ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

چەند ڕێنماییەکی گرنگ بۆ پاککردنەوەی کەرەستەی چێشتخانەکەت بە باشترین شێواز

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێنماییەکی گرنگە بۆ پاککردنەوەی کەرەستەی چێشتخانەکەت بە باشترین شێواز:

 

پاکردنەوەی فلتەری مورەشەح

لە دەفرێکدا ئاو بکوڵێنەوە و دواتر چارەکە کوپێک سۆدی نانی تێبکە، لێبگەڕێ با قوڵپ بدات، پاشان فلتەرەکە بکەرە ناوی تا چەوریەکەی لێدەبێتەوە و دواتر دەری بکە و بە ئیسفنجێک بیسڕە و وشکی بکەرەوە.

 

 

پاکردنەوەی تاوە

بۆ پاکردنەوەی ئەو تاوانەی کە بنی گرتووە، کەمێک ئاو بکەرە ناو تاوەکەوە، دواتر کەمێک سرکەی سێوی تێبکە و بیکەرە سەر تەباخ تا قوڵپ دەدات، دواتر دەبینیت هەموو چەوری و پیسیەکەی لێدەبێتەوە.

 

سەری تەباخ

بیکەرە زەرفێکی داخراوەوە و چارەکە کوپێک ئەمۆنیای تێبکە، شەوێک بەجێی بهێڵە تێیدا، دواتر بە ئیسفنجێک پاکی بکەرەوە هیچی پێوە نامێنیت.

 

نێوان کاشیەکان

 

نێوان کاشی چێشتخانە چەوری زۆر لەسەر دەنیشێت، کەمێک سۆدی نانی بکە بەسەردا و دواتر بە سرکە تەڕی بکە، پاشان فوڵچەی لێبخە و دواتر بە ئاو پاکی بکەرەوە.

 

– ئیسفنجی قاپشۆردن

بۆ پاکردنەوەی  ئیسفنجی قاپشۆردن دوو ڕێگەی ئاسان هەیە، لەگەڵ پەرداخێک ئاودا بیکەرە مایکرۆیڤەوە، یاخود بیکەرە ناو ئامێری قاپشۆردنەوە.

ماڵداری

٥ ئامۆژگاری بۆ دایکی تازە تا دونیایی لێنەیەتەوە یەک

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٥ ئامۆژگاریە بۆ دایکی تازە تا دونیایی لێنەیەتەوە یەک و گرنگە ڕەچاویی بکات:

 

-کاتی شیرپێدان بە منداڵەکەت دیاری بکە و بەپێی ئەو خشتەیە شیری پێبدە نەک بە هەڕەمەکیی

 

-سستمی خەوەکەت لەگەڵ منداڵەکەتدا رێک بخە و هەوڵبدە نەهێڵیت بە ڕۆژ بخەوێت تا بەشەو خەویی لێبکەوێت

– ڕۆژانە ماوەیەک بۆ وەرزش دابنێ گەر کەمیش بێت، ئەوە ئاسوودەیی دەرونیت پێدەبەخشێت

 

– سستمی خواردنی تەندرووست بۆخۆت دابنی چونکە بیرت بێت تۆ دەبێت شیر بدەیت

 

– هەوڵبدە کارەکانت هەمووی بەیەکەوە نەکەیت و تێکەڵیان نەکەیت، بەڵکوو بە جیا جیا ئەنجامیان بدە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

٥ ڕێگا بۆئەوەی هەرچیەک بە جلەکانتەوە بێت لێی بکەیتەوە

خێزان

لەوە ناخۆشتر نییە کە بەهۆی شتێکی بچوکەوە جلەکانت پەڵە بیگرێت، ئێمە لە (خێزان) چارەسەری بەشێکی ئاسانمان بۆ دۆزیونەتەوە لە کاتی پیسبونی جلەکانت:

 

گیا

کەوچکەچایەک ئەمۆنیا بکەرە لیترێک ئاوەوە و دواتر بە ئیسفنجێیک پێی بسڕە، پاکی دەکاتەوە.

 

حبر

کەمێ دیتۆڵ بدە لە لۆکەیەک و بە نەرمی لێی بدە تا لێدەبێتەوە.

 

ڕۆن و چەوری

گەر تازەبوو، کلێنکسی بخە ژێر و بە ئوتوو پەسەریدا بهێنە تا لادەچێت، گەر وا نەبێت کەمێک ڕۆنی ئۆتۆمبێلی ئەسڵی بەسەردا بکە و لێبگەڕێ تا وشک دەبێتەوە.

 

میوە 

بە لۆکەیەک کەمێک سرکەی بەسەردا بکە، دواتر پەڕۆیەک تەڕبکە و لێی بخشێنە.

 

خوێن

کەمێک ئەمۆنیای بەسەردا بکەو لێبگەڕێ تا وشک دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند تاکتیکێکی چێشت لێنان بۆ خانمان کە وادەکات دەستاوت زۆر خۆش ببێت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکی چێشت لێنانە بۆ خانمان کە وادەکات دەستاوت زۆر خۆش ببێت:

 

بۆئەوەی پیتزا بە جوانی و بە خێرایش سورببێتەوە، ٣٠ خولەک بەر لەوەی پیتزاکەی بکەیتە ناو فڕنەکە دابگیرسێنە با جوان گەرم ببێت.

-واباشترە کە خوێ دەکەیتە چێشتەوە، سەرەتا بیەکەیتە ئاوەکەوە کە دەکوڵێت نەک دواتر بیکەیت بەسەر چێشتەکەدا، چونکە بەوجۆرە باشتر تام دەگرێت.

-بۆ ئەوەی گۆشتی مریشک ئاودارتر بێت و باشتر تام بداتەوە، ئێسکەکەی لێمەکەرەوە و بەوەوە بیکوڵێنە، دەتوانیت باش کوڵانەکە ئێسکەکەی لێبکەیتەوە.

-سنگی مریشک بە بەراورد لەگەڵ ڕان و باڵدا زوتر سوردەبێتەوە، بۆیە کە مریشک دەکەیتە فڕنەوە بە دەمدا تێی بکە نەک بە پێچەوانەوە.

-بۆ سەرنانەوەی برنج تا هەڵمەکەی نەڕوات خاولی یان پەڕۆیەکی تایبەت بدە بەسەر برنجەکەدا، بەڵام عەلاگەی لایلۆن بەکار مەهێنە چونکە خراپە و کارلێک دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان