ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

چاودێری تەندروستی سلێمانی؛ دەست بەسەر زیاتر لە 1تۆن خۆراكی خراپدا گیرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دەستگیراوە بە سەر نزیكەی یەك تۆن و350 كیلۆگرام خۆراكی خراپ و ماوە سەرچوودا، دەشڵێت ،” لێپێچینەوەی یاسای لەگەڵ خاوەنەكانیان كراوە و سەرجەمیان بەشێوەیەكی تەندروست لەناوبرا” .

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان و رێگریكردن لە خۆراكی نا تەندروست و ماوەبەسەرچوو لەلایەن لیژنەكانمانەوە دەستگیرا بەسەر نزیكەی یەك تۆن و 350 خۆراكی خراپ و ماوەبەسەرچوودا.

ڕاشیگەیاندووە، لە لایەن تیمەكانی چاودێری تەندروستی دەستگیرا بەسەر نزیكەی (۳۰۰) كگم خۆراك و چەند كەل و پەلكی خراپ و ناتەندروستدا ، لە سەنتەری چاودێری تەندروستی ڕاپەڕینیش لەیەك نانەواخانەدا دەستگیرا بەسەر (٥۰۰)كگم ئاردی خراپ و ئە سپێیاوی.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە مەڵبەندی تەندروستی كاریزەوشك لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستگیرا بەسەر نزیكەی (۲٥۰)كگم خواردن و خواردنەوەی خراپ و ماوەبەسەرچوو، هەروەها مەڵبەندی تەندروستی شەهید شەماڵیش لەسنوری گەڕەكی ماموستایان تیمەكانمان دەستیان گرتوە بەسەر نزیكەی (۱٥۰)كگم خۆراكی خراپ و ماوەبەسەرچوودا.

ئەوەشخراوەتەوە، لە مەڵبەندی تەندروستی سەروەری لە سنوری گەڕەكەكەیان دەستگیرا بەسەر نزیكەی ( ۱۲۰) كگم خۆراكی خراپ و ماوە بەسەرچوودا، كە سەرجەمیان لێپێچینەوەی یاسای لە گەڵ خاوەنەكانیان كراوە و لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە بە شێوەیەكی تەندروست لە ناوبرا .

وێنەی ‏Sulaymaniyah Healthcare چاودێری ت. سلێمانی‏.

وێنەی ‏Sulaymaniyah Healthcare چاودێری ت. سلێمانی‏.وێنەی ‏Sulaymaniyah Healthcare چاودێری ت. سلێمانی‏.وێنەی ‏Sulaymaniyah Healthcare چاودێری ت. سلێمانی‏.وێنەی ‏Sulaymaniyah Healthcare چاودێری ت. سلێمانی‏.

جیهان

پۆمپیۆ: ترەمپ ئامادەیە هێزی سەربازی دژی توركیا بەكاربهێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئامادەیە لەكاتی پێویستدا هێزی سەربازی دژی توركیا بەكاربهێنێت.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترامپ ئامادەیە ڕێگەچارەی سەربازیی دژی توركیا بگرێتەبەر ئەگەر پێویست بكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لەگەڵ دەستپێكی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان (باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا) ئەمریكا بڕیاریدا سەرجەم هێزە سەربازییەكانی لە ناوچەكە بكێشێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نوام چۆمسكی: بایكۆت ئابووری توركیا دادەڕمێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەیلەسوفێكی ئەمریكایی ڕایدەگەیەنێت، بایكۆتكردنی كاڵای توركیایی ئابووری ئەو وڵاتە دادەڕمێنێت.

نوام چۆمسكی نووسەری بەناوبانگ و فەیلەسوفی ئەمریكایی لە پەیامێكدا سەبارەت بە بایكۆتی كاڵای توركیایی بەهۆی هێرشەكانی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سوریا ڕایگەیاند، پێویستە هونەرمەندان و نووسەران و ڕۆشنبیرانی جیهان ، بایكۆتی كاڵای توركيايی بكەن و مامەڵەی پێوەنەكەن.

نوام چۆمسكی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر بایكۆتی كاڵای توركی بكرێت و بازاڕەكان بەبێ بەرهەمی توركیایی بمێنێتەوە، توركیا تووشی داڕمانی ئابووریی دەبێت، هەروەها بۆ ڕاوەستانی هێرشەكان داوا دەكات توركیا بخرێتە ژێر گوشاری نێودەوڵەتییەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزیری پێشمەرگە: دۆخی ئێستای ناوچەكە پێویستی بەلێكتێگەیشتنی هەمووانە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ 21 ی ئۆكتۆبەری 2019، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ژەنەڕاڵ ئەیۆت، فەرماندەی هەماهەنگی هاوپەیمانی وەزاری لە عیراق كۆبووەوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا، كە ژمارەیەك لەنوێنەرانی تیمی هاوپەیمانی وەزاری لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون، بارودۆخی عیراق و هەرێم تاووتوێكرا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر یەكڕیزیی و هاوبەشی هێزەكان لەڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تیرۆرستان لەناوچەكەدا، بۆ ئەمەش وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: لەئێستادا هاوكاری و هەماهەنگی هاوپەیمان پێویستییەكی حەتمییەو جێگەی پێزانینی زۆری ئێمەیە.

فەرماندەی هەماهەنگی هاوپەیمانی وەزاری، جەختی لەسەر بەردەوامی پاڵپشتیی و پشتگیری هێزی پێشمەرگە كردەوە و ڕاشیگەیاند: خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە جێی شانازی هەمووانە.

هاوكات، پرسی هەنگاوەكانی چاكسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە و پڕۆسەی خۆڕێكخستنەوەی هێزەكان و میكانیزمی مەشق و ڕاهێنانەكان لەسەر بەرنامەی داهاتووی تیمی هەماهەنگی هاوپەیمانان لە عیراق و هەرێم گفتوگۆی كۆتایی كۆبوونەوەكە بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان