ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

لەسەر بیرهەڵكەندن 2 هاووڵاتی دەستگیركران

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، مەفرەزە بەردەوامەكانی پۆلیسی دارستانی سلێمانی لە سنوری چالاكی بەش و بنكەكانیدا بەردەوامە لە دەست بەسەرداگرتنی ئەو ئامێرانەی بەنایاسایی بیر هەڵدەكەنن و ڕوبەڕوی یاسایان دەكەنەوە و لەو چوارچێوەیەشدا (2) هاووڵاتی دەستگیركران .

عمیدی پۆلیس هێمن كمرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پارێزگاری كردن لەسروشت و ژینگەی كوردستان ئەركی سەرەكی و لە پێشینەی كارەكانمانە و لەو پێناوەشدا هەموو توانا و هەوڵەكانی خۆمان دەخەینەكار و هەر هاووڵاتیەك سەرپێچی لە ڕێنماییەكانمان بكات دەستگیر دەكرێت و ڕووبەڕوی دادگا دەكرێتەوە.

ڕاشیگەیاند، لەو چوارچێوەیەدا لە ئەنجامی گەڕان و پشكنینی سنوری چالاكیان مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی بەكرەجۆ بە مەبەستی پاراستنی سامانی ئاوی ژێر زەوی و ڕێگەگرتن لە دیاردەی بیرلێدان، توانیان لە گەڕەكی قڕگەی شاری سلێمانی (٢) هاووڵاتی دەستگیر بكەن، كە بە شێوەیەكی نایاسایی سەرقاڵی هەڵكەندنی بیر بوون.

ئاشكراشی كرد، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دارستتانی بەكرەجۆ توانیویانە دەست بگرن بەسەر جیهازێكی بیرلێدان.

جەختیشی كردەوە، ئەو دوو هاووڵاتییە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و ڕوبەڕوی دادگا كراونەتەوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی .

ئابوری

نوام چۆمسكی: بایكۆت ئابووری توركیا دادەڕمێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەیلەسوفێكی ئەمریكایی ڕایدەگەیەنێت، بایكۆتكردنی كاڵای توركیایی ئابووری ئەو وڵاتە دادەڕمێنێت.

نوام چۆمسكی نووسەری بەناوبانگ و فەیلەسوفی ئەمریكایی لە پەیامێكدا سەبارەت بە بایكۆتی كاڵای توركیایی بەهۆی هێرشەكانی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سوریا ڕایگەیاند، پێویستە هونەرمەندان و نووسەران و ڕۆشنبیرانی جیهان ، بایكۆتی كاڵای توركيايی بكەن و مامەڵەی پێوەنەكەن.

نوام چۆمسكی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر بایكۆتی كاڵای توركی بكرێت و بازاڕەكان بەبێ بەرهەمی توركیایی بمێنێتەوە، توركیا تووشی داڕمانی ئابووریی دەبێت، هەروەها بۆ ڕاوەستانی هێرشەكان داوا دەكات توركیا بخرێتە ژێر گوشاری نێودەوڵەتییەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

خەڵك؛ هۆكاری دابەشنەكردنی نەوت ئاشكرادەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی نەوت و وزە و سامانە سروشتیەكانی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە تا ئێستا لە عیراق وەك پێویست دەست بەدابەشكردنی نەوت نەكراوە، دەشڵێت: “ئەوەی حكومەتی هەرێم لەدوو كۆبوونەوەی خۆی باسی لێوە كرد هیچ دیارنیە”.

غالب محەمەد، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە و سامانە سروشتیەكانی پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، حكومەتی هەرێم لە دوو كۆبوونەوەی وەزاری خۆیدا بڕیاریدا بە دابەشكردنی بەرمیلێك نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا پێش هاتنی سەرما، ئەوە بۆ حكومەت جێدەهێڵم، كە كەی دابەشی دەكات.

وتیشی، “لە ئێستادا حكومەتی عیراق وەك پێویست دەستی بە دابەشكردنی بەشە نەوتی ساڵانەی خۆی بۆ پارێزگاكان نەكردووە، بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە زیاتر سەرقاڵی ئەو دۆخەن، كە ئێستا عیراقی پێدا تێپەڕدەبێت”.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر حكومەتی هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوتەكەی خۆی ڕادەستی بەغدا بكات، ئێمە دەتوانین زیاتر لەوەی ئێستا بڕیارە ڕەوانە بكرێت داوای بكەین، هەڵبەتە ئەگەر كێشەی سیاسی ڕێگری لێنەكات.

ئاشكراشیكرد، ئێمە بە فەرمی نووسراومان بۆ وەزارەتی نەوت كردووە بۆ ڕەوانەكردنی بەشە نەوتی هەرێم، هەروەها لەگەڵ جێگری بەڕێوەبەری دابەشكردنی سووتەمەنی وەزارەتی نەوتیش لەسەر خەتین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

شارەوانی سلێمانی بڕیارێك دەربارەی فڕێدانی خۆڵ و خاشاك دەردەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە چەند شوێنێك دیاری كراوە بۆ فڕێدانی خۆڵ و خاشاكی بیناسازی.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ئاگاداری هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری سلێمانی و دەورووبەری دەكەین، كە بە شێوەیەكی فەمی ئەم شوێنانەی لای خوارەوە تەرخانكراوە بۆ فڕێدانی خۆڵ و خاشاكی بیناسازی.”

ئاشكرای كردووە، شوێنەكانی فڕێدانی خۆڵ و خاشاك بریتین لە ( كانی شەكراو لە قرگە، تانجەرۆ نزیك (گمر صحی)، تاڤگە پشتی وێستگەی كارەباكە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان