ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

تەقە لە لقی چوار لە سلێمانی كرا
پارتی پاراستنی بارەگا و كادرانی دەخاتە ئەستۆی هێزە ئەمنیەكان


خەڵك- بەشی هەواڵ
شەوی ڕابردوو تەقە لە بارەگای لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی كراوە و ئەو حزبەش پاراستنی بارەگا و گیانی بەرپرس و كادرەكانی دەخاتە ئەستۆی هێزە ئەمنییەكان.

عەتا شێخ حەسەن، وتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی و هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە، “دەستێكی ڕەش تەقەی لەبارەگای سپی لقی چواری پارتیمان كرد”.

دەشڵێت: “هێزە ئەمنیەكانی سلێمانی و لیژنەی ئەمنی شار بەرپرسیارەتی پاراستنی بارەگاكانی پارتی و پاراستنی ڕۆحی بەرپرسان و كادرانی پارتیان دەكەوێتە ئەستۆ”.

جەختیشی كردۆتەوە، “پاراستنی ئاشتی كۆمەڵایەتی و سیاسی ئەركی ئەخلاقی پارێزگار و قائیمقامیەت و هیزەكانی پاراستنی تەناهیە لەسلێمانی”.

ئەم ڕووداوە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ پێنج شەممە لە بازگەی سماقۆڵی ڕێگە نەدرا مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری پێشمەرگە بچێتە ناو شاری هەولێرەوە و گەڕێندرایەوە.

دوابەدوای ئەوەش لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی فەرمی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، ڕێگری كردن لە مەحمود سەنگاو بۆ چوونە ناو شاری هەولێر قابیلی قبوڵكردن نییە.

کوردستان

خوێندکارانی قۆناغی پێنجی پەیمانگاکانى سەر بەوەزارەتى پەروەردە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

خوێندکارانی قۆناغی پێنجی پەیمانگاکانی سەر بەوەزارەتى پەروەردەخۆپیشاندانێکیان لەشاری سلێمانی ئەنجامدا.

 

گرفتى ئەو خوێندکارانە ئەوەیە، کە تاقیکردنەوەى کۆتایی ساڵیان نمرەیەکی زۆری لەسەرە و هەر هەڵەیەکی بچوک بکەن، نمرەیەکی زۆریان لێ دەڕوات، ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر ڕێژەى نمرەکانیان بۆ کاتی وەرگرتنیان لەزانکۆ و پەیمانگاکان.

 

ئەو خوێندکارانە داواکارن وەزیری پەروەردە چاوبخشێنێتەوە بە بڕیارەکەیدا و بەمیکانیزمێکی دیکە نمرەکانیان بۆ هەژماربکات.

 

ئەو خوێندکارانە فشاردەکەن، ئەگەر وەڵامی داواکەیان نەدرێتەوە، بایکۆتى تاقیکردنەوەکان دەکەن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

حکومەتى هەرێم ڕوونکردنەوە لەبارەى شێوازی دەوامی فەرمانبەران دەدات


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەرپرسێکی ئەنجوومەنی وەزیران چەند زانیارییەک لەبارەی دەوامی فەرمانگە حکومیەکان ئاشکرا دەکات.

د. عەبدولحەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند “وەکو پێش جەژن بە هەمان ڕێنمایی و میکانیزم دەوامی فەرمانگە و دامەزراوە حکومییەکان دەست پێدەکاتەوە”.

وتیشی “بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی تەندروستی دەبێت 25%ی فەرمانبەران لە فەرمانگەکان دەوام بکەن، دەسەڵاتیش بە وەزیرەکان دراوە ڕێژەکە کەم بکەنەوە و زیاتر ئەو فەرمانگانە بکرێنەوە کە پێویستن، چونکە بە هۆی کۆرۆنا ئاڕاستەی حکومەت بەو جۆرەیە کەمترین فەرمانبەر داوام بکات و زیاتریش فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان دەوام بکەن”.

جەختیشی کردەوە دەوامی فەرمانبەران لە کاتژمێر 9 بۆ 1ی دوای نیوەڕۆ دەبێ، وتیشی بەشێک لەو وەزارەتانەشی خزمەتگوزاری نین ڕۆژانی پێنجشەممانیان کراوە بە پشوو، دەمانەوێ دەوام بە جۆرێک بێ کەمترین بەریەک کەوتن هەبێت.

سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون ئاماژەی بەوەش دا، دەبێت فەمانگەکان بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی دەوام بکەن، دەبێ فەرمانبەرانیش بە نۆرە دەوام بکەن و نێوانی فەرمانبەرانیش زۆربێ و بەریەک کەوتن کەم بێ.

دوای وەستانی دەوامی فەرمانگەکان بۆ دوو مانگ بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە 11ی 5ی 2020 فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەوامیان دەست پێکردەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێمی كوردستان


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ یەك شەممە، ئاسمان ساماڵ و هەندێك پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان