ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

راپۆرت

پڕۆژەیەك دەدرێتە وەزیری پەروەردە
كەمی دەوامی باخچەكانی ساوایان گرفت بۆ فەرمانبەران دروست دەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
مامۆستایان و فەرمانبەران نیگەرانن لە كەمی كاتی دەوامی باخچەكانی ساوایانی حكومی لەكاتێكدا دەوامی فەرمانبەران زیادكراوە و ڕۆژنامەنووسێكیش لەو بارەیەوە پڕۆژەیەك دەداتە وەزیری پەروەردە و دەڵێت: “بەڵێنی پێدام لە ئەنجوومەنی وەزیران قسەی لەسەر بكات”.

ئیحسان مەلا فوئاد، ڕۆژنامەنووس بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، حكومەت ڕایگەیاندووە، كە یەك ملیۆن و 300 هەزار مووچەخۆری هەیە، بۆیە ئەگەر لەو ژمارەیە 900 هەزاری فەرمانبەر بێ و لەو 900 هەزارە 700 هەزاری منداڵی هەبێت، ئەوا دەكاتە 700 هەزار منداڵ.

ئاماژەی بەوەشكردووە، فەرمانبەران تا 2:30 دەوام بكەن و لەولاوە باخچە حكومییەكان تا 11:40ی بەیانی دەوام دەكەن، باشە ئەو 700 هەزار فەرمانبەرە منداڵەكانیان بۆ كوێ ببەن؟

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەگەر ئەو 700 هەزار منداڵە ببرێنە باخچە ناحكومییەكان و بۆ هەر یەكێكیان 150 هەزار دینار وەربگیرێت، ئەوا دەبێت مانگانە (105 ملیار) دینار بدەینە باخچەكان ئایا ئەو هەموو خەرجیە بە فەرمانبەران دەكرێت؟

دەشڵێت: “دوو جار قسەم لەگەڵ مامۆستا ئالان، وەزیری پەروەردە كردووە، بۆیە بەڵێنی پێ‌ دام لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران قسە بكات لەو بارەیەوە و پڕۆژەیەكم پێشكەش كرد، كە ئەگەر بۆ هەر منداڵێكی فەرمانبەران مانگانە 40 هەزار دیناری لێوەربگرن، بەڵام دەوامی ئێواران بۆ باخچە حكومییەكان زیاد بكەن، ئەوا بەو 40 هەزار دینارە دەتوانرێت دەیان هەزار كەس بە گرێبەست دابمەزرێنیت، ئەمەش دەستكەوتێك دەبێت بۆ حكومەت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ژمارەیەكی زۆری مامۆستایان و فەرمانبەران و تەنانەت كارمەندانی كەرتی تایبەتیش بەهۆی كەمی كاتی دەوامی باخچە حكومییەكانەوە تووشی گرفت بوون بەو پێیەی منداڵەكانیان زوو دەوامیان تەواو دەبێت.

(خەڵك) لەو بارەیەوە ژمارەیەك فەرمانبەری دواند و لای خۆیانەوە ڕایانگەیاند، كە بەهۆی ئەوەی باخچە حكومیەكان لە 11:30 تا 12 دەوامیان تەواو دەبێت بۆیە منداڵەكانیان كێشەی هاتووچۆ و گەڕانەوە بۆ ماڵەوەیان بۆ دروست دەبێت، چونكە دەوامی خۆیان تا كاتژمێر 2:30ی دوانیوەڕۆیە.

ئاماژەیان بەوەشكرد، ترسی ئەوەمان هەیە منداڵەكانمان تووشی ڕووداوی نەخوازراو ببن لە ماڵەوە یان لە كۆڵان، چونكە كە ئەوان دەڕۆنەوە ماڵەوە چۆڵە و زۆربەی دایك و باوكان لەسەر كار و وەزیفەن و بەوەش زۆر مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.

دەشڵێن: “هیوادارین دەوامی باخچەكانیش وەك فەرمانگەكانی لێ‌ بكرێت بۆ ئەوەی كە خۆمان ڕۆیشتینەوە منداڵەكانیشمان لەو كاتەیا بگەڕێنەوە ماڵەوە و هەروەها داواكارین لە هاوینیشدا هاوشێوەی فەرمانگەكان باخچەكان هەبن، چونكە فەرمانبەران پشووی هاوینیان نییە”.

بۆ بەدواداچوونی زیاتر (خەڵك) چەند جارێك پەیوەندی كرد بە ئالان فەرەیدون، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمەوە، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكەی نەدایەوە.

راپۆرت

ئایا بەتەنیا نوێژی جەژن دەكرێت؟
نوێژی جەژن چۆن و كەی دەكرێت و چەند ڕكاتە؟


خەڵك- بەشی هەواڵ
سبەینێ‌ یەك شەممە 24ی ئایار هاوكاتە لەگەڵ 1ی شەوال-ی كۆچی و یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و مامۆستایەكی ئایینی شێوازی ئەنجامدانی نوێژی سوننەتی جەژن ڕووندەكاتەوە و دەڵێت: “دوو ڕكاتە و 12 جار زیكرەكە دەخوێندرێت”، هاوكات ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان فەتوایەك لەسەر ئەنجامدانی نوێژەكە لە ماڵەوە بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ و بوونی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دەردەكات.

مامۆستا موسلیم مەلا صالح فریزی، مامۆستای ئایینی لە هەولێر بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، نوێژی جەژن دوو ڕكاتە و وەك نوێژی بەیانیه، بەڵام جیاوازە لە وتنی زیكركردنی (الله أكبر) لە نوێژەكەدا، بۆیە نیەت دەهێنیت و دڵ ئامادە دەكەیت، كە نیازت وایە نوێژی جەژن بكەیت.

چۆنیەتی وتنی تەكبیرە و زیكرەكانی نوێژی جەژن
مامۆستا موسلیم ڕوونی كردەوە، دوای ئەوەی دەستت بە نوێژەكەت كرد، لە ڕكاتی یەكەمدا حەوت جار دەڵێی (الله أكبر) و لە نێوان (الله أكبر)ەكان دەڵێیت: (سبحان الله والحمد لله و لا اله الا الله و الله أكبر) پاشان سورەتی (الفاتحە) دەخوێنیت و پاشان سورەتێكی تری بەدوادا دەخوێنی و پاشان ڕكوع و سوجدە دەبەیت وەك نوێژی ئاسایی و پاشان هەڵدەسیتەوە بۆ ڕكاتی دووەم.

مەلا موسلیم دەشڵێت: “لە ڕكاتی دووەمیش وەك ڕكاتی یەكەمە تەنها جیاوازە لە ژماری وتنی (الله أكبر)ەكان و زیكرەكانی نێوانی، چونكە لە ڕكاتی دووەم پێنج جار دەیخوێنی”.

ئایا دەست بەرزكردنەوە هەیە لەنوێژدا؟
سەبارەت بە دەست بەرزكردنەوە لەكاتی (الله أكبر)ەكان، ئاماژەی بەوەكرد، زانایان فەرمویانە، كە پێغەمبەری خوا (د.خ) لەنێوان تەكبیرەكان زیكری نەخوێندووە و دەستی بەرزنەكردۆتەوە، بەڵام عەبدوڵڵای كوڕی عومەر (ڕ. خ) دەستی بەرزكردۆتە و زیكر خوێندنیش لەوەوە هاتووە.

لە خاتوو عائیشەوە (خوای لێ‌ ڕازی بێت) كە پێغەمبەر (د. خ) لەنوێژی جەژنی ڕەمەزان و قوربان حەوت (تەكبیرە)ی كردووە لە ڕكاتی یەكەم و لە ڕكاتی دووەمدا پێنچ (توكبیرە)ی دەكرد جگە لە (تەكبیرە)كانی تر.

مەلا موسلیم وتیشی، “وتن و نەوتنی زیكر و دەست بەرزكردنە و نەكردنەوەی كێشە نیە و هەمووی دروستە”.

كەی نوێژی جەژن دەكرێت؟ ئەی ئەگەر فریای جەماعەت نەكەوتیت؟
سەبارەت بەوانەی فریای نوێژی جەژن ناكەون، ئەو مامۆستا ئایینیە دەڵێت: “هەر كەسێك فریای نوێژی جەژن نەكەوت بە جەماعەت ئەوا بە تەنیا دەتوانێت بیكات”.

سەبارەت بە كاتی ئەنجامدانی نوێژی جەژن ئاشكرای كرد، كاتی ئەنجامدانی نوێژی جەژن نزیكەی 10 خولەك دوای خۆرهەڵاتن دەكرێت بەئەندازەی ڕمێك خۆر دیاربێت.

ئایا بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە دەكرێت بەتەنیا لەماڵەوە نوێژەكە بكرێت؟
بەپێی بڕیارێكی حكومەتی هەرێم، بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتییەوە لە سەرتاسەری هەرێم، دەرگای مزگەوتەكانیش دادەخرێن و نوێژی جەژن-یش ئەنجام نادرێت، بۆیە موسڵمانان دەپرسن چۆن نوێژی جەژن ئەنجام بدەن؟ ئایا لە ماڵەوە و بەتەنیا ئەو نوێژە دەكرێت؟

لەو بارەیەوە، پ. د. عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان لە فەتوایەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، نوێژی هەردوو جەژنەكە لە سروت و پەرستشە گەورەكانی ئیسلامن، هەمووان پیاوان و ئافرەتان بەشداردەبن، تەنانەت ئەو ئافرەتانەش كە لە حاڵەتی سوڕی مانگانەدان بۆیان هەیە بەشداری بكەن تیایدا و لەدوای هەڵاتنی خۆرە لە ڕۆژی جەژن و بەرزبوونەی بەڕادەی (ڕم)ێك، یان دوو (ڕم)، واتە دوای 15 خولەك لە هەڵاتنی خۆر، كاتی تەواوبوونی ماوەكەشی بە 20 خولەكە لەپێش كاتی نوێژی نیوەڕۆ.

ڕوونیشی كردۆتەوە، دەكرێ‌ لە حاڵەتی بوونی ئەم بەڵایەدا نوێژی جەژن لەناو ماڵەكاندا ئەنجامبدرێ‌، باشتر وایە و ڕاستتر ە دروستترە كە بە كۆمەڵ بكرێ‌، ئەو كات لەنێو ئەو نوێژخوێنانەدا كامیان قورئانخوێندنی باشترە ببێتە پێشنوێژ و نوێژی جەژنیان بۆ بكات.

هەر بەپێی فەتواكە، “لە كتێبی پوختەی (اڵام) ی مەدەنی فیقهناس كە لە پێشەوا شافیعییەوە دەیگوێزێتەوە هاتووە دەڵێ‌: (نوێژی هەردوو جەژنەكە بە شێوەی تاك لە ماڵەكەیدا دەكات، رێبوار و ئافرەتیش هەروەها…..)، فیقهناسانی مالیكی و حەنبەلیش بەهەمانشێوەیە، كە ئەگەر هاتوو نوێژی جەژنی لەگەڵ ئیمامەكەدا لەدەستچوو ئەوا بۆی هەیە بە كۆمەڵ یان بە تەنها خۆی ئەنجامی بدات، ئیبن قودامە لە كتێبی (المغنی)دا دەڵێ‌: (ئەو خۆی سەرپشكە و ئازادە دەتوانێ‌ بە تەنیا بیكات، دەشتوانێ‌ بە كۆمەڵ نوێژەكە بكات)”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

راپۆرت

كۆرۆنا رەونەقی زێر زیاتر دەكات


خەڵك – بەشی هەواڵ

یەكەمین ڕاپۆرتی ھاوبەشی ئینستیوتی ئابووری بەژمارە بۆ شیكردنەوەی ئابووری و كۆمپانیای(INGOT BROKER)ی نێوەندگیری داراییە كەرەستەكانی وەبەرهێنان لە بازاڕە داراییەكان تایبەت بە كاریگەرییەكانی كڕۆنا لەسەر بەھای زێر لە بۆرسەی جیھانی.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەری نەرێنی بەهێزی لەسەر ئابووری دروستكرد، بەتایبەتیش لەدوای ئەوەی لەمانگی نیساندا حكومەتی وڵاتان بڕیاریان لەداخستنی سەرجەم سێكتەرەكانی ئابووریدا و زیاتر لە 3 ملیار و 600 ملیۆن كەس لەسەرتاسەری جیهان كەرەنتینكرا،ئەمەش بووە هۆكارێكی سەرەكی كە ترسی وەبەرهینەران و بازرگانان روو لە زیادبوون بكات و بەشێكی سامانەكانیان بكەن بە زێر بەمەبەستی خۆپاراستن لەهەر دۆخێكی مەترسیدار كە رووبەڕووی ئابووری جیهان بێتەوە.

لەمانگی نیسانی رابردووەوە نرخی یەك ئۆنسە زێر بەرزبوویەوە بۆ سەروو ئاستی 1600$ ، زیادبوونی ریژەی توشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و بەرزبوونەوەی رێژەی بێكاری لە جیهاندا بووە هۆكاری سەرەكی بۆ بەرزبوونەوەی خێرای نرخی زێر، بەتایبەتیش لەدوای ئەوەی گەورەترین داكشان لەكەرتی كاری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا تۆماركرا لە ساڵی 2010ەوە.

ناجێگیربوونی بازاڕە داراییەكان هانی بازرگانانیدا كە خواست لەسەر كڕینی زێڕ زیاتربكەن، ئەم هەنگاوەی بازرگانان هاوكاتبوو لەگەڵ ئەوەی بانكی فیدراڵی ئەمریكا بڕیاری پەیڕەوكردنی سیاسەتی پاڵپشتی نەختی بدات.

پەیڕەوكردنی سیاسەتی پاڵپشتی نەختی لەلایەن بانكی فیدراڵییەوە ، پاڵپشتی كۆمپانیاكان دەكات بۆ ئەوەی لەرێگەی پێدانی قەرزەوە بتوانن پەرە بە كارەكانیان بدەن و هەلیكاری نوێ دەستەبەر بكەن ، بەم شێوەیەش تارادەیەك لە كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئابووری كەمدەبێتەوە.

بانكی فیدراڵی بڕیاریدا كە بە بڕی 2.3 تریلیۆن دۆلار پاڵپشتی ئابووری بكات ، ئەمەش ئەگەرەكانی روودانی داكشانی ئابووری زیاتركرد، هەربۆیە بازرگانان و بانكەكان و بەشێك لە سندوقەكانی وەبەرهێنان خواستیان لەسەر كڕینی زێڕ زیاتركرد.

بەرنامەكەی بانكی فیدراڵی بووە هۆكاری كەمبوونی خواست لەسەر دۆلاری ئەمریكی و قەواڵەكانی ئەمریكا لەلایەن بازرگانانەوە، ئەوكات بەشێك لەشارەزایانی بازاڕە داراییەكان پێیان وابوو كە ئەگەری هەیە نرخی یەك ئۆنسە زێڕ بگاتە ئاستەكانی 1900$ تا 2000$ ، بەڵام هەر زۆری نەخایاند، لە ناوەراستی مانگی نیسان بۆ سەرەتای مانگی ئایار جارێكی دیكە خواست لەسەر دۆلاری ئەمریكی زیادبووەوە بەتایبەتیش لەدوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند، لە ناوەراستی مانگی ئایاردا بەشێوەیەكی پلەبەندی ئابووری دەكەنەوە و رێگە بە كۆمپانیاكان دەدەن دەستبەكارەكانیان بكەنەوە و كەرەنتین دەشكێندرێت چونكە ئابووری لەوەزیاتر بەرگەی راگرتن ناگرێت.

ئەمەش بووە هۆكاری ئەوەی لەسەرەتای مانگی ئایاردا نرخی زێڕ هێزی بەرزبوونەوەی كەمبێتەوە.

لەدوای بڕیارەكەی سەركی ئەمریكا ، بانكی فیدراڵی رایدەگەیەنێت كە ئەوان بەشێوەیەكی رۆژانە بەردەوامدەبن لە كڕینەوەی ئەسپاردەكان ، لەگەڵ بەرێوەچوونی پرۆسەكەش چاودیری بازاڕدەكەن ، هەموو ئەمانە بوونە هۆكاری ئەوەی ئارستەی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لاوازبێت، بەڵام زۆر ناخایەنێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی رێژەی بێكاری و دابەزینی خەرجی بەكاربەر و نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا ، كێشە لە نێوان ئەمریكا و چین دروست دەبێتەوە ، سەرۆكی ئەمریكا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەیەكی زۆر خێرا بەجیهاندا دەخاتە ئەستۆی وڵاتی چین كە ئامارە راستەقینەكانی لە جیهان شاردۆتەوەوە رێژەی مەترسییەكەی وەك خۆی نەگەیاندووە، بۆ ئەو مەبەستەش داوای قەرەبووكردنەوەی لە چین دەكات.

سەرهەڵدانەوەی كێشەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بووە هۆكاری ئەوەی جارێكی دیكە ئاراستەی بەرزبوونەوەی نرخی زێر كارا بێتەوە و نرخی یەك ئۆنسە زێر بگاتە 1750$.

بەشێك لە شارەزایانی بازڕە داراییەكان پێیان وایە كە داكشانی ئابووری و مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئابووری ، ئەگەری هەیە نرخی زێڕ بگەیەنێتە ئاستەكانی 1810$ – 1945$.

بەڵام بەشێكیش لەشارەزایان پێیان وایە كە كاتێك نرخی زێڕ دەگاتە ئاستەكانی 1780$ -1810$ ئەگەری هەیە بەشێك لە بانكەكان بەمەبەستی بەدەستهێنانی پارەی بەردەستی نەختی بەشێك لە یەدەگەكانی زێڕیان بفرۆشنەوە ، ئەمەش ببێتە هۆكاری دابەزینی نرخی زێڕ.

بەشێوەیەكی تەكنیكی لە 2/10/2019 گەشتی بەرزبوونەوەی نرخی زێر لە ئاستەكانی 1030$ دەستی پێكرد، لەدوای گەیشتنی بە 1920$ لەساڵی 2011دا ، رووبەڕووی گەورەترین جوڵەی خۆراستكردنەوەی ساڵانە بوویەوە كە جارێكی دیكە نرخ بۆ ئاستەكانی 1062$ دابەزیەوە.

ئەگەر سەرنجی ناوچەی دابەزینی نرخی زێر بدەین دەبینین كە ئاستەكانی 1750$ ئەو ناوچەیەبوو كە نرخی زێڕ پاڵپشتی دابەزینی لێوەرگرت.

بەشێوەیەكی تەكنیكی جوڵەكانی نرخی زێڕ ئەوەمان پێدەڵێت ، كە دوو وێستگەی گرنگ هەیە بازرگانان بە وردی چاودێری دەكەن.
وێستگەی پێش شكاندنی ئاستی 1920$ بۆ هەر ئۆنسێك ، ئەگەر هاتوو ئاراستەی بەرزبوونەوەی نرخ ، نرخی زێڕ بگەیەنێتە 1795$ بە بێ ئەوەی بتوانێت ئاستی ئاماژەپێكراوو بشكێنێت ، ئەوا ئەگەری هەیە دووبارە لە 1795$ دابەزین تۆمار بكاتەوە بۆ ئاستەكانی 1659$ ، بەر لەوەی جارێكی دیكە بەرزبێتەوە.

وێستگەی دووەم وێستگەی دوای شكاندنی 1920$ دەبێت، كە لەئەگەری شكاندنی ئاستی ئاماژەپێكراوو بۆ سەرەوە، ئەوا چەندین نرخی نوێ بۆ زێر دروست دەبێت كە 2090$ – 2225$ – 2445$ دەبێت.

داخستنی مانگانەی نرخی زێر ، زۆر گرنگە بۆ ئەوەی قەبارەی جوڵەی خۆراستكردنەوەكەی دەربكەوێت كە لە چ ئاستێكدا مامەڵە دەكات.

لە رووی مێژووییەوە كە ئەگەر سەرنجی نرخی زێر بدەین ئەوا سەرجەم جوڵە خۆراستكردنەوەكان دووبارە بوونەتەوە:

• كاتێك نرخی یەك ئۆنسە زێر دەگاتە 180$ ، بەرێژەی 50٪ خۆراستكردنەوەی تۆماردەكات و نرخ دادەبەزێنێتەوە بۆ 100$.

• كاتێك نرخ لە 100$ جارێكی دیكە بەرزدەبێتەوە بۆ 870$، بەرێژەی 70٪ خۆراستكردنەوە دەكات و نرخ دادەبەزێت بۆ 250$.

• كاتێك نرخ لە 250$ بۆ 1030$ بەرزدەبێتەوە ، ئەوا بە نزیكەی 65٪ خۆراستكردنەوە دەكاتەوە و نرخی دادەبەزێتەوە بۆ ئاستەكانی 680$.

• كاتێك نرخ لە 680$ بۆ 1920$ بەرزدەبێتەوە، ئەوا بۆ 1030$ دادەبەزێتەوە.

بەم شێوەیەش دەبێت چاودێری ئاستی 1920$ بكەین، لەئەگەری شكاندنی بۆ سەرەوە ئەوا ئاراستەی زێر بەرەو 2445$ دەبێت، بەڵام لەئەگەری نەشكاندنی ئەوا ئاراستەی خۆراستكردنەوە دەستپیدەكاتەوە كە بنەماكان و رووداوەكانی ئەوكاتە، دەستنیشانی دەكات كە خۆراستكردنەوەكە تا چ ئاستێك دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

راپۆرت

نیشانەكانی شەوی قەدر كامانەن؟


خەڵك-بەشی هەواڵ

شەوی قەدر، یەكێكە لە شەوەكانی مانگی ڕەمەزان‌ و بەرزترینیانە، موسڵمانان لەو باوەڕەدان چاكترە لە ھەزار مانگ ‌و لەو شەوەدا قورئان دابەزیووە بۆ پێغەمبەری خودا (درودی خوای لەسەر بێت).

شەوی قەدر لە قورئان و فەرموودەدا
لەو ئایەتانەی قورئان و فەرموودەكانی پێغەمبەر دەربارەی ئەم شەوە ھاتوون، ئەمانەی خوارەوەن:

لە قورئاندا و لە سورەتی قەدردا دەربارەی ئەم شەوە ھاتووە (ئێمە بەڕاستی قورئانمان دابەزاندۆتە خوارەوە لە شەوێكی بەفەڕ و ڕێزداردا، جا تۆ چووزانی شەوی بەفەڕ كامەیە و چ خێر و بەرەكەتێكە،‌ شەوی قەدری بەڕێز لە ھەزار مانگ ڕێزدار و خێردارترە).

ھەر لە قورئاندا ھاتووە لە سورەتی دوخان-دا (بەڕاستی ئێمە لە شەوێكی بە فەڕو پیرۆزدا (كە شەوی قەدرە) دامانبەزاندووەتە خوارەوە، بێگومان ئێمە ھەمیشە بێداركەرەرەی بەندەكانمانین، لەو شەوەدا ھەموو كارو كردەوە و بەرنامەیەكی پڕ لە حیكمەت و دانایی لە یەك جیا دەكرێتەوە، ئەمەش فەرمان و بڕیارێكە لەلایەن ئێمەوە، بێگومان ئێمەیش پێغەمبەران دەنێرین، ڕەوانە كردنی ئەم قورئانە، ڕەحمەتی پەروەردگاری تۆیە بۆ ئادەمیزاد، تا لە سەرگەردانی ڕزگاری ببێت، بەڕاستی هەر ئەویشە كە بیسەرو زانایە بە هەموو شتێك).

پێغەمبەر (محەمەد) درودی خوای لەسەربێت دەربارەی ئەم شەوە فەرموویەتی: “هەر كەسێ شەوی قەدر زیندو بكاتەوە و باوەڕی پێی ھەبێ و چاوەڕێی پاداشتی خوا بێ، خوا لە تاوانەكانی پێشووی خۆش دەبێ”.

عائیشە (ر.خ) خێزانی پێغەمبەر ( د.خ) گێڕاویەتییەوە: “وتم، ئەی پێغەمبەری خوا ئەگەر زانیم چ شەوێك شەوی قەدرە، چی بڵێم لەو شەوەدا ؟ فەرمووی: بڵێ ” خوایە تۆ لێ بوردەیت و لیبوردنت خۆش ئەوێ، لێم ببورە”.

كاتی شەوی قەدر
ئامۆژگاری موسڵمانان كراوە بەوەی ئەم شەوە ڕابگرن بە یاد و پەرستنی خوا و نەخەون تا بەیانی لەبەر ئەو چاكە و گەورەیەی لەم شەوەدا ھەیە زیاترە لە ھەزار مانگ، بۆ زانینی ئەم شەوە لە فەرموودەی پێغەمبەر ئیسلامدا ھاتووە كەوا فەرموویەتی بۆ شەوی قەدر بگەڕێن لە دە شەوی كۆتایی ڕەمەزاندا.

نیشانەكانی شەوی قەدر
ئەم شەوە چەند نیشانەیەكی ھەیە كە پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) ئاماژەی پێداون، لەوانە “بەرەبەیانی شەوی قەدر خۆر ھەڵدێت و تیشكی نییە” و كەشوهەوا فێنك و ئارامە، ھەروەكو تەشتێك تا ئەو كاتەی بەرز دەبێتەوە، ھەروەھا “شەوی قەدر شەوێكی بێ دەنگ و ڕوونە، نە گەرمە و نەسارد، خۆری بەیانیەكەی لاواز و سوور دەبێ”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان