ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

لە هەولێر بە بەشداری 10 وڵات پێشانگای كەرتی بیناسازی و وەبەرهێنان كرایەوە

خەڵك- ئارام سەردار
ئەمڕۆ چوار شەممە ۱۸ی ئەیلوولی ۲۰۱۹ لە هەولێر پێشانگایەكی تایبەت بە كەرتی بیناسازی و وەبەرهێنان كرایەوە، بڕیارە تاوەكو ڕۆژی شەممە بەردەوام بێت.

سۆران قادر، سەرپەرشتیاری پیشانگای نێودەوڵەتی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمە سێیەمین پێشانگای تایبەتە بە كەرتی بیناسازی و وەبەرهێنان و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

دەشڵێت: “لە ۱۰ وڵاتەوە ۱٥۰ كۆمپانیا لەبواری ئەم كەرتە بەشدارن”.

ئاشكراشی كرد، ئامانج لەكردنەوەی پێشانگاكە خستنەڕووی نرخی خانوو و شوقەیە لەهەرێمی كوردستان و وڵاتانی جیاواز، كە كۆمپانیاكان پڕۆژەیان لێی هەیە تاوەكو هاووڵاتیان ئاشنابن بەنرخی بیناسازی و تایبەتمەندیەكانی.

ئابوری

نوام چۆمسكی: بایكۆت ئابووری توركیا دادەڕمێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەیلەسوفێكی ئەمریكایی ڕایدەگەیەنێت، بایكۆتكردنی كاڵای توركیایی ئابووری ئەو وڵاتە دادەڕمێنێت.

نوام چۆمسكی نووسەری بەناوبانگ و فەیلەسوفی ئەمریكایی لە پەیامێكدا سەبارەت بە بایكۆتی كاڵای توركیایی بەهۆی هێرشەكانی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سوریا ڕایگەیاند، پێویستە هونەرمەندان و نووسەران و ڕۆشنبیرانی جیهان ، بایكۆتی كاڵای توركيايی بكەن و مامەڵەی پێوەنەكەن.

نوام چۆمسكی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر بایكۆتی كاڵای توركی بكرێت و بازاڕەكان بەبێ بەرهەمی توركیایی بمێنێتەوە، توركیا تووشی داڕمانی ئابووریی دەبێت، هەروەها بۆ ڕاوەستانی هێرشەكان داوا دەكات توركیا بخرێتە ژێر گوشاری نێودەوڵەتییەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

خەڵك؛ هۆكاری دابەشنەكردنی نەوت ئاشكرادەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی نەوت و وزە و سامانە سروشتیەكانی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە تا ئێستا لە عیراق وەك پێویست دەست بەدابەشكردنی نەوت نەكراوە، دەشڵێت: “ئەوەی حكومەتی هەرێم لەدوو كۆبوونەوەی خۆی باسی لێوە كرد هیچ دیارنیە”.

غالب محەمەد، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە و سامانە سروشتیەكانی پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، حكومەتی هەرێم لە دوو كۆبوونەوەی وەزاری خۆیدا بڕیاریدا بە دابەشكردنی بەرمیلێك نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا پێش هاتنی سەرما، ئەوە بۆ حكومەت جێدەهێڵم، كە كەی دابەشی دەكات.

وتیشی، “لە ئێستادا حكومەتی عیراق وەك پێویست دەستی بە دابەشكردنی بەشە نەوتی ساڵانەی خۆی بۆ پارێزگاكان نەكردووە، بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە زیاتر سەرقاڵی ئەو دۆخەن، كە ئێستا عیراقی پێدا تێپەڕدەبێت”.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر حكومەتی هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوتەكەی خۆی ڕادەستی بەغدا بكات، ئێمە دەتوانین زیاتر لەوەی ئێستا بڕیارە ڕەوانە بكرێت داوای بكەین، هەڵبەتە ئەگەر كێشەی سیاسی ڕێگری لێنەكات.

ئاشكراشیكرد، ئێمە بە فەرمی نووسراومان بۆ وەزارەتی نەوت كردووە بۆ ڕەوانەكردنی بەشە نەوتی هەرێم، هەروەها لەگەڵ جێگری بەڕێوەبەری دابەشكردنی سووتەمەنی وەزارەتی نەوتیش لەسەر خەتین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

شارەوانی سلێمانی بڕیارێك دەربارەی فڕێدانی خۆڵ و خاشاك دەردەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە چەند شوێنێك دیاری كراوە بۆ فڕێدانی خۆڵ و خاشاكی بیناسازی.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ئاگاداری هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری سلێمانی و دەورووبەری دەكەین، كە بە شێوەیەكی فەمی ئەم شوێنانەی لای خوارەوە تەرخانكراوە بۆ فڕێدانی خۆڵ و خاشاكی بیناسازی.”

ئاشكرای كردووە، شوێنەكانی فڕێدانی خۆڵ و خاشاك بریتین لە ( كانی شەكراو لە قرگە، تانجەرۆ نزیك (گمر صحی)، تاڤگە پشتی وێستگەی كارەباكە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان