ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بافڵ تاڵەبانی: نیگەرانین و سەرنجمان هەیە لە جێبەجێ‌ نەكردنی ڕێككەوتننامەكەمان لەگەڵ پارتی


خەڵك – بەشی هەواڵ

بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ بە ویلیم كۆسین كونسوڵی گشتی هۆڵەندا لە هەرێمی كوردستان لە دەباشان كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەكانی هەرێم و عیراق و ناچەكە گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.

بافڵ تاڵەبانی لەبەر ڕۆشنایی هەلومەرجی سیاسی و پێشهاتەكان باری سەرنجی لە دیدگای سیاسەت و بڕیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خستەڕوو ئاماژەی بۆ ئەوەكرد یەكێتیی لەگەڵ یەكخستنەوەی ماڵی كورد و یەك وتاری نیشتمانيی و نەتەوەییە بۆ سەرجەم پرسەكان و كار بۆ بنیادنانی بەرەیەكی نیشتمانییش دەكەن و ئەو هەنگاوەشی لە بەرژەوەندی باڵای گەلی كورد وەسفكرد.

لەبارەی پەیوەندی لایەنە سیاسییەكان و ڕێككەوتنی سیاسی نێوان یەكێتی و پارتی، بافڵ تاڵەبانی ڕاشكاوانە بەرچاوڕوونیدایە شاندی میوان و ڕایگەیاند،”ڕاستە نیگەرانی هەیە و سەرنجمان هەیە لەسەر جێبەجێ نەكردنی ڕێككەوتننامەكە وەك خۆی، بەڵام هەوڵی جددی هەیە تا لەڕێگای لێكتێگەیشتن و زمانی هاوبەش كێشەكان چارەسەر بكەین و پێكەوە هەموومان بەرنامەی حكومەتی نوێ بۆ چاكسازی و بەڕێوەبردنێكی نوێ بۆ هەرێمێكی نوێ جێبەجێبكەین و درێژە بە سیاسەتی نیشتمانیی خۆشمان دەدەین بۆ كۆكردنەوەی لایەنەكان لەچوارچێوەی یەكڕیزی نیشتمانیی”.

کوردستان

هەرێم: قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی بۆ ماوەی 6 ڕۆژ ڕاگەیەنرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بارەی قەدەغەی هاتوچۆوە ڕاگەیەنراوێكی دەركرد و بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی درێژكردەوە.

دەركردنی ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ لە پارێزگای سلێمانی 102 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزیری تەندروستی: قەدەغەی نوێی هاتوچۆ ڕادەگەیەنرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت:”ڕێكاری نوێ دژی كۆرۆنا دەگرنەبەر و بەپێویستی دەزانین لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیان قەدەغەی هاتووچۆ ڕایگەیەنرێت.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان بە (ڕووداو)ی ڕاگەیاند:”لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پارێزگارەكان لەسەر هێڵن و قەدەغەی نوێی هاتوچۆ ڕادەگەیەنرێت”.

وەزیری تەندروستی هەرێم وتیشی:”ڕەنگە هەر ئەمشەو یان سبەی وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری نوێ ڕابگەیەنێت و شێوازی قەدەغەكەش بەشێوەیەك دەبێت كە سەرەتا ماوەیەك بە هاووڵاتیان دەدرێت بۆ ئەوەی پێداویستییەكانی خۆیان دابین بكەن”.

د. سامان بەرزنجی ئاماژە بەوەش دەدات، بەپێویستی دەزانین لەپێناو تەندروستیی هاووڵاتیان ڕێكاری نوێ و توند بگرینەبەر، چونكە تووشبووی كۆرۆنا ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە.

لەبارەی دەوامی فەرمانگەكانیش دەڵێت، ترسناكی لەسەر قەرەباڵغی نێو فەرمانگەكان هەیە و بەپێویستی دەزانین ماوەیەك دەوامی فەرمانگەكان ڕابگیرێت، هەروەها ئێمە داوامان كردووە ڕێكاری پێویست بۆ شارۆچكەی پێنجوێن بیگرێتەبەر، چونكە تووشبوویەكی زۆر تۆماركراوە.

لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ ئاماژە بەوەش دەدات، قەدەغەی هاتوچۆ لەپێناو ڕاگرتن و بڵاونەبوونەوەی ئەو ڤایرۆسەیە، دواتر وردەكارییەكان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕادەگەیەنرێت.

ئەمەش لە كاتێكدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی هەرێم 101 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان ڕاگەیاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا (١٧١٨) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان (٩٣٩) هەولێر، (٤٧٤) سلێمانی، (٣٠٥) دهۆك. دەرەنجام (١٠٤) تووشبووی نوێ تۆمار كرا.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (٧١٠) تووشبوو، لەنێویاندا (٧) مردن هەیە و (٤٢٠) نەخۆش چاكبووەتەوە و ئێستا (٢٨٣) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

تەندروستی هەرێم ئەوەشیخستووەتەڕوو: كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا (٧٦٤٧٨) پشكنین بووە.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٩٧)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ڕێكارەكان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. كەرەنتین
تاوەكو ئەوڕۆ (١٢١١٥) هاووڵاتی “ئەوانەی كە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی كە بەركەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەكان” كەڕەنتین كراون، لەئێستادا تەنها (٨٠١) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوە؛ (١٦٣) لە هەولێر، (٣٦) لە سلێمانی، (٦٠٢) لە دهۆك. وە (١١٣١٤) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو كردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستكردنەوەی ئەوەی كە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا كە كۆی گشتی (٢٠) هاووڵاتی بوو.

2. پشكنین
لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٧١٨) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان؛ (٩٣٩) هەولێر، (٤٧٤) سلێمانی، (٣٠٥) دهۆك. دەرەنجام (١٠٤) تووشبووی نوێ تۆمار كرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای سلێمانی (١٠٢) پۆزەتیڤ: پیاو و ئافرەت و كچ و كوڕی گەنجن بە ھەموو تەمەنەكانەوە، شەش تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو پێشینەی گەشتیان ھەیە و ٩٣ تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەكەیان ھەبووە و پشكنینیان بۆكراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، پیاوێك گیانی لەدەستدا كە تەمەنی 70 ساڵ بوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە هەڵگری نەخۆشی دیكەی كوشندە بوو، (٥١) لەوان دانیشتووی قەزای پێنجوین، (٤٢) دانیشتووی ناو شاری سلێمانی،(٣) دانیشتووی وارماوە، (١) دانیشتووی قەزای كەلار، (١) دانێشتووی قەزای كفری، (١) دانیشتووی قەزای خانەقین، (١) دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجە، (١) دنیشتووی شاری بغداد
پارێزگای دهۆك (٢) پۆزەتیڤ: پیاوێكی تەمەن ٥٣ ساڵ دانیشتووی ناو شاری دھۆكە و نیشانەی نەخۆشیەكەی ھەبووە و پشكنینی بۆ كراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە و مناڵێكی تەمەن ١١ ساڵ، كچی نەخۆشێكی پێشووە و دانێشتووی قەزای سێمێلە سەر بە پارێزگای دھۆك.
(كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (٧٦٤٧٨) پشكنین بووە)

3. ئاماری گشتی
كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (٧١٠) تووشبوو، لەنێویاندا (٧) مردن هەیە و (٤٢٠) نەخۆش چاكبووەتەوە، وە ئێستا (٢٨٣) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٣١ی ئایاری ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان