ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەندكراوێك بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت ، یەكێكی دیكە لە بەندكراوای بەندیخانەی ناوەندیی شاری ورمێ بە هۆی كەمتەرخەمی و درەنگ بەدەمەوە هاتنی پزیشكییەوە گیانی لە دەستدا.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، بەندكراوێكی تەمەن ٦٥ ساڵ بە ناوی دایووش كەنگەرلوو لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ورمێ جەڵتەی دڵ لێی داوە و بە هۆی كەمتەرخەمی و دەرنگ بەدەمەوە هاتنی پزیشكیەوە پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.

ڕاشیگەیاندووە، ناوبراو بە تۆمەتی پەیوەندی بە ماددە هۆشبەرەكانەوە زیندانی كراوە و پێشتریش نەشتەرگەریی دڵی بۆ كراوە.

کوردستان

بەڤیدیۆ..لە بەرنامەیەكی ڕاستەوخۆدا لە بومەلەرزەكەی باكوری كوردستان چی ڕوویدا؟

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەهۆی ڕوودانی بومەلەرزەیەك لە توركیا و باكوری كوردستان لانی كەم 20 كەس گیانیان لەدەستدا و بە سەدانی دیكەش بریندار بوو.

تۆڕی سپوتنیك تۆمارێكی ڤیدیۆیی بەرنامەیەكی ڕاستەوخۆی تەلەفزیۆنی لەساتەوەختی ڕوودانی بومەلەرزەكەی باكوری كوردستانی بڵاوكردەوە.

ئارامگرتنی ئەو كەسانەی لە بەرنامەكەدا بوون، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان مشتومڕی زۆری لێكەوتەوە، لەكاتێكدا لەكاتی بومەلەرزەكەدا تەنها چەند چركەیەك وتوێژەكانیان ڕاگرت.

هەندێك لە بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ناخۆشترین وادەی ڕوودانی بومەلەرزە ئەو كاتانەیە كە لە بەرنامەیەكی ڕاستەوخۆدایت و هەندێكی دیكەش دەڵێن، بەهۆی ئەوەی متمانەیان بە ئەندازیارەكانی خۆیان هەیە تەنها سەیركەری بومەلەرزەكە بوون و هیچ هەڵوێستێكیان نەبووە.
لەبەرانبەردا هەندێكی دیكە دەڵێن، ئەگەر ئەوان بوونایە بەرنامەكەیان جێدەهێشت و هەڵدەهاتن.

س.ع

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بومەلەرزەكەی باكوری كوردستان، بە سەدان هاوڵاتی دەكاتە قوربانی

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی لە باكووری كوردستان ڕوویدا، 20 هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و بە سەدان هاوڵاتیش دیكەش بریندار بوون.

شەوی ڕابردوو نزیكەی 30 بوومەلەرزە توركیا و باكووری كوردستانیان هەژاند و بەپێی زانیارییەكان، بوومەلەرزەی یەكەم بە پلەی 6.8 ڕێختەر بووە بومەلەرزەانی دیكەش پلەكەیان كەمتر بووە.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، تاكو ئێستا و بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان، 20 هاوڵاتی لە شارەكانی خارپێت و مالاتیا گیانیان لەدەستداوە و سەدانی دیكەش بریندار بوون و چەندین خانوو و باڵەخانەش ڕووخاون.

س.ع

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای هەڵەبجە: سبەینێ‌ دەوامی فەڕمییە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەرەوەردەی پارێزگای هەڵەبجە لە ئاگادارینامەیەكدا ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ‌ شەممە 25/1/2020 لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لە سنوری پارێزگاكەیان دەوامی فەڕمییە.

دەقی ئاگادارینامەكە..

سەرجەم بەڕێوەبەر و مامۆستایان وقوتابییان و خوێندكارانی خۆشەویستی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید ئاگادارئەكەینەوە ، سبەی شەممە 2020/1/25 دەوامی ئاساییە لە ناوەندەكانی خوێندن ، ئەویش بەهۆی جێگیری دۆخی كەش و هەوا لەناوچەكەمان ، لەئەگەری هەرگۆڕانكارییەك لەدۆخی كەش و هەوای ناوچەكەمان لەڕێگەی پەیجەكەمانەوە ئاگاداری نوێ بڵاو ئەكەینەوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان