ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بەغدا مەرجەكانی هەرێمی ڕەتكردەوە
“لەم كاتەدا چارەكە مووچەی فەرمانبەران دەستپێدەكاتەوە”

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پەڕلەمانی كوردستان، كە لە كۆبوونەوەی سەرۆك كۆمار لەگەڵ پەڕلەمانی كوردستان بەشدار بووە دەڵێت: “ئەگەر هەرێم لەگەڵ بەغدا ڕێكنەكەوێت، ڕەوشی دارایی هەرێم دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی قەیران و چارەكە مووچەی فەرمانبەران”.

د. ئیسماعیل سگێری، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەڕلەمانی كوردستان بۆ كەناڵی ئاسمانی زمانحاڵی حزبەكەی ڕاگەیاندووە، هیچ ڕێگایەك لەبەردەم هەرێمی كوردستان نیە تەنها ڕێككەوتن نەبێـت لەگەڵ بەغدا.

ڕاشیگەیاندووە، هەرێمی كوردستان و بەغدا پێویستە لەسەر بودجەی ساڵی 2020 ڕێكبكەون، ئەگەر هەرێم ڕێكنەكەوێت لەگەڵ بەغدا ئەوا دەگەڕێتەوە بۆ قەیارنی دارایی ساڵانی 2014، 2015، 2016 كە چارەكە مووچەی بە فەرمانبەرانی دەدا”.

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو ئاماژەی بەوەشكرد، هەرێم لە گفتوگۆكانی لەگەڵ بەغدا داوای خەرجی سیادی و قەرزی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و كرێی كۆمپانیا نەوتیەكانی كردووە، بەڵام تائێستا بەغدا بەو مەرجانەی هەرێم ڕازی نەبووە.

بۆ وەرگرتنی ڕای حكومەتی هەرێم لەو بارەیەوە (خەڵك) چەند جارێك پەیوەندی كرد بە د. جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمەوە، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكەی نەدایەوە.

د. ئیسماعیل سگێری: ئه‌گه‌رهه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكنه‌كه‌وێت روبعه‌ موچه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

ئه‌گه‌ر هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكنه‌كه‌وێت، ره‌وشی دارایی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵانی قه‌یران و روبعه‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران—————————–‌د. ئیسماعیل سگێری جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كە بەشداربوو لەكۆبونەوەكەی سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌ كه‌ناڵی سپێدەی ڕاگەیاند: هیچ ڕێگایەك لەبەردەم هەرێمی كوردستان نیە تەنها ڕێكەوتن نەبێـت لەگەڵ بەغدا.د.ئیسماعیل سگێری وتیشی: "هەرێمی كوردستان و بەغدا پێویستە لەسەر بودجەی ساڵی 2020 ڕێك بكەون ئەگەر هەرێم ڕێكنەكەوێت لەگەڵ بەغدا ئەوا دەگەڕێتەوە بۆ قه‌یارنی دارایی ساڵانی 2014، 2015، 2016 كە ڕوبعە موچەی به‌ فه‌رمانبه‌رانی ده‌دا. جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ئاماژەی بەوەشكرد هەرێم له‌ گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ به‌غدا داوای نەفەقاتی سیادی و قەرزی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و كرێی كۆمپانیا نەوتیەكانی كردووه‌ به‌ڵام تائێستا بەغدا بەومەرجانەی هەرێم ڕازی نەبووە.

Posted by ‎فراکسیۆنى یەکگرتوو لە پەرلەمانى کوردستان‎ on Wednesday, September 18, 2019

ئابوری

نوام چۆمسكی: بایكۆت ئابووری توركیا دادەڕمێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەیلەسوفێكی ئەمریكایی ڕایدەگەیەنێت، بایكۆتكردنی كاڵای توركیایی ئابووری ئەو وڵاتە دادەڕمێنێت.

نوام چۆمسكی نووسەری بەناوبانگ و فەیلەسوفی ئەمریكایی لە پەیامێكدا سەبارەت بە بایكۆتی كاڵای توركیایی بەهۆی هێرشەكانی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سوریا ڕایگەیاند، پێویستە هونەرمەندان و نووسەران و ڕۆشنبیرانی جیهان ، بایكۆتی كاڵای توركيايی بكەن و مامەڵەی پێوەنەكەن.

نوام چۆمسكی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر بایكۆتی كاڵای توركی بكرێت و بازاڕەكان بەبێ بەرهەمی توركیایی بمێنێتەوە، توركیا تووشی داڕمانی ئابووریی دەبێت، هەروەها بۆ ڕاوەستانی هێرشەكان داوا دەكات توركیا بخرێتە ژێر گوشاری نێودەوڵەتییەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

خەڵك؛ هۆكاری دابەشنەكردنی نەوت ئاشكرادەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی نەوت و وزە و سامانە سروشتیەكانی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە تا ئێستا لە عیراق وەك پێویست دەست بەدابەشكردنی نەوت نەكراوە، دەشڵێت: “ئەوەی حكومەتی هەرێم لەدوو كۆبوونەوەی خۆی باسی لێوە كرد هیچ دیارنیە”.

غالب محەمەد، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە و سامانە سروشتیەكانی پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، حكومەتی هەرێم لە دوو كۆبوونەوەی وەزاری خۆیدا بڕیاریدا بە دابەشكردنی بەرمیلێك نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا پێش هاتنی سەرما، ئەوە بۆ حكومەت جێدەهێڵم، كە كەی دابەشی دەكات.

وتیشی، “لە ئێستادا حكومەتی عیراق وەك پێویست دەستی بە دابەشكردنی بەشە نەوتی ساڵانەی خۆی بۆ پارێزگاكان نەكردووە، بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە زیاتر سەرقاڵی ئەو دۆخەن، كە ئێستا عیراقی پێدا تێپەڕدەبێت”.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر حكومەتی هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوتەكەی خۆی ڕادەستی بەغدا بكات، ئێمە دەتوانین زیاتر لەوەی ئێستا بڕیارە ڕەوانە بكرێت داوای بكەین، هەڵبەتە ئەگەر كێشەی سیاسی ڕێگری لێنەكات.

ئاشكراشیكرد، ئێمە بە فەرمی نووسراومان بۆ وەزارەتی نەوت كردووە بۆ ڕەوانەكردنی بەشە نەوتی هەرێم، هەروەها لەگەڵ جێگری بەڕێوەبەری دابەشكردنی سووتەمەنی وەزارەتی نەوتیش لەسەر خەتین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

شارەوانی سلێمانی بڕیارێك دەربارەی فڕێدانی خۆڵ و خاشاك دەردەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە چەند شوێنێك دیاری كراوە بۆ فڕێدانی خۆڵ و خاشاكی بیناسازی.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ئاگاداری هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری سلێمانی و دەورووبەری دەكەین، كە بە شێوەیەكی فەمی ئەم شوێنانەی لای خوارەوە تەرخانكراوە بۆ فڕێدانی خۆڵ و خاشاكی بیناسازی.”

ئاشكرای كردووە، شوێنەكانی فڕێدانی خۆڵ و خاشاك بریتین لە ( كانی شەكراو لە قرگە، تانجەرۆ نزیك (گمر صحی)، تاڤگە پشتی وێستگەی كارەباكە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان