڕی عەوف) فەرمویەتی، شەوێك لە خەومدا بینم ڕۆژی دواییە و لێپرسینەوەی من بە ئاسانی تەواو بوو، منیان برد بۆ بەهەشت، كۆشكی زۆریان بە من نیشاندا و وپێیان وتم: دەرگاكانی ئەم كۆشكە بژمێرە، منیش ژماردم (٥۰) دەرگای هەبوو، دواتر وتیان: ماڵەكانی ئەم كۆشكە بژمێرە و منیش ژماردم (۱۷٥) ماڵ بوو، وتیان ئەم ماڵانە هی تۆیە، منیش ئەوەندە خۆشحاڵ بووم، كە لە خەو هەستام سوپاسی خودام كرد، بەیانییەكەی ڕۆشتم بۆ لای (ابن سیرین) خەونەكەم بۆ گێڕایەوە، ئەویش فەرموی: وادیارە كە تۆ ایە الكرسی زۆر دەخوێنی؟ وتم بەڵێ: بەڵام تۆ چۆن ئەوەتزانی؟ ئەویش فەرمووی: لەبەرئەوەی ئەم ئایەتە (٥۰) پیتە و (۱۷٥) وشەیە، دواتر پێی وتم: هەر كەسێ (آيه الكرسي) زۆر بخوێنێ سەختیەكانی مەرگی بۆ ئەو ئاسان دەبێت”.

مامۆستا عەبدولخالق ڕووناكی لە باسی سوودەكانی (آيه الكرسي) دەڵێت:
۱ـ (آيه الكرسي) نوری ئاسمانەكان و زەوییە.
۲ـ لە تەنهایدا بیخوێنن دەبێتە هۆی لەناوچونی ترس.
۳ـ پێغەمبەر (ﷺ)دەفەرموێ: لە ماڵێكدا (آيه الكرسي) بخوێنرێت شەیتان لەو ماڵە دوور دەكەوێتەوە و سیحر و جادوو كار ناكات.
٤ـ بۆ هەژاری (آيه الكرسي) بخوێنن یارمەتی خودای گەورە لە غەیبەوە دەگات.
٥ـ بە خوێندنی ئەو ئایەتە مرۆڤ تووشی شكست نابێت.
٦ـ دەبێتە هۆی ئەمانەت لە سەفەردا .
7- لە نوێژەكاندا شەوانە و ڕۆژانە و لە ناشتنی مردودا بیخوێنن.
8- ئەو ئایەتە پایە و عەرشی خودای گەورەیە، ئامانج لە خوێندنی ئەوەیە خەڵكی جگە لە خوای گەورە لە عیبادەتەكانیاندا كەس نەپەرستن و لە زەلیلیدا ڕۆنەچن، ڕۆحی یەكتاپەرستی دروست بكەن و لە بەندەیی ناڕەوا ئازاد بن، (آيه الكرسي) عەقڵەكان بەئاگا دێنێتەوە و خوداوەندی دانا و بەتوانا بە خەڵكی دەناسێنێ.
9- لەكاتی مەغریبدا (٤۱) جار خوێندنی (آيه الكرسي) دەبێتە هۆی بەدیهێنانی ئاواتەكانت و بۆ لاچونی خەم و خەفەت، شیفای نەخۆش، زۆربوونی بەزەیی خودا و دەرمانی دەردەكانە.
10- ئەگەر موسوڵمان ئەو ئایەتە بخوێنێ و پاداشتەكەی بۆ ئەهلی ناو گۆڕ بنێرێت خوای گەورە فریشتەیەك بۆ ئەو تەرخان دەكات تا تەسبیحاتی بۆ بكەن .
11- چەند شتێك بیر و هۆش بەهێز دەكات یەكێك لەوانە (آيه الكرسي)یە.
12- هەموو شەوێك بیخوێنی لە سەلامەتی و ئەماندا دەبیت .
13- ئاسانبوونی مەرگ بەهۆی (آيه الكرسي)یەوە.
14- وێرانكەری بنچینەی هاوەڵ بۆ خودا پەیدا كردن (شیرك)ە.

ئابوری

ئینستیوتی پەی: بەپێی پڕۆژەی چاكسازی دەرماڵەی مامۆستایان و فەرمانبەران دەبڕدرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سەرۆكی ئینستیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەی چاكسازی چاك (ساز) نەكراوە و موچەو دەرماڵەی خاوەن بڕوانامەكان كەمدەكرێتەوە.

سەروەر عەبدولڕەحمان سەرۆكی ئینستیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان لە هەژماری خۆی بڵاویكردەوە، پڕۆژە یاسای بەناو چاكسازی، كە بانگەشەیەكی زۆری بۆ دەكرێت، چەند خاڵێكی باشی تێدایە، وەك كەمكردنەوەی موچەی پلە باڵاكان لەپێناو دادی كۆمەڵایەتی، بڕینی موچە نایاساییەكان، یەكخستنی پلە وەزیفییەكان، لادانی بن دیوارەكان و پاككردنەوەی لیستی موچەی شەهیدان و پێشمەرگەی دێرین و كەمئەندامی سەنگەر و چاودێری كۆمەڵایەتی لە كەسانی ناشایستە. گەڕانەوەی ئارەزومەندانەی پەڕلەمانتارانی خانەنشین بۆسەر وەزیفەی پێشوتریان.

دەشڵێت “لەگەڵ ئەوەشدا یاساكە ناوی چاكسازییە دەستی بۆ بابەتە سەرەكییەكان و جومگە هەستیارەكان نەبردووە كە هۆكاری سەرەكیی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتین، وەك كەرتی نەوت و گاز، وەبەرهێنان، دیارنەمانی داهاتە ناوخۆییەكان، قەرز و دەستێكەڵكردنی كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت، كاراكردنی دامەزراوەكانی دیوانی چاودێری و دەستەی دەستپاكی كە دەستیان بەستراوە، كێشانەوەی دەستی حزب لە بازرگانی و دەستێخستنی لە كاروباری گشتی و حكومی و چەندانی تر”.
ئاشكراشیدەكات، ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە تێیدا مووچەی فەرمانبەران كەمدەكرێتەوە بەوەی بەشێكیان دەرماڵەكانیان دەبڕدرێت و بەشەكەی تریشیان كەمدەكرێتەوە، بۆ نمونە دەرماڵەی بڕوانامەكانی دبلۆم لە (35%)ەوە دەبێت بە (5%)، بەكالۆریۆس لە (45%)ەوە دەبێت بە (10%).، دبلۆمی باڵا لە (55%)ەوە دەبێت بە (15%).، ماستەر لە (75%)ەوە دەبێت بە (15%)، دكتۆرا لە (100%)ەوە دەبێت بە (20%)، جگە لەمانە چارەنووسی دەرماڵەكانی نازناوی زانستیش دیار نیە، وەك مامۆستای یاریدەدەر (15%)، مامۆستا (25%)، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر (35%)، پڕۆفیسۆر (50%)..

دەشنووسێت، لە دواهەمواری یاسای خزمەتی شارستانیی عیراقیدا كە لەم دواییانە پەسەندكراوە لە پەڕلەمانی عیراقدا نەك كەم نەكرایەوە، بەڵكو زیادیش كراوە.

ڕوونیشیدەكاتەوە، جگە لەمە ئەوەی لەم پڕۆژە یاسایەدا باسی لێوە نەكراوە زیادكردنی موچەی خانەنشینیی پلە نزمەكانە، لەكاتێكدا لە پەڕلەمانی عیراقدا هەمواركرا كە كەمترین موچەی خانەنشینی (500.000) پێنج سەد هەزار دینارە، كەچی لە هەرێمدا خانەنشین هەیە تەنها (150.000) سەدوپەنجا هەزار دینار وەردەگرێت، ئەمە جگە لەوەی دەرماڵەی بەشێكی زۆر لە فەرمانبەرانی وەزارەتەكانی پەروەردە، كارەبا، تەندروستی و هتد دەبڕێت، پڕۆژە یاساكە كەموكوڕی زۆری تێدایە، ناكرێت بۆ پەردەپۆشكردن بەناوی چاكسازییەوە هێزە سیاسیەكان بەخەڵكی بفرۆشنەوە.

جەخت لەوەش دەكاتەوە، پێویستە فەرمانبەران و مامۆستایان دژی بووەستنەوە بەم شێوازەی ئێستای، چونكە ئەگەر پێشتر بەناوی پاشەكەوتەوە موچەیان پێنەدەدرا، كەچی ئێستا خەریكە بەناوی چاكسازییەوە بە یاسایی لێیان دەبڕدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەستیپێكرد

خەڵك –بەشی هەواڵ

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد.

بەپێی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پرۆژەی چاكسازی پەسەنددەكرێت و ڕەوانەی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت.

لەوبارەیەوە سەروەر عەبدولڕەحمان پەرلەمانتاری پێشووی كوردستان ئاشكرایكردووە لە پرۆژەكەدا دەرماڵەی مامۆستایان و فەرمانبەران دەبڕدرێت و مووچە كەمدەكرێتەوە.

هاوكات لە پرۆژەكەدا مووچەخۆری بندیوار و نایاسایی و مووچەی پلەباڵاكانیش كەمدەكرێتەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

زۆرترین بڕی باران لە چوارتاو قەرەداغ باریوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕێژەی باران بارینی لە 24 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكردەوە.

بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، زۆرترین ڕێژەی بارین باران لە 24 كاتژمێری ڕابردوو لە ناوچەی چوارتا سەر بە پارێزگای سلێمانی بە بڕی29 ملم باریوە.
هەر بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێم زۆرترین باران بۆ ئەمساڵ لە ناوچەی قەرەداغ سەر بە پارێزگای سلێمانی باریوە و بڕی 317 ملم باران باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان