ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سنە.. هاووڵاتییەك بە گومانی قاچاخچێتی درایە بەر دەستڕێژی هێزە ئەمنییەكان

خەڵك –بەشی هەواڵ

هێزە ئەمنییەكانی حكومەتی ئێران لە شاری سنە، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێك كردووە و شۆفێرەكەیان بریندار كردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە هێزە ئەمنییەكانی ئێران لە شەقامی مەلاوەیسی و لە بەرانبەر مزگەوتی مەلاوەیسی شاری سنە تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێك كردووە و شۆفێرەكەیان بە سەختی بریندار كردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سنە ناسنامەی ئەو شۆفێرە بریندارەی “نیما ئەهوەن” دانیشتووی گەڕەكی حاجی ئاوای سنە ڕاگەیاندووە.

بە گوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە بە گوومانی هەڵگرتنی كەلو پەلی قاچاخ لەلایەن هێزە ئەمنییەكان دراوەتە بە ر دەسترێژی گوللە و لاقی بە سەختی پێكراوە.

کوردستان

50 دۆنم پوش و داری سروشتی لە شارباژێڕ سووتا

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە سنووری شارباژێڕ نزیكەی ٥٠دۆنم لەپوش و پاوان سووتا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ڕێككەوتی ٢٠١٩/١١/١٥دوای ئاگاداركردنەوەیان، پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارباژێڕ ئاگرێكیان لە سنووری گوندی گۆڕەدێم-ی سەر بە شارباژێڕ كۆنتڕۆڵ كرد.
ئاشكراشیدەكات، زیانی ئاگرەكە بووە هۆی سووتانی نزیكەی ٥٠دۆنم لەپوش و پاوان و داری سروشتی و تا ئێستاش هۆكاری ئاگرەكە نەزانراوە و لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون لەو بارەیەوە بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزیری ناوخۆی ئێران: هێزە ئەمنییەكان چیدیكە ئارام ناگرن

خەڵك –بەشی هەواڵ

وەزیری ناوخۆی ئێران هۆشداری دایە خۆپیشاندەرانی وڵاتەكەی كە چیدیكە هێزە ئەمنییەكان ئارام ناگرن لە هێنانەگۆڕێی سەقامگیری لە وڵاتدا.

عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزڵی لە لێدوانێكدا بۆ تەلەفزیۆنی فەڕمی ئێران ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەكان ئارامییەكی زۆریان گرتووە و نەرمییان نواندووە لەگەڵ خۆپیشاندەران.

ڕاشیگەیاند لە بەرامبەر بەردەوامیدانی خۆپیشاندەران لە هێرشكردنەسەر دامەزراوە حكومەتی و دەوڵەتییەكاندا، چیدیكە هێزە ئەمنییەكان ئارام ناگرن و ئەركی خۆیان بۆ دابینكردنی سەقامگیری جێبەجێدەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شەش كرێكاری ڕۆژهەڵاتی لە باشوور گیانیان لەدەستداوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ تا ئێستا، ٦ كرێكاری رۆژهەڵاتی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بە هۆی ڕووداوی كارەوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە 14ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩، هاووڵاتییەكی خەڵكی ورمێ بە ناوی “ئیرەج سەعیدی نیچلانی” كە لە شاری سۆران سەرقاڵی كرێكاری بووە، بە هۆی رووداوی كارەوە گیانی لەدەست داوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەو كرێكارە بە هۆی داڕمانی دیوار گیانی لەدەست داوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان