ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ڕێژەی وەبەرهێنانی گەشتیاری لە هەرێم بۆ 50% بەرزدەبێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ساڵی ٢٠١٩ ئاستی وەبەرهێنان لە كەرتی گەشتیاری لە ماوەی ٨ مانگی ڕابردوو زۆر بەرزبۆتەوە و ژمارەیەكی پێوانەی تۆماركرد و لەتێكرای وەبەرهێنانی هەرێم كەرتی گەشتی گەشتیاری گەیشتە ٣٨% و بووە یەكەم كەرت لە وەبەرهێنان.

نادر ڕۆستی، وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ساڵی ٢٠١٩ ئاستی وەبەرهێنان لە كەرتی گەشتیاری لە ماوەی ٨ مانگی ڕابردوو زۆر بەرزبۆتەوە و لەتێكرای وەبەرهێنانی هەرێم، كەرتی گەشتی گەشتیاری لە ٣٨%ی تۆمار كرد.

ڕاشیگەیاندووە، كۆی خەرجی وەبەرهێنانی گەشتیاریش بڕی پارەكەی گەیشتە نزیكەی یەك ملیار دۆلار، ئەمەش ژمارەیەكی پێوانەیی زۆر گرنگە، سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەكی زۆریش پڕۆژە هەیە، كە لە سەر زەوی گەشتوگوزار و شارەوانی كراون و لە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان تۆمار نەكراون، هەندێك پڕۆژەی دیكەش هەیە لە مامەڵەدان و تۆمار نەكراون، كاتێك سەرجەمیان تۆمار دەكرێن، ڕێژەی وەبەرهێنانی گەشتیاری بۆ زیاتر لە ٥٠% بەرزدەبێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، هەموو ئەمانە ئاماژەی زۆر گرنگن بۆ پێشكەوتنی كەرتی گەشتیاری بە شێوەیەكی خێرا و پێشبینی نەكراو، ئەمەش بەرەنجامی بەرقراربوونی ئاسایشی هەرێم و ئەو پلانەیە، كە لە دەستەی گەشتوگوزار بۆ پێشوەبردنی كەرتی گەشتیاری هەرێم داڕێژراوە.

ئابوری

ڕەفتارەكانی ئەردۆغان توركیای ڕووبەڕووی كورتهێنانی بودجە كردووەتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

حكومەتی توركیا هەوڵدەدات 17 ملیار دۆلار لە یەدەگی دراوی بیانی بانكی ناوەندی بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە بەكاربهێنێت.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، حكومەتی ئەنقەرە ماوەی چەند مانگێكە كار لەسەر دانانی پلانێك دەكات بۆ ئەوەی 100 ملیار لیرە كە دەكاتە 17 ملیار ‌و 100 ملیۆن دۆلار، لە هەژماری بانكی ناوەندییەوە بگوازێتەوە بۆسەر هەژمارێكی تایبەتی وەزارەتی گەنجینە ‌و دارایی توركیا.

ئاژانسەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو، تائێستا بڕیاری كۆتایی لەسەر گواستنەوەی ئەو پارەیە نەدراوە‌ و وەزارەتی گەنجینە‌ و بانكی ناوەندیش هیچ زانیارییەكیان نەدركاندووە، بەڵام حكومەتی توركیا سورە لەسەر گواستنەوەی ئەو پارەیە بۆ ئەوەی لە پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجەی ئەمساڵدا بەكاری بهێنێت.

ئەوە لەكاتێكدایە كە پەرلەمانی توركیا لە مانگی تەمووزدا یاسایەكی پەسەندكرد، كە ڕێگە بە حكومەت دەدات بەشێك لە یەدەگی دراوی بیانی بانكی ناوەندی وڵاتەكەی بۆ وەزارەتی گەنجینە‌و دارایی بگوازێتەوە.

بەگوێرەی داتاكان، لەماوەی 9 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا كورتهێنانی بودجەی توركیا گەیشتووەتە 85 ملیار ‌و 500 ملیۆن لیرە ‌و پێشبینی دەكرێت تاكۆتایی ئەمساڵ بگاتە 125 ملیار لیرە.

بە بۆچوونی چاودێرانی بواری ئابووری و دارایی، كورتهێنانی بودجەی گشتی توركیا بەشێكی زۆری پەیوەندی هەیە بەو ڕەفتارانەی كە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا دەیكات، بە كڕینی چەك و لەشكركێشییەكانی بۆ وڵاتانی دراوسێی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لە چەند فەرمانگەیەكی سلێمانی مۆبایل و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە فەرمانبەران قەدەغەكرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی‌ چاودێری‌‌ و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی بەكارهێنانی‌ مۆبایل ‌و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی لە فەرمانبەرانی فەرمانگەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكەی قەدەغەكرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی‌ چاودێری‌‌ و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە ڕایگەیاندووە، ڕۆژی‌ چوار شەممە 23-10-2019 بە ئامادەبوونی‌ عومەر گوڵپی‌، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ ‌‌و بەرپرسی‌ ماڵەكانی‌ ساوایان و منداڵان و نەوجەوانان ‌و بەساڵاچووان و هۆبەی‌ خێزانی‌ جێگرەوە و هێڵی‌ گەرمی‌ فریاكەوتنی‌ منداڵان ‌و بەرپرسی‌ هۆبەكانی‌ ژمێریاری‌‌ و وردبینی‌ ‌و یەكەكانی‌ پلان‌ و یاسا، كۆبوونەوەی‌ ئاسایی‌ مانگانەی‌ خۆی‌ بەڕێوەبرد.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لەو كۆبوونەوەكەدا بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ سێ بنەمای‌ گرنگی‌ بەڕێوەبردنی ڕوونكردەوە، هەروەها جەختی‌ كردەوە لەسەر جێبەجێكردنی‌ سەرجەم ئەو یاساو ڕێنمایی ‌‌و سیستمانەی‌ دامەزراوە كۆمەڵایەتییەكان ڕێكدەخەن، بەتایبەت جەختی‌ كردەوە لەسەر پاراستنی‌ مافی‌ منداڵان ‌و بەساڵاچووان‌ و باشترین بەكارهێنانی‌ توانا ماددی ‌‌و مرۆییەكان بۆ خزمەتكردنیان، لەلایەكی ترەوە ستراتیجی‌ كاركردن بۆ ماڵەكانی‌ منداڵان‌ خستەڕوو.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ژمارەیەك بڕیار گەڵاڵە كرا، كە یەكێك لە بڕیارەكانی‌ كۆبوونەوەكە بریتی بوو لە ڕێگە نەدان بە بەكارهێنانی‌ مۆبایل ‌و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەكاتی‌ دەوام‌ و لەكاتی‌ كاركردن و ڕاپەڕاندنی‌ ئەركەكاندا، لەو ڕوانگەیەوە كارمەندان پابەندكران بە تەرخانكردنی‌ هەموو توانا و كاتیان بۆ كار و ئەركەكانیان لە خزمەتكردنی‌ منداڵان و بەساڵاچووان و ژنانی‌ هەڕەشەلێكراو و منداڵانی‌ دایەنگە و سەنتەر و پەیمانگاكان و كارە كارگێڕی‌ و ژمێریارییەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بە بەڵگە؛ كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگا تایبەتەكان كەمكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگا تایبتەكان.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ژمارە (1675) كە لە ( 17/ 10/2019) دەرچووە و وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، “پاڵپشت بە كارنامەی حكومەتی هەرێم و كۆنووسی ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا، بڕیار دراوە بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگا تایبەتەكان”.

وەك لە نووسراوەكەدا هاتووە، “كرێی خوێندن بە ڕێژەی 25% كەمدەكرێتەوە بۆ گشت قۆناغەكان لە خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان