ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وتاری هەینی ئەمڕۆ تایبەتە بە دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن


خەڵك- بەشی هەواڵ
یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان و وەزارەتی ئەوقافی هەرێم وتاری هەینی ئەمڕۆ 20ی ئەیلول تەرخان دەكەن بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن و ڕایدەگەیەنن، كە لە یەكەم ئایەتی قورئانی پیرۆزدا، خودای گەورە باسی خوێندنی كرد.

بەپێی ناونیشانی پێشنیاركراو بۆ وتاری هەینی ئەمڕۆ، مامۆستایانی ئایینی باس لە دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن دەكەن، كە لە سبەینێوە شەممە 21ی ئەیلول دەستپێدەكات و تێیدا پەیامێك ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە و مامۆستایان و خوێندكاران و دایكان و باوكان دەكرێت.

بەپێی ناونیشانی پێشنیاركراو، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، ئاماژە بەوەكراوە، كە لەگەڵ كردنەوەی دەرگای خوێندن لە خوێندنگە و زانكۆ و پەیمانگا و دایەنگەكان، هەمووان خۆیان بە بەرپرسیار بزانن و سەرجەم پێداویستییەكانی خوێندن بۆ خوێندكاران دابین بكرێن.

داواش لە مامۆستایان كراوە، كە خوێندكاران بە كوڕ و كچ و كەسی خۆیان بزانن و بە چاوی میهرەبانی و یەكسان سەیریان بكەن.

کوردستان

ژنێك بەلێدانی دەرزی و كچێكیش بەخۆهەڵواسین گیانیان لەدەستدا


خەڵك- بەشی هەواڵ

لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان ژنێك لە ئەنجامی لێدانی دەرزی هەڵە گیانی لەدەستدا و كچێكیش بەهۆی ڕێگری كردنی بنەماڵەكەی لەپێكهێنانی ژیانی هاوسەرگیری خۆی خنكاندووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٣-4- ٢٠٢٠، ژنێكی تەمەن ٣٥ ساڵی خەڵكی ئەیوانی ڕۆژئاوا سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی (شەهین سادقی) بە هۆی كەمتەرخەمی كادری پزیشكی یەكێك لە ناوەندە دەرمانییەكانی ئەو شارە گیانی لەدەستدا.\

ڕاشیگەیاندووە، كە ئەو ژنە بە هۆی سەرئێشە و هەڵامەت سەردانی ئەو ناوەندە دەرمانییەی كردووە و بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵە گیانی لەدەستداوە.

هاوكات لە ڕووداوێكی دیكەدا، كچێكی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵكی گوندی (تۆمار قامیش) سەر بە شاری سەقز بە ناوی (سروە عەبدی) كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سەرچاوەیەكەی ئاگادار لەوبارەوە ڕایگەیاندووە، كچەكە بە هۆی ڕێگری بنەماڵەكەی لە پێكهێنانی ژیانی هاوبەش لەگەڵ ئەو كەسەی خۆشی ویستووە لە ماڵی باوكی خۆی و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دوو تووشبووی كۆرۆنا لە هەولێر چاكبوونەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دوو لە تووشبوانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بە تەواوی چاكبوونەوە و باری تەندروستیان تەواو جێگیر بۆتەوە ڕەوانەی ماڵەوە كرانەوە، دەشڵێت،”كۆی گشتی ئەوانەی چاكبوونەتەوە گەیشتە ۱۹ كەس”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، 2 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبوونەوە و باری تەندروستیان تەواو جێگیر بۆتەوە و پشكنینی تایبەتی یەك لەدوای یەكیان بۆ كرایەوە، كە نێگەتیڤ بوون و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.

ڕایگەیاندووە، لە ئێستادا كۆی گشتی ئەوانەی چاكبوونەتەوە لە هەولێر گەیشتە ۱۹ كەس بۆیە سوپاسی پابەندبوونی هاووڵاتیان دەكات جێبەجێكردنی بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەكان، كە زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

حكومەتی هەرێم؛ هیچ كەمپینێك بۆ كۆكردنەوەی پارەڕێگەپێدراو نییە


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، هیچ كەمپینێك بۆ كۆكردنەوەی پارە بەناوی هاوكاری بۆ هیچ كەسێك یان لایەنێك نییە ڕێگەپێدراو نییە و دەشڵێت،”كەمپینی بەیەكەوە بەهێزترین، كە ژمارە حیسابی بانكی تێدا دانراوە بۆ ئەو مەبەستە بەردەستە”.

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، حكومەت خۆی سەرپەرشتی كۆكردنەوەی هاوكارییەكان دەكات و بۆ ئەو مەبەستەش كەمپینێكی ناوەندی و سەرتاسەری بەناوی”بەیەكەوە بەهێزترین”بڵاوكردەوە، كە ژمارە حیسابی بانكی تێدا دانراوە بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت هاوكاریی و بەخشینەكانیان بگەیەنن.

ڕاشیگەیاندووە، كەمپینی (بەیەكەوە بەهێزترین)ی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بەردەوامە و دەتوانن هاوكاری و بەخشینەكانتان بۆ ئەو ژمارە بانكیانە بنێرن، كە تایبەتن بەم كەمپینەوە ( بانكی منارەی حكومی ژمارەی حیساب: 493 و بانكی ئەهلی ئارتی ( RT ) ژمارەی حیساب: 47186 یان زانیاری لەم دوو ژمارەیەیەوە وەربگرن 07705590001-07501751911).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان