ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بڕیاریدا سەرجەم یارییەکانی تازەپێگەیشتوان هەژمار نەکرێت !


یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2019/9/18 به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نائاسایی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ى سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كانى دوا گه‌ڕى خولى نایابى تازه‌پێگه‌یشتووانى تۆپی پێی كوردستان ده‌ركرد:

دواى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ورد له‌ لایه‌ن لێژنه‌یه‌ى پێكهێنراوى یه‌كێتییه‌كه‌مان، سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كانى دوا گه‌ڕى خولى نایابى تازه‌پێگه‌یشتووانى كوردستان بۆ وه‌رزى 2018/2019، هه‌روه‌ها دانیشتن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى هه‌ر چوار یانه‌ى (زاخۆ، پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى، ئاشتى و جیهان) و، یاریزانانى تیپى تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه‌ى جیهان و، سه‌رپه‌رشتیار و ده‌سته‌ى ناوبژیوانانى هه‌ردوو یارى نێوان (جیهان × پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى) و (ئاشتى × زاخۆ)، له‌به‌ر چه‌سپاندنى دادپه‌روه‌رى و پارستنى گیانى وه‌رزشى و پیرۆزى تۆپی پێی كوردستان، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئامانجى یه‌كێتییه‌كه‌مان له‌ كردنه‌وه‌ى خوله‌كانى تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانى یانه‌كانى كوردستان، ته‌نیا بۆ پێگه‌یاندنى یاریزانانه‌ نه‌ك ئه‌نجام، بڕیاردرا به‌:

1- هه‌ژمار نه‌كردنى ئه‌نجامى سه‌رجه‌م یارییه‌كانى خولى نایابى تازه‌پێگه‌یشتووانى تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزى 2018/2019.

2- دوورخستنه‌وه‌ى تیپه‌كانى یانه‌ى وه‌رزشى جیهان و سڕكردنیان له‌ سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بۆ ماوه‌ى دوو وه‌رز، 2019/2020 و 2020/2021، ئه‌مه‌یش به‌ هۆى بوونى به‌ڵگه‌ى پێویست و حاشاهه‌ڵنه‌گر له‌سه‌ر ئه‌نجامى یارى نێوان (جیهان و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى).

3- غەرامەکردنی یانەی جیهان بە بڕی 10000000 دە ملیۆن دینار.

4- لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامى ده‌بێت و به‌ كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌، بۆ بنڕكردنى سه‌رجه‌م كاره‌ ناوه‌رزشییه‌كان و، سزادانى توندى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستیان له‌م كاره‌ قێزه‌ونه‌ و له‌كه‌داركردنى تۆپی پێی كوردستان هه‌بووه‌.

ریکلام

ناوخۆیی

یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا


خەڵک – ئارام سەردار

پاش وەستانی چالاکیە وەرزشییەکان، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ زیاتر لەسێ مانگ، یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا، کە هاوکاتە لەگەڵ 17هەمین پاڵەوانیەتی rpd نێودەوڵەتی یانەکە.

ئەگەرچی شەتڕەنج جیاوازە لەیارییە وەرزشیەکانی تر زیاتر پێویستی بەلایەنی هزر و بیری یاریزان هەیە وەک لەتوانای جەستەیی، بەڵام دوورکەوتنەوە لەڕاهێنان و پاڵەوانیەتیەکان هاوشێوەی تەواوی یاریەکانی تر، کاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانان دەبێت.

لەپاڵەوانیەتەکەدا 41 شەتڕەنجزانی کوڕو و کچ بەجیاوازی ئاست و تەمەن بەشداریان تێداکردوە، لەنێویاندا 35 شەتڕەنجزان خاوەنی ڕیزبەندی جیهانین.

ئەنجامەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە کە لەیەکێتی شەتڕەنجی جیهانیەوە تۆماردەکرێت، ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ڕیزبەندی یاریزانان و یاریەکانی پاڵەوانیەتیەکەش بە سیستەمی سویسری و بە ٩ گێم بەڕێوەدەچێت، هەر شەتڕەنجزانێک 15 خولەک و 10 چرکە بۆ هەر گێمێکی لەبەردەستە، ڕکابەریەتیەکانیش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

خەڵاتێکی گرانبەهای گڵۆباڵی بۆ ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی کوردستان


خەڵک سپۆرت – هەرێز جەمال

رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی جیهان بۆ ساڵی سێیه‌م پێشبركێی باشترین كاره‌ رۆژنامه‌نووسیه‌كان ئه‌نجام ده‌دات .

به‌ پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی رێكخراوه‌كه‌ ، بۆ ته‌واوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵ ده‌توانن له‌ پێشبركێی چه‌ندین بابه‌تی رۆژنامه‌وانی به‌شداری بكه‌ن و كاره‌كانیان بۆ رێكخراوه‌كه‌ بنێرن وەک ، ڕاپۆرت ، ستوون ، دیکومێتناری ، دەنگ ، مۆنتاژ، بیۆگرافیا ، وێنە.

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن بەشدار ببن و زانیاری ریاتر وەبگرن: لێرەدا کلیک بکە

تاوەکو 7ی مانگی 10 کارەکان بنێرن بە ژێر نووسی زمانی ئینگلیزی.

به‌ پێی بڵاوكراوه‌كه‌ پاش شۆرلیست كردن و ته‌ماشاكردنی به‌رهه‌مه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان له‌ مانگی ١٠ی ئه‌مساڵ ناوی سێ یه‌كه‌می ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت، كه‌ خه‌ڵاتی یه‌كه‌م له‌ ٨٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و خه‌ڵاته‌كانی تریش له‌ ٣٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و تەواوی بانگهێشتکردنی کەسی سەرکەتووی ئاستی لاوانیش و بەشداریکردنی لە مەراسیمێکی گەورەی جیهانی لە ئەستۆی رێکخراو دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

ماراسۆنی ئاشتی كوردستان له‌ 14ی ئادار، بۆ كاتێكی نادیار دواخرا


خەڵک سپۆرت – ئارام سەردار

به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە رێكخراوی ماراسۆنی ئاشتی كوردستان سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی ڕاگرت.

كاپتن كارۆخ ساڵح  لەم بارەیەوە بە میتدیاکانی ڕاگەیاند :”بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌ندروستی هاووڵاتیان، سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانمان راده‌گرین”.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوێکدا سەبارەت بە ڕاگرتنی چالاکییەکان، کارۆخ ساڵح ئاماژەی کردووە: له‌ روانگه‌ی پابه‌ندبوون به‌ رێنمایی و راسپارده‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌مه‌به‌ستی خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، ده‌سته‌ی باڵای ماراسۆنی ئاشتی كوردستان بڕیاریدا به‌ دواخستنی نیو ماراسۆنی ئاشتی كوردستان كه‌ بڕیاربوو شه‌ممه‌ی داهاتوو 14ی ئادار له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت.

له‌م باره‌یه‌وه‌ كاپتن (كارۆخ ساڵح) سه‌رپه‌رشتیاری ماراسۆن، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد: له‌سه‌ر راسپارده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، بۆ خۆپاراستن له‌ په‌تای كۆرۆنا، ده‌سته‌ی باڵای ماراسۆنی ئاشتی كوردستان بڕیاریدا به‌ دواخستنی نیو ماراسۆنی ئاشتی كوردستان كه‌ بڕیاربوو شه‌ممه‌ی داهاتوو 14ی ئادار له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد: بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌ندروستی هاووڵاتیان سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانمان تا كاتێكی نادیار، راده‌گرین.

هه‌روه‌ها كاپتن كارۆخ ووتی: قه‌ره‌باڵغی و ھەر چالاکیەکی تری بە کۆمەڵ، ھۆکارە بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاو نه‌خۆشی, بۆیه‌ له‌ ده‌سته‌ی باڵای ماراسۆنی ئاشتی كوردستان به‌چاكمانزانی سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانمان رابگرین و به‌هیوای سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی باش بۆ هه‌موولایه‌ك .. خوا كوردستانی ئازیزمان بپارێزێت.

ئەم بڕیارەی سەرپەرشتیارانی ماراسۆنی ئاشتی پاش ئەوە دێت، کە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چالاکییەکانی تۆپی پێی بەتەواوی تا کاتێکی نادیار ڕاگرت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان