ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

كافتریایەك لە سەرچنار و كارگەیەكی شیرینی لەناوبازاڕ داخران

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە سەرچنار كافتریایەك و لە ناو بازاڕی سلێمانی كارگەیەكی شیرینی دادەخرێن و چاودێری تەندروستی دەڵێت: “دەبێت مەرجە تەندروستییەكان جێبەجێ‌ بكەن”.

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، ئیوارەی ئەمڕۆ لەگەڕەكی سەرچنار لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی هەستان بەداخستنی كافتریایەك، كە لەلایەن لیژنەكانی مەڵبەندی تەندروستی سەرچنار بڕیار لەسەر داخستنی دراوە بەهۆی جێبەجێ نەكردنی مەرجی تەندروستی.

ڕاشیگەیاندووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆش لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی نەخۆشخانە هەستان بەداخستنی كارگەیەكی شیرنی دروست كردن لەناوبازاڕ لە نزیك مزگەوتی گەورە، كە لەلایەن لیژنەی كارگەكان بڕیار لەسەر داخستنی درابوو بەهۆی جێبەجێ نەكردنی مەرجە تەندروستیەكان و نەبونی مۆڵەتنامەی تەندروستییەوە.

ئاشكراشی كردووە، ئاگاداری هەردوو شوێنەكە كراوە، تاكو مەرجە تەندروستیەكان جێبەجێ نەكەن شوێنەكانیان بۆ ناكرێتەوە.

چاودێری تەندروستی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات لەكاتی هەبونی خۆراكی خراپ و بەسەرچوودا بە زووترین كات لیژنەكانی چاودێری تەندروستی لێ ئاگادار بكەنەوە.

ئابوری

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێم

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەتەوە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید كاكی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ سێ شەممە 13-7-2020، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 122 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوە كراوە، ئەمەش لەكاتێكدا كە لەكاتی كردنەوەی بازاڕ بە 123 هەزار و 175 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و عیراق، نرخی دۆلار ناجێگیرە، ئەمەش لەكاتێكدایە لە چەند ڕۆژی ڕابدروو نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی گەیشتە 125 هەزار دینار بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕوونکردنەوە لەسەر درێژکردنەوەی ماوەى خزمەتی چەند دادوەرێک دەدات

خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارتی دارایی و ئابووری حکومەتى هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆی درێژکردنەوەی ماوەى خزمەتی چەند دادوەرێک بڵاوکردەوە.

 

وەزارتی دارایی و ئابووری حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، ماوەیەكە لە لایەن هەندێك دادوەر و پارێزەر و كەسایەتی و میدیاكاری‌ بەڕێزەوە پرسیار لە بارەى درێژكردنەوەی ماوەی خزمەتی چەند دادوەرێكی بەڕێز دەکرێت.

 

باسی لەئەوەشکردووە، هیچ نووسراو و داواكارییەكی لەو بابەتە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری نەهاتووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، وەزارەتی دارایی و ئابوری ئامادە نییە لە ژێر هیچ پاساوێكدا بڕیار و كاری نایاسایی تێپەڕێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەم هەفتەیە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و بەپێی زانیارییەكانیش ئەمڕۆ ئەو خشتەیەی بڵاویكردەوە كۆتایی پێدێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ دووشەممە 13ی تەمموزی 2020، مووچەی وەزارەتەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار، كارەبا، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ڕۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن، سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم، مووچە وەردەگرن.

بەپێی زانیارییەكانیش، سبەینێ سێ شەممە، مووچەی خانەنشینی سەربازی و ڕۆژی چوارشەممەش، مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچە لەكاتێكدایە كە حكومەتی هەرێم لە حەوت مانگدا تەنها مووچەی دوو مانگی دابەش كردووە و بەپێی زانیارییەكانیش تا ئێستا دیار نییە مووچەی مانگی داهاتوو چۆن و كەی دابەش دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان