ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

سعودیە: بۆ وەڵامدانەوەی ئێران سەرجەم بژاردەكان ئامادەن

خەڵك –بەشی هەواڵ

باڵوێزی عەڕەبستانی سعودی لە ئەڵمانیا ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند، هەموو بژاردەكان بۆ وەڵامدانەوەی ئێران ئامادەن كە هێرشی كردەسەر دامەزراوە نەوتییەكانی ئارامكۆ.

ئەمیر فەیسەڵ بن فەرحان ئالسعود بۆ ڕادیۆی دوێتشلاند فۆنك دەڵێت “سەرجەم بژاردەكان كراوەن، بەڵام گفتووگۆ لەسەر بابەتێكی نوێ دەكرێت”.

دوێنێ وەزارەتی بەرگری عەرەبستان بە فەڕمی ئێرانی تۆمەتباركردن بە هێرشكردنەسەر دامەزراوە نەوتییەكانی كۆمپانیای ئارامكۆ لە ڕۆژی شەممەی ڕابردوودا، بەڵام تاران سەرجەم تۆمەتەكان ڕەتدەكاتەوە.

ریکلام

جیهان

ئێران رێوشوێن بۆ رێگری لە كۆرۆنا دەگرێتەبەر

خەڵك –بەشی هەواڵ

كۆماری ئیسلامی ئێران رێوشوێنی توند لە دەروازەكان دەگرێتەبەر بۆ رێگری لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا.

بەپێی ئاژانسی مێهری ئێرانی لە دەروازەكانی ئێرانەوە رێوشوێنی توند گیراوەتەبەر لە دانانی تیمی تایبەتی پشكنین و چاودێری گەشتیاران بۆ رێگری لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا.

نەخۆشی كۆرۆنا لە چین بڵاوبووەتەوە، لەوێ زیاتر لە 40 كەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و هەزارانی دیكەش تووش بوون.

هاوكات نەخۆشییەكە گەیشتووەتە ئەمریكا و فەرەنسا و ئوسترالیا و وڵاتانی دیكەی ئاسیای وەك ژاپۆن و كۆریای باشور و مالیزیا و چەند وڵاتێكی دیكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، ئەمریكا بەشێك لە كارمەندانی لە چین كشاندەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، بەهۆی ترسی توشبوون بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، كارمەندانی كۆنسوڵخانەی وڵاتەكەیان لە شاری ووهانی چین كشاندووەتەوە بۆ ئەمریكا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو كارمەندانە توشی ڤایرۆسەكە نەبوون، بەڵام بۆ پاراستنی گیانی ئەوان كارمەندەكانیان كشاندووەتەوە.

ماوەی چەند هەفتەیەكە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین بڵاوبووەتەوە و تائێستا هەزاران كەس گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترەمپ وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئێرانی دایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئەمریكا ڕەتیكردەوە، سزاكان لەسەر ئێران هەڵبگرێت بەرامبەر بە ڕێككەوتن.

پێشتر وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو، كە وڵاتەكەی ئامادەیە لەگەڵ ئەمریكا گفتووگۆ بكات بۆ ڕێككەوتن، ئەگەر سزاكانیان لەسەر هەڵبگرێت، بەڵام ئەمریكا ڕەتیكردەوە.

لە تازەترین تویتدا كە ئەمڕۆ یەك شەممە بڵاوی كردووەتەوە، ترەمپ وتویەتی”سزاكان هەڵناگیرێن، بەرامبەر بە ڕێككەوتن”.

لەسەرەتای ئەم مانگەوە بەهۆی كوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی هێزەكانی قودسەوە، پەیوەندییەكانی ئێران و ئەمریكا چووەتە قۆناغێكی مەترسییدارەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان