ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

ئەمڕۆ خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا دەست پێدەکەنەوە و ئەم یارییانە ئەنجام دەدرێن (شەممە)


خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ ململانێی یانەکان لە خولی ناوخۆیی وڵاتانی ئەوروپا دەست پێدەکاتەوە و چەندین یاریی بەهێز ئەنجام دەدرێن، گرنگترینیان ئەمانەن:

خولی ئینگلیزی (هەفتەی ٦)

لیستەر سیتی – تۆتنهام (٢:٣٠)

مانچستەر سیتی – واتفۆرد (٥:٠٠)

بێرنڵی – نۆریچ سیتی (٥:٠٠)

ئێڤەرتۆن – شیفیڵد یونایتد (٥:٠٠)

نیوکاسڵ – برایتۆن (٧:٣٠)

خولی ئیسپانیا (هەفتەی ٥)

ڤیاڕیاڵ – ڤەلەد وەلید (٢:٠٠)

لیڤانتی – ئیبار (٥:٠٠)

ئەتلەتیکۆ مەدرید – سێلتا ڤیگۆ (٧:٣٠)

گرانادا – بەرشلۆنە (١٠:٠٠)

خولی ئیتاڵیا (هەفتەی ٤)

ئودینێزی – بریشیا (٤:٠٠)

یوڤانتۆس – هیلاس ڤیرۆنا (٧:٠٠)

میلان – ئینتەرمیلان (٩:٤٥)

خولی ئەڵمانیا (هەفتەی ٥)

هێرتا بەرلین – پادێربۆرن (٤:٣٠)

فرایبۆرگ – ئاوگسبۆرگ (٤:٣٠)

بایرن میونشن – کولن (٤:٣٠)

بایەرلیڤەرکوزن – یونایۆن بەرلین (٤:٣٠)

ڤێردەربریمەن – لایپزیگ (٧:٣٠)

خولی فەرەنسا (هەفتەی ٦)

مارسیلیا – مۆنتیپیلێ (٦:٣٠)

میتز – ئەمیان (٩:٠٠)

نیس – دیجۆن (٩:٠٠)

بۆردۆ – ستاد بریست (٩:٠٠)

ستاد ڕیمس – مۆناکۆ (٩:٠٠)

نیم ئۆڵۆمپیکۆ – تولوز  (٩:٠٠)

ریکلام

جیهانی

حەوت یانە داوای ئەشرەف حەکیمی دەکەن و زێدان دەیەوێت ڕێگری بکات


خەڵک سپۆرت

ئەشرەف حەکیمی مەغریبی بەرگریکاری یانەی بروسیا دۆرتمۆند سەرنجی یانە زەبەلاحەکانی ئەوروپای ڕاکێشاوە، لەلایەکی تریشەوە زینەدین زێدان دەیەوێت بیگەڕینێتەوە بۆ یانەی بەرشلۆنە.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، لەماوەی داهاتوودا زینەدین زێدان کۆبوونەوەی کۆتایی لەگەڵ ئەشرەف حەکیمی بەرگریکاری باڵی ڕاستی یانەی بروسیا دۆرتمۆند ئەنجام دەدات، بەتایبەت دوای ئەوەی بۆندەکەی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە کۆتاییدێت و ناچاردەبێت بگەڕێتەوە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید.

بەپێی سەرچاوەکە، زێدان هەموو هەوڵێک دەدات حەکیمی لە یانەی شاهانە جێگیر بکات و بە یاریکردن وەک شوێنگرەوەی دانی کارڤاخال قایلی بکات، بەڵام یاریزانەکە خواستی لەسەر یاریکردنی زیاترە و بەدوور نازانرێت لە دۆرتمۆند بەردەوام بێت.

لەلایەکی ترەوە یانەکانی ئارسیناڵ، چێڵسی، تۆتنهام، یوڤانتۆس، پاریس سانت جێرمان، بایرن میونشن داوای بەرگریکارەکەیان لە یانەی شاهانە کردووە و ئامادەییان نیشانداوە نرخی شکاندنی بۆندەکەی پێشکەش بکەن.

حەکیمی ٢١ ساڵ بەدرێسی یانەی بروسیا دۆرتمۆندەوە لە ٤٦ یاریی لە خولی ئەڵمانیا بەشداری کردووە و توانیویەتی وەک یەکێک لە باشترینەکان نمایشی توانا هونەرییەکانی بکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

کێ هۆکاربوو بۆ ڕزگارکردنی ڕۆناڵدینهۆ لە زیندان؟ سەرچاوەکان دەڵێن مێسی پارەی داوە


خەڵک سپۆرت

ڕۆناڵدینهۆی ئەفسانەی بەرازیلی، سێ شەممەی ڕابردوو بەبڕیاری دادگای باڵای پاراگوای و بەهۆی پێشکەشکردنی کەفالەتی کەیسەکەیەوە لە زیندانی ئاسنسون دەرکرا.

ڕۆناڵدینهۆ ماوەی (٣٢) ڕۆژی لە زیندانی ئاسنسون لە پاراگوای بەسەربرد، چونکە ناوبراو بە پاسپۆرتی ساختەوە لە وڵاتی بەرازیلەوە بۆ پاراگوای گەشتیکردووە و ئەوەش بەپێی یاسا سزای قورسی بەدوادادێت.

سەرەڕای ئەوەی یاریزانە بەرازیلییەکە و براکەی ڕەتیانکردۆتەەوە کە ساختەکارییان کردبێت و بەوەیان زانیبێت پاسپۆرتەکەیان ساختەیە، بەڵام دادگا بەهەر شێوەیەک بێت یاریزانەکە و براکەیان ئاڕاستەی زیندان کردووە.

دوێنێ ڕۆناڵدینیۆ لە زیندان ڕزگاری بوو و گەڕایەوە بۆ هۆتێلە تایبەتەکەی، ئەوەش دوای ئەوەی بڕی پارەی کەفالەتەکەی پێشکەشکرا و ناچاریشە لەماوەی داهاتوودا لەو هۆتێلە بمێنێتەوە تا دادگا بڕیاری کۆتایی دەدات.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی “تی ئێن تی” ئەرجەنتینی بڵاویکردۆتەوە، بڕی کەفالەتی ڕۆناڵدینهۆ ١،٦ ملیۆن یورۆ بووە و لە بانکێکی شاری بەرشلۆنەی ئیسپانییەوە پارەکە پیشکەشکراوە.

سەرچاوەکە دووپاتیدەکاتەوە، ئەوەی پارەکەی پێشکەشکردووە لیۆ مێسی ئەفسانەی یانەی بەرشلۆنەیە کە زۆر خەمباربووە بەو دۆخەی ئەفسانە بەرازیلییەکەی تێدایە و بڕیاریداوە هاوڕێکەی لە زیندان ڕزگار بکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

کریستیانۆ ناگەڕێتەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید و ئەستێرەی داهاتوو گەوهەرەکەی فەرەنسایە


خەڵک سپۆرت

میدیا نزیکەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید وەڵامی پڕوپاگەندەی میدیاکانی ئیتاڵیا دەدەنەوە و دووپاتیدەکەنەوە، کریستیانۆ هەرگیز ناگەڕێتەوە بۆ یانەی شاهانە.

ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، ئەو ڕاپۆرتانەی میدیاکانی ئیتاڵیا کە ئاماژە بە ئەگەرەکانی گەڕانەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکەن دوورن لەڕاستییەوە، بەڵکو پەیوەندی نێوان یاریزانەکە و بەرپرسانی شاهانە بەتەواوی کۆتاییهاتووە.

سەرچاوەکە دووپاتیدەکاتەوە، کریستیانۆ تەمەنی ٣٥ ساڵە و بەپێی یاسا ناوخۆییەکانی شاهانە هەر یاریزانێک بگاتە تەمەنی سەرو ٣٠ ساڵ چیتر بۆ ماوەی دوو تا سێ وەرز بۆندی لەگەڵ ئیمزادەکرێت، ئەوەش پێشتر لەلایەن یاریزانەکەوە ڕەتکراوەتەوە و یانەی یوڤانتۆسی هەڵبژاردووە.

لەئێستادا کە “دۆن” تەمەنی گەیشتووە بە ٣٥ ساڵە مەحاڵە وەک ئامانجێکی سەرەکی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، ئەگەرچی نرخەکەشی لە ١٠٠ ملیۆنەوە بۆ ٦٠ ملیۆن کەمبکرێتەوە، بەڵام نرخی موچەکەی لە ٣٠ ملیۆن یورۆ کەمتر نییە و ئەو بڕانەش مەحاڵە لەلایەن فلۆرنتینۆ پێرێز و هاوەڵانییەوە پێشکەش بکرێت.

“ئاس” ئاماژەی کردووە، ئیدارەی شاهانە بیر لە داهاتوو دەکەنەوە و داهاتووش بەپێیەکانی لاوان بونیاددەنرێت و ئەو یاریزانەی کە تەواوی ئەنجومەنی ئیدارە لەسەری ڕێکەوتوون کیلیان مباپێی فەرەنسییە.

مباپێ تاکە یاریزانە لەئێستا و داهاتوودا یانەی شاهانە ئامادەیە زیاتر لە ١٥٠ ملیۆن یورۆ بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکات، چونکە بەهۆی تەمەنە لاوەکەیەوە دەتوانێت مێژووییەک لەخولی ئیسپانیا و خولە ئەوروپییەکان بنوسێتەوە و بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بەردەوامبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان