ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ڕۆحانی و زەریف دەچنە ئەمریكا

خەڵك – بەشی هەواڵ
نووسینگەی نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت، بۆ بەشداری لە ٧٤مین دانیشتنی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، وەزیری دەرەوەی ئێران بەرەو نیویۆرك بەڕێكەوت و بڕیارە حەسەن ڕۆحانیش ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە بەرەو ئەمریكا بەڕێ بكەوێت.

نووسینگەی نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە ڕاگەیەنراوێكدا، ئاشكرایكرد، دوای ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڕیاری پێدانی ڤیزەی بە سەرۆك كۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران دا، محەمەد جەواد زەریف بۆ بەشداری لە ٧٤مین دانیشتنی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بەرەو نیویۆرك بەڕێ كەوت.

ڕاشیگەیاندووە، بڕیارە حەسەن ڕۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران ڕۆژی ٢٣ی ئەیلول بۆ هەمان مەبەست سەردانی نیویۆرك بكات، وەك ساڵانی پێشوو لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی لوتكە چەندین دیاری لەگەڵ سەرۆكی وڵاتان هەبێت.

بڕیارە 74مین دانیشتنی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕۆژی ٢٤ی ئەیلول لە نیویۆرك-ی ئەمریكا و لە بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان بەڕێوبچێت، كە زۆربەی سەرۆكەكانی وڵاتان بەشداری تێدا دەكەن.

جیهان

ڤیدیۆ.. مەزڵوم كۆبانێ‌ بۆ وەزیری بەرگری ڕوسیا: تێبینیمان لەسەر چەند خاڵێكی ڕێككەوتنەكەى سوچی هەیە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە كۆنفڕانسێكی ڤیدیۆییدا لەگەڵ وەزیری بەرگری ڕوسیا، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایدەگەیەنێت، تێبینیمان لەسەر چەند خاڵێكی ڕێككەوتنەكەی نێوان ڕوسیا و توركیا هەیە.

كەناڵی (ڕوسیا تودەی)بڵاویكردەوە، لە كۆنفڕانسێكی ڤیدیۆییدا مەزڵوم كۆبانێ‌ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەگەڵ سێرگی شویگۆ سوپاسالاری ڕوسیا و ڤالیری گیراسیمۆڤ تاووتوێی دواپێشهاتەكانی ڕۆژئاوای كوردستان (باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا) یان كردووە و گفتوگۆیان لەبارەی ڕێككەوتنەكەی سوچی لە نێوان ڤلادیمیر پۆتن سەرۆكی ڕوسیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا كردووە، كە دوێنێ‌ سێ شەممە 22/10/2019 ئەنجامدرا.

لەوبارەیەوە، مەزڵوم كۆبانێ‌ ڕاگەیاند:”سوپاسی ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی ڕوسیا و حكومەتی ڕوسیای فیدڕاڵ دەكەین سەبارەت بە جەختكردنەوەیان لە ڕاگرتنی شەڕ لە ناوچەكانمان و پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی سڤیل لەو نەهامەتیانەی كە چاوەڕێیانی دەكرد”.

مەزڵوم كۆبانێ‌ ئاماژەی بەوەشدا، تێبینییان لەسەر چەند خاڵێكی ڕێككەوتنەكە هەیە، پێویستە ئەو خاڵانە گفتوگۆی زیاتری لەبارەوە بكرێت بەمەبەستی لیكنزیكبوونەوەی بۆچوونەكان.

 

إلى الرأي العامأجرى وزير الدفاع الروسي السيد سيرغي شويغو و رئيس أركان الجيش الروسي السيد فاليري غيراسيموف اتصالا متلفزا مع القائد العام لقوات سوريا الديمقراطية الجنرال مظلوم عبدي تباحث فيه الطرفان ما تمخض عن اتفاقية سوتشي بين الرئيس الروسي السيد فلاديمير بوتين و الرئيس التركي رجب طيب أردوغان الذي انعقد في منتجع سوتشي يوم (22 تشرين أول الجاري).و قد أعرب القائد العام لقوات سوريا الديمقراطية ، عن شكره للرئيس فلاديمير بوتين و روسيا الاتحادية لحرصهم على العمل لنزع فتيل الحرب في مناطقنا و تجنيب المدنيين من ويلاتها.كما أعرب القائد العام عن تحفظه على بعض بنود الاتفاق و التي تحتاج إلى نقاشات و حوارات بغية تقريب وجهات النظر.القيادة العامة لقوات سوريا الديمقراطية23/تشرين الأول/2019

Posted by ‎قوات سوريا الديموقراطية‎ on Wednesday, October 23, 2019

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

كۆنگرێسی ئەمریكا هەنگاو بۆ ناساندنی كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكان لەلایەن توركیاوە دەنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

لیژنەی نیشتمانی ئەمریكا – ئەرمەنەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا (كۆنگرێس) كار بۆ ناساندنی كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكان لەلایەن توركیاوە دەكات.

لیژنەی نیشتمانی ئەمریكا – ئەرمەنەكان لە زاری ئیلیۆت ئینگڵ سەرۆكی لیژنەی كاروبارەكانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا و فران باڵۆن هاوسەرۆك لە كۆنگرێس بۆ كاروباری ئەرمەنەكان و چەند پەرلەمانتارێكی ناسراوی تری ئەمریكاوە ڕایانگەیاند، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا دانیشتنێك ڕێكدەخات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بڕیاری ناساندنی كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكان و پەسەند كردنی بڕیارەكە.

ئیلیۆت ئینگڵ سەرۆكی لیژنەی كاروبارەكانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا ڕایگەیاند، دڵنیام توركیا بەم هەنگاوانەی ئەنجومەنی نوێنەران ڕازی نابێت، بەڵام ئێمە جارێكی تریش دووپاتی دەكەینەوە كە بەحكومەتی توركیا دڵخۆش نین.

ئارام هامباریان بەڕێوەبەری كارگێڕی لیژنەی نیشتمانی ئەمریكا-ئەرمەنەكانیش خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو هەنگاوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەربڕی بۆ بەجینۆساید ناساندنی كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكان لە لایەن عوسمانییەكانەوە و ڕاشیگەیاند تا ئەو كاتەی ئەمریكا دان بەتاوانی كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكاندا نەنێت توركیا سزاكانی ئەمریكا بە هەند وەرناگرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئیلهام ئەحمەد لە كۆنگرێس: توركیا قەتلوعامی كردووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات لە كۆنگرێسی ئەمریكاوە ڕایدەگەیەنێت: توركیا قەتلوعامی كردووەو جیاوازی لە نێوان پێكهاتەكان نەكردووە.

ئیلهام ئەحمەد سەرۆكی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات ، لە میانەی وتارێكیدا لەبەردەم لیژنەی ئاسایشی كۆنگرێسی ئەمریكا ڕایگەیاند:”سوپاسی كۆنگرێس دەكەم بۆ ئەو دەرفەتە، من لە سوریاوە هاتم ، ماوەی چەند ساڵیكە لە سوریا شەڕێكی سەخت بەڕێوەدەچێت و لەو ماوەیەدا ژیانێكی سەختمان بەڕێكرد، گەلانی ئێمە كورد و عەرەب و توركمان و كریستیانەكان بەشێكی بەرچاویان لە سوریا ئازاد كرد”.

سەرۆكی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات وتیشی، هیواداربووین لەدوای شەڕی داعش ژیانێكی ئارام بەسەر بەرین، چونكە لەشەڕی داعشدا 11 هەزار شەهیدمان پێشكەش بەخاك و نیشتمان كرد و 25 هەزار شەڕڤانمان بریندار بوو.

ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بەوەشدا، سوپاسی ئەمریكا دەكەین لەو شەڕەدا هاوكارمان بوو، ئەمریكا بە ئێمەی وت تا داعش مابێت ئێمە لە پشتتان دەبین و هاوكارتان دەبین، بەڵام كاتێك (عەفرین) كەوت وتیان سەربازمان كەمبوو لەو ناوچەیە، بۆیە ناتوانین یارمەتی بدەین و وتیان لە كوێ‌ هێزمان هەبوو ڕێگە نادەین هێرش بكرێتە سەرتان. بەڵام، بەداخەوە ڕۆژێك پێش هێرشەكەی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان (باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا) دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیای ڕاگەیاندووە، ئێمە پاشەكشە دەكەین. لەو كاتەدا ئێمە ئێمە تووشی شۆك بوین، بەڵام لە هەمان كاتدا كۆڵمان نەدا و شەڕمان كرد.

ئیلهام ئەحمەد ئەوەشیخستەڕوو، لەو هێرشانەی توركیادا بۆ سەر ڕۆژئاوای سوریا 250 كەسی سڤیل كوژراون كە ژمارەیەكی زۆریان منداڵ بوون، شاری سەرێكانی بە تەواوی وێران بووە بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە، سیاسەتمەدارمان كوژران كە یەكێك لەوانە (هێڤین خەڵەف)ە، توركیا تیرۆریستانەكانی بەكارهێناوە بۆ كوشتنی ئێمە و چەكی كیمیایی و چەكی فۆسفۆڕی بەكارهێناوە لە دژمان، داعشەكان بەناوی سوپای ئازادی سوریا بە هاوپەیمانی توركیا لەدژمان شەڕ دەكەن. وتشیی، ئێمە سوێند دەخۆین، ئەوەی توركیا دەیڵێت ڕاست نییە، ئەوەی دەگوزەرێت داعش دەیكات، بەڵام لە ژێر ناوێكی تر.

سەرۆكی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات لەو كۆبوونەوەیەی كۆنگرێسی ئەمریكادا ئاشكرایكرد، لە هێرشەكانی توركيا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان (باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا) 160 خێزانی داعش ڕایانكردووە و لە نێویاندا، 6 كەسیان فەڕەنسایین و 2ی تریشیان بەلژیكایی و 10ی تریشیان ناسنامەیان دیار نییە.

ئیلهام ئەحمەد هۆشداریشیدا، دۆخێكی ترسناك هەیە و جارێكی تر ئەمریكا و جیهان لە مەترسیدایە، چونكە یەكێك لەو كەسانەی كە تۆمەتبارە لە ئەنجامدانی تەقینەوەكەی نیویۆرك لای ئێمە زیندانی بوو و بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە لە ئێستادا لە زینداندا ڕایكردووە، وتیشی، سەرەڕای ئەوەی لە ئێستادا جوگرافیای خاكی ئێمە دابەش بووە، دوێنێ‌ تەرمی شەڕڤانێكی ئێمە كە لە ڕووبەڕووبوونەوەكاندا شەهید بووە و كەوتووەتە دەستی هاوپەیمانانی سوپای توركیا تەرمەكەیان شێواندووە، ( لەگەڵ ئەو وتانەیدا وێنەی ڕووداوەكەی پیشانی ئامادەبوواندا).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان