ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

سۆڵشایەر بەردەوامە لە پڕۆژەی بە ئینگلیزی کردنی یونایتد و داوای دوو گەوهەری تری کردووە !

خەڵک سپۆرت

ئۆلی گۆنار سۆڵشایەری نەرویجی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد، داوای دوو یاریزانی بەهرەمەندی لە ئیدارەی یانەکەی کردووە و لەئێستادا ئامادەکاریەکان بۆ ئەو دوو بۆندە دەستیان پێکردووە.

تۆڕی “ئی ئێس پی ئێن” ئاشکرای کردووە، لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩دا ئیدارەی شەیتانە سورەکان نەیانتوانیوە تەواوی داواکاریەکانی سۆڵشایەر جێبەجێ بکەن، بۆیە ڕاهێنەری ناوبراو دووبارە داوای لە نوێنەرانی یونایتد کردووە کار لەسەر گواستنەوەی دوو بەهرەمەندی تر بکەن کە هەریەکەیان لە یانەیەکی گەورە یاریی دەکات.

بەپێی سەرچاوەکە، سۆڵشایەر پڕۆژەی بە ئینگلیزی کردنی یونایتد پەیڕەو دەکات و یەکەم داواکاری بریتیە لە جەیمس مادیسۆنی ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی لیستەر سیتی و دووەم داواکراویشی بریتیە لە جادۆن سانچیۆی بەهرەمەندی ناوداری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، چاوەروانیش دەکرێت هەردوو گواستنەوەکە زیاتر لە بڕی ١٥٠ ملیۆن یورۆیان تێبچێت و هەوڵەکانی ئید ودوارد و هاوەڵانی لە گواستنەوەکانی زستانە و هاوینەی ٢٠٢٠ بەردەوام بێت، بەلایەنی کەمەوە لەهەر میریکاتۆیەک و یەکێک لەو یاریزانانە دابین دەکەن.

یونایتد لە گواستنەوەکانی هاوینەی ڕابردوودا دەستبەردارەی هەریەک لە ڕۆمێلۆ لوکاکۆی بەلجیکی و ئەلێکسیز سانچێزی چیللی و ئەندێر هێرێرای ئیسپانی بوون بۆ یانەکانی ئینتەرمیلان و پاریس سانت جێرمان، بەڵام لەپێگەی یاریزانە فرۆشراوەکاندا هیچ یاریزانێکی گەورە و کاریگەریان دابین نەکرد، شارەزایان پێیان وایە لەم وەرزەدا بەهۆی لاوازی هێڵی ناوەند و هێرشبەرەوە دووچاری ئاستەنگی دەبن.

جیهانی

ئینتەرمیلان بەرامبەر کالیاری دوو خاڵی تری لەدەستدا و چانسی زیاتری بەخشی بە یوڤانتۆس

خەڵک سپۆرت

لەمیانی یارییەکانی هەفتەی ٢١ی کالچیۆ، یانەی ئینتەرمیلان لەجوسێپی میاتزا میوانداری کالیاری کرد و بەئەنجامی یەکسانبوون دوو خاڵی تری لەدەستدا.

لەتایمی یەکەمدا یاریزانانی ئینتەر بەهێزەوە دەستیان پێکرد و هێرشی بەردەوامیان دەکردە سەر گۆڵی کالیەری ڕکابەر و لە خولەکی ٢٩ لاوتارۆ مارتینێزەوە تاکە گۆڵی مارەشێنەکانی تۆمار کرد.

لەو تایمەدا یاریزانانی ڕۆلاند مارانی ڕاهێنەری کالیاری بەهەمان پلانی ئینتەرمیلان یارییان کرد، بەڵام ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری ئینتەر توانی لەڕووی تاکتیکیەوە باڵادەستی نیشان بدات و باشتر کەلێنەکانی بەرگری یانەی ڕکابەر بدۆزێتەوە.

لەتایمی دووەمدا ڕاهێنەری یانەی میوان بە چەند گۆڕانکارییەک بارودۆخەکەی پێچەوانە کردەوە و لەنێو یاریگای جوسێپی میاتزا ئینتەرمیلانی دووچاری ئاستەنگی کرد.

لە خولەکی ٧٨ ڕادگا ناینگۆلانی بەلجیکی ئەستێرەی پێشووی ئینتەر گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی تۆمار کرد و تا کۆتا ساتەکان پارێزگارییان لە گۆڵی یانەکەیان کرد و یەکسانبوون باڵی بەسەر ئەنجامی کۆتاییدا کێشا (١ – ١).

ئینتەر بە لەدەستدانی دوو خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی کالچیۆ بەردەوام دەبێت، بەڵام چانسیان بەخشییە یانەی  یوڤانتۆس ئەمشەو بە بردنەوە لە ناپۆلی جیاوازی نێوانیان بۆ شەش خاڵ بەرزبکاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(ڤیدیۆ) مانچستەر سیتی فولهامی گۆڵبارانی کرد و چارەکی کۆتایی فا کاپ چاوەڕێیان دەکات

خەڵک سپۆرت

یانەی مانچستەر سیتی بە بردنەوەی لە یانەی فولهام، گەیشتنی بە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی یەکێتی یانەکانی ئینگلتەرا یەکلایی کردەوە.

ئەستێرەکانی سیتی لە یاریگای ئیتیحاد بەرانبەر فولهام یارییان کرد و لەسەرەتا تا کۆتایی فشاری قورسیان لەسەر یانەی میوان دروست کرد، لەخولەکی هەشت بە لێدانی پەناڵتی گۆڵی یەکەمیان لەلایەن ئیلکان گۆندوگانی ئەڵمانیەوە تۆمار کرد و لە خولەکی (١٩) لەلایەن بێرناردۆ سیلڤای پورتوگالیەوە گۆڵی دووەمیان تۆمار کرد.

تایمی یەکەم بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا هەمان سیناریۆکانی تایمی یەکەم دووبارە بوونەوە و  لەخولەکی ٧٢ و ٧٥  مانچستەر سیتی دوو گۆڵی تریان لەلایەن گابریال جیسوزی بەرازیلیەوە خستە سەر ئەنجامەکە، دوای ئەو گۆڵەش چەندین هەلی مەترسیداری تریان دروست کرد.

لەنێوان هێرشی بەردەوامی شینە ئاسمانیەکان و بەرگری فولهامدا یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام کۆتایی هات.

ئەنجامی کۆتاییش ڕێگەی بە یاریزانانی گواردیۆلا دا کورسییەک لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی یەکێتی یانەکانی ئینگلتەرا (فا کاپ) بۆخۆیان مسۆگەر بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

مێسی خۆڕاگری لەدەستداوە و هەڕەشە لە ئیدارەی بەرشلۆنە دەکات: ئەوەی دەمەوێت ڕوونەدات، دەڕۆم

خەڵک سپۆرت

لیۆ میسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی لەدوای تۆمارکردنی چەند ئەنجامێکی خراپ، خۆڕاگری لەدەستداوە و بە ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەی ڕاگەیاندووە: ئەگەر بەرشلۆنە بەهێزەوە نەگەڕێتەوە ، دەڕۆم.

یانەی بەرشلۆنە لەچوارچێوەی یارییەکانی جامی شای ئیسپانیا بە زەحمەت سەرکەوتنی بە ئەنجامی (٢ – ١) بەرامبەر یانەی دورگەی ئیبیزا بەدەستهێنا، لەڕووبەروبونەوەکانی گەڕی ٢١ی خولی ئیسپانیا بەرامبەر ڤالێنسیا بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام دۆڕاندنیان تۆمار کرد، ئەم ئەنجامانەش هیوابەخش نین و مێسی ئەفسانەی یانەیان بێزارکردووە.

پۆرتاڵی “دۆن بالۆن”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، مێسی لەدوای گواستنەوەی کیکی سیتین و تۆمارکردنی ئەنجامە نەگونجاوەکان بەگەورەیی یانەی بەرشلۆنە بەتەواوی بێزاربووە، لەکۆبونەوەیەکیشدا بە ئاشکرا ئیدارەی یانەکەیی ئاگادارکردۆتەوە کە ئەگەر بێتو لە وەرزی داهاتوو گواستنەوەی گرنگ و بەهێز ئەنجام نەدەن ئەوا ڕوو لەیانەیەکی دەرەوەی کیشوەری ئەوروپا دەکات.

بەپێی سەرچاوەکە، ئەستێرەی یەکەمی بارسا بۆندەکەی نوێ ناکاتەوە و هیچ گفتوگۆیەکیش بۆ ئەو بابەتە لەگەڵ بارتومیۆ  و هاوەڵانی ئەنجام نادات تا ئەوکاتەی شوێنگرەوەیەک بۆ سوارێز و چەند پێگەیەکی تر دابین دەکەن، ئەگەر ئەوەش ڕوونەدات بەشێوەیەکی کتوپڕ بڕیار لەگەڕانەوەی بۆ خولی ئەرجەنتین دەدات.

لەبەرامبەر ئەم زانیارییە نهێنیانەدا، یانەکانی مانچستەر سیتی و مەیامی لەڕێگەی لێپرسراوی کارەکانیەوە ئاگاداریان کردۆتەوە، کە خواستیان لەسەر گواستنەوەیەتی بەهەر موچە و مەرجێک کە خۆی دەستنیشانی دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان