ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

یەكێتی زانیارییەكانی بەرەی توركمانی لەبارەی هەژماركردنەوەی دەنگەكان رەتدەكاتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، جیاوازی هەژماركردنەوەی دەنگەكانی كەركوك 1.7%ە و ئەگەر هەیە كۆتایی بە هەژماركردنەوە بهێنرێت.

دوای بڕیارەكەى پەرلەمان‌و دادگای فیدڕاڵی عێراق، هەژماركردنەوەی دەنگی ئەو سندوقانەی سكاڵایان لەسەرە بەردەوامەو بەپێی زانیارییەكانیش ئەمڕۆ 75 سندوقیتر لە كەركوك هەژماردەكرێنەوە.

شوان داودی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە (خەڵك)ی راگەیاند، لەماوەی 2 رۆژی رابردوودا، لە داقوق و بەشێك لە گەڕەكەكان هەژماركردنەوەی دەنگەكان جیاوازییەكی لەو شێوەیە نەبوو، بەشێوەیەك ئەو جیاوازیانەی هەیە جیاوازییەكی زۆر كەمە بە دیاریكراوی جیاوازییەكان 1.7%ە.
وتیشی “زۆربەی زۆری ئەو سندوقانەی سكاڵایان لەسەر بووەو قوفڵەكانی شكێنراون، دەسوتێنرێن‌و هەژمار ناكرێنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە بنەڕەتدا بەشێك لەو سندوقانە رێگرییان لێكراوەو دەنگەكانی نەگەیەنراوەتە بەغداو حساب نەكراوە، بەڵام لەبەر ئەوەی دەستكاری كراون بەپێی زانیارییەكانی ئێمە دادوەرەكان قردێلەی سووریان لێدراون‌و هەژمار ناكرێن.

ئاشكراشیكرد، بڕیارە ئەمڕۆش 75 سندوقیتر هەژمار بكرێنەوە، ئەگەر ئەنجامەكە بەو شێوەیە بوو، پێم وایە بڕیار بدەن كۆتایی بە هەژماركردنەوە بهێنن.

سەبارەت بە لێداوانی هەندێك بەرپرسی عەرەب و توركمان كە لە میدیا عێراقییەكان بڵاوكراونەتەوە گوایا جیاوازی زۆر هەیە لە هەژماركردنەوەی دەنگەكان بە ئەلیكترۆنی و بەدەست، شوان داودی رایگەیاند “من قسەی جەبهەی توركمانی ناكەمەوە‌و قسەی رەسمی دەكەم”.

وتیشی “بەپێی یاسا نابێت هیچ ئەنجامێك رابگەیەنرێت تاكو دادوەرەكان رایدەگەیەنن، ئێمە قسەی كۆمسیۆن وەردەگرین نەك لایەنە سیاسییەكان”.

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەندروستی عیراق: زیاتر لە چوار هەزار و 300 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و 305 تووشبووی نوێ تۆماركراون.

ڕوونیشیكردەوە كە 76 تووشبووی پەتاكە گیانیان لە دەست داوە و چوار هەزار و 205 نەخۆشیش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەقینەوەیەك لە سەربازگەی سپایكەر ڕوویدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
تەقینەوەیەکی بەھێز بنکەی سەربازیی سپایکەری پارێزگای سەڵاحەدین ڕوویدا.

ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگای سەڵاحەدین تەقینەوەیەكی لە بنكەی سەربازیی سپایكەر ڕوویدا و بە هۆیەوە باڵەخانەیەك ڕووخا.

تا ئێستا زانیاری دەربارەی ئەگەری كەوتنەوەی زیانی گیانیی لە تەقینەوەكە و هۆكارەكەی ڕانەگەیەندراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان