ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ئەڵمانیا مانەوەی هێزەكانی لە عیراق درێژكردەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

حكومەتی ئەڵمانیا هاوبەشی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش نوێ كردەوە.

ئاژانسی ئەسۆشێتدپرێس بڵاویكردەوە، ئولریك دمر وتەبێژی ئەنگێلا مێركڵ ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، بەرنامەی ڕاهێنانی ڕاوێژكارانی ئەڵمانیا بۆ ڕاهێنانی هێزەكانی عیراق تاكو 31ی ئۆكۆتۆبەری ساڵی داهاتوو درێژكرایەوە.

وتیشی” كاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ لەنێوبردنی چەكدارانی داعش بوو لە عیراق و دەیانەوێ تاكو بنبڕكردنی كۆتایی لەوێ بمێننەوە”.

دەركردنی ئەم بڕیارەش لەكاتێكدایە كە هێزەكانی ئەڵمانیا لە عیراق لە 800 كەسەوە بۆ 700 كەس كەمی كردووە و بۆ ئەم بڕیارە نوێیەش دەبێت لە پەڕلەمانی ئەو وڵاتە دەنگی لەسەر بدرێت.

عێراق

لە ماوەی 24 كاتژمێردا زیاتر لە 240 كەس لە بەغدا دەستگیركران


خەڵك – بەشی هەواڵ
پۆلیسی بەغدا لە ماوەی 24 كاتژمێردا 242 كەسی بە هۆی سەرپێچیكردنەوە دەستگیركرد.

ئەمڕۆ پێنج شەممە پۆلیسی بەغدا ڕایگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 210 كەسیان بە هۆی سەرپێچیكردنی ڕێنماییەكانی قەدغەی هاتووچۆوە دەستگیركرد و دەستیش بەسەر 20 ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلێكدا گیرا.

ئەوەشی خستەڕوو كە هێزەكانیان دەستیانگرتووە بەسەر كەسێك كە چەكی بێ مۆڵەتی پێبووە.

هاوكات سێ كەسیش كە بە سەرخۆشی رێگرییان لە خەڵك كردووە، لەگەڵ 28 سواڵكەر دەستگیركراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

زۆترین حاڵەت لە بەغدا تۆماركراوە
عیراق، 781 كەس تووشی كۆرۆنا بوون


 

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق 781 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەعیراقدا ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بە چاكبوونەوەی 587 كەسیش دەكات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 781 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراقدا تۆماركران و 587 كەسیش چاكبوونەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشت”.

بەپێی ئامارەكان”بەغدا زۆرترین ژمارەی تووشبوانی تۆماركردووە و زۆربەی حاڵەتەكانیش لە بەری ڕەسافە بوون كە تەنیا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 262 حاڵەتی تۆماركردووە”.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە،” تۆماركردنی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا بەسەر زۆرێك لە پارێزگەكاندا دابەشبوون كە بەمشێوەیەن: بەغدا، ڕەسافە: 262 حاڵەت، مەدینە توب: 66 حاڵەت، بەغدا كەرخ، 109 حاڵەت،، بەسرە: 41 حاڵەت، نەجەف: 19 حاڵەت، سلێمانی: 46 حاڵەت، هەواێر: 6 حاڵەت، دهۆك: 52 حاڵەت، كەركوك: 35 حاڵەت، كەربەلا: 11 حاڵەت، دیالە: 8 حاڵەت، بابل: 33 حاڵەت، میسان: 35 حاڵەت، دیوانیە: 7 حاڵەت، زیقار: 28 حاڵەت، موسەننا: 18 حاڵەت، ئەنبار: 5 حاڵەت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماژەی بە گیانلەدەستدانی 21 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش دەكات لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو.

وەزرەتی تەندروستی عیراق دەڵێت”كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە 8168 كەس و لەو ژمارەیەش 256 كەس گیانیانلەدەستداوە و 4095 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ئەوانەش كە تائێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەرییان بۆ دەكرێت 3817 كەسن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وادەی دانیشتنەكەی پەرلەمان دیاریكرا
عیراق، دەنگ لەسەر پاشماوەی كابینەكەی كازمی دەدرێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، پێكهاتە حكومییەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران، لە دانیشتنی شەممەی داهاتوودا تەواو دەكرێت، ئەمەش لەكاتێكدایە كە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان سەرلەئیًوارەی ئەمڕۆ بۆ شەممەی داهاتوو هەڵگیرا.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرچاوەیەكی ئاگادار لە پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند”تەواوكردنی پێكهاتە حكومییەكەی سەرۆك وەزیران، لە دانیشتنی شەممەی داهاتووی پەرلەماندا دەبێت”.

پەرلەمانی عيراق دانیشتنی ئاسایی خۆی بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو هەڵگرت.

هەر ئەمڕۆ شاكر حامد ڕاوێژكاری سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاندبوو، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران، ناوی كاندیدەكانی بۆ وەزارەتە بەتاڵەكان یەكلایی كردۆتەوە و لەو بارەیەشەوە پەرلەمانی ئاگاداركردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان