ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

سوپای كوێت خرایە ئامادەباشییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای كوێت ئاشكرایكرد، بەشێك لەسوپای وڵاتەكەی خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

مشیر عەبدوڵا موبارەك ئەلسوباح سەرۆكی ئەركانی سوپای كوێت لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بە بەرزكردنەوەی حاڵەتی ئامادەباشی سوپای وڵاتەكەی كردووە بۆ پلەی یەك، ئەوەش لەپێناو سەلامەتی و ئاشتی وڵاتەكەی.

سەرۆكی ئەركانی سوپای كوێت لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەهۆی ئەو بارودۆخە ئاڵۆزەی ناوچەكە پێیدا تێپەڕدەبێت، سوپای وڵاتەكەی ئامادەباشی تەواویان وەرگرتووە و لە ئێستادا گرنگی زیاتریان بە ڕاهێنانە ئاسمانی و ئاوییەكان دەدەن.

جیهان

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: بەردەوام دەبین لە هاوكاریكردنی شەڕڤانان

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە باكووری سوریا ڕایدەگەیەنێت،”سەرقاڵی كۆكردنەوەی زانیارین لەسەر ئەو چەكدارانەی داعش و بەرەی نوسڕە كە دەوترێت لە ڕیزی هێزەكانی سەر بە توركیا لە دژی شەڕڤانانی (هەسەدە) دەجەنگن”.

مالیز كاگینز وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە باكووری سوریا لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە هاوكاریكردنی شەڕڤانانی (هەسەدە) بۆ بەرەنگاربوونەوە و لەناوبردنی یەكجارەكی چەكدارانی داعش.

كاگینز وتیشی، هێزەكانیان لە ناوچە سنوورییەكانەوە بەرەو حەسەكە و دێرەزور كشاندووەتەوە، چونكە ئەركی ئەوان پارێزگاری لە سنوورەكان نییە.

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە باكووری سوریا لە بارەی ئەو چەكدارانەی داعش و بەرەی نوسڕە كە دەوترێت ژمارەیان 400 كەسە و لە ڕیزی چەكدارانی سەر بە توركیا لە دژی (هەسەدە) دەجەنگن، وتی، سەرقاڵی كۆكردنەوەی زانیاری وردن لە بارەی ئەو كەسانە و لە ناسنامەیان دەكۆڵنەوە.

مالیز كاگینز جەختیشی كردەوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەبیری ناكات كە (هەسەدە) لە بری جیهان و لە پێناو ئاشتیدا شەڕی كردووە و 11 هەزار شەڕڤانی لەو پێناوەدا ژیاینان بەخشیوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئیلهام ئەحمەد: هێزەكانی ئەمریكا تا كاتێكی نادیار لە ڕۆژئاوای كوردستان دەمێننەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی دەستەی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات (مەسەدە) ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانی ئەمریكا تا كاتێكی نادیار لە ڕۆژئاوای كوردستان دەمێننەوە.

ئیلهام ئەحمەد سەرۆكی دەستەی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات (مەسەدە) لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەت ڕایگەیاند، هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بەفەڕمی لەلایەن واشنتۆنەوە پێیان ڕاگەیەنراوە كە هێزەكانی ئەمریكا لەباكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و لەنزیك سنوورەكانی عیراق دەمێننەوە بۆ پاراستنی بۆرییە نەوتییەكان و خشتەیەكیش بۆ مانەوەی ئەو هێزانە دانەنراوە.

ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەمریكا داواكارییەكانیانی گەیاندووەتە وڵاتانی ئەوروپا سەبارەت بە كۆتاییهێنان بە هەڕەشەكانی توركیا و سزادانی ئەنقەرە و وەستاندنی پێدانی چەك بە توركیا و سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر ئەو وڵاتەدا، لەئێستاشدا بەپێویستی دەزانن ژمارەیەكی زیاتر هێزی نێودەوڵەتی بگەیەنرێنە سنوورەكانی سوریا بۆ ڕێگریكردن لەگەیشتنی داعش بەوڵاتانی ئەوروپا لەڕێی سنوورەكانی توركیاوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڕوحانی: سزای چەك كڕینمان لەسەر هەڵدەگیرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر تا ساڵێكی تر تاران بتوانێت لەچوارچێوەی ڕێككەوتننامە ئەتۆمییەكەدا بمێنێتەوە، سزای كڕینی چەكی لەسەر لادەبرێت.

حەسەن ڕوحانی سەرۆك كۆماری ئێران ئەمڕۆ 11/11/2019، لەوتارێكدا ڕایگەیاند: بەپێی بڕیارە نێودەوڵەتییەكان كڕینی چەك لەلایەن ئێرانەوە قەدەغەكراوە، بەڵام ساڵی داهاتوو ئەو سزایە لەسەر ئێران لادەدرێت و دەتوانین چەك بكڕین و هەناردەی دەرەوەی وڵاتیشی بكەین.

ڕوحانی ڕاشیگەیاند: بەهۆی ئەوەی تاران توانیویەتی بەربەستەكان لە بەردەم پەرەپێدانی پیشەسازی ئەتۆمی لابدات، دۆخی ئێستای ئێران بە لە هەركاتێكی پێشتر باشترە.

جێی ئاماژەیە، لەم مانگەدا دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران هەنگاوی چوارەمی لە كەمكردنەوەی پابەندییەكانی بە ڕێككەوتننامە ئەتۆمییەكەوە جێبەجێكرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان