ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەوێنە؛ كۆنفڕانسی بەهرەی منداڵان لە سلێمانی ئەنجامدرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ چوار شەممە یەكەمین كۆنفڕانسی بەهرەی منداڵان لەشاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

گوڵان ئەنوەر، سەرپەرشتیاری یەكەمین كۆنفڕانسی بەهرەی منداڵان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ كۆنفڕانسەكەیان ئەنجام دەدەن، كە ئامانج لێی ئەوەیە منداڵان چی لە دڵیاندایە دەریببڕن و بەدایك و باوك و كەسانی دەورووبەریانی بڵێن.

ئاماژەی بەئەوەشدا، لەكۆنفڕانسەكەدا كۆمەڵێك بابەتی جۆراوجۆر پێشكەش دەكرێن لەبارەی حكومەت و پەروەردە، مامەڵەی دایك و باوك لەگەڵ منداڵ، تەكنەلۆجیا و پەروەردە، میدیا و پەروەردە و چەند بابەتێكی دیكەش.

باسی لەئەوەشكرد، بەداخەوە لێرە منداڵ دروست دەكرێت و بەخێو دەكرێت، كەمتر پەروەردە دەكرێت، ئەمەش زیاتر كاریگەری تەكنەلۆجیایە وای كردووە پەروەردەی منداڵ وەلابنرێت.

عێراق

سەدر سەركردەیەكی سڕكرد

خەڵك –بەشی هەواڵ

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر سەركردەیەكی رەوتەكەی سڕكرد بەهۆی ئەوەی پابەندی بڕیارەكەی نەبووە لە راگرتنی پشتیوانی لە خۆپیشاندەران.

نووسینگەی سەدر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەسعەد ناسڕی سڕكراوە بەهۆی ئەوەی پابەندی بڕیارەكانی سەدر نەبووە.

ناسری سەركردەی باڵای رەوتی سەدر بڕیارەكانی موقتەدا سەدری جێبەجێنەكردووەو سەركردایەتی خۆپیشاندەرانی ناسریەی كردووە دوێنێ.

رەوتی سەدر بە فەڕمی كشانەوەی خۆی لە پشتیوانیكردن لە خۆپیشاندەران راگەیاند و هێزە ئەمنییەكانی عیراقیش هێرشیانكردەسەر خۆپیشاندەران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

خۆپیشادانی فراوان لە عیراق بەردەوامە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ جارێكی دیكە خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا و شارەكانی باشوری عیراق ڕژانەوە سەر شەقامەكان و داوای گۆڕینی سیستمی سیاسی وڵات دەكەن.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، خۆپیشاندەران لە بەغدا، بابل، كەربەلا، دیوانیە و ناسرییە خۆپیشاندانی فراوانیان دەستپێكردووە.

ماوەی زیاتر لە سێ‌ مانگە خۆپیشاندانی فراوان لە عیراق بەڕێوەدەچێت بۆ هەلی كار و گۆڕینی سیستمی سیاسی وڵات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

نەتەوە یەكگرتووەكان: پێویستە حكومەتی عیراق لە بری توندوتیژی خزمەتی هاووڵاتیانی بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق ڕەخنە لە توندوتیژی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران و جێبەجێنەكردنی داواكارییەكانیان دەگرێت.

جینین هینیس پلاسخارت نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عیراق ڕایگەیاند:”لێنەپرسینەوە و نەبوونی گیانی لێبوردەیی شایەنی عیراقییەكان نیین، كە چوار مانگە بە ئازایانە بەرگریی لە داواكارییەكانیان دەكەن، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەی كوژراو و بریندارەكان تادێت زیاتر دەبێت”.

نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عیراق ئاماژەی بەوەشكرد:”ئەو هەنگاوانەشی تائێستا گیراونەتەبەر بێبەرهەم دەبن ئەگەر تەواونەكرێن، پێویستە خزمەتی خەڵك بكرێت و بپارێزرێن، نەك بە توندوتیژی ڕووبەڕوویان ببنەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان