ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

کۆمسای دەڵێت تێکشکاوم (ئاخۆ چەند جار وتووتانە بریا لە جێگای کۆمسای بین)

خێزان

خانمە هونەرمەند کۆمسای ڕایدەگەیەنیت کە هەست بە تەنهایی و بێزاری دەکات و لە ڕووی دەروونیەوە تێکشکاوە.

کۆمسای نوسیویەتی”هەموو کات کچێکی بەهێزبوم و پەنابوم بۆ هاوڕێ و نزیکەکانم بۆ ئەوەی بەهێزبن، بەڵام لەراستیدا خۆم لەرێگای هونەریمدا تەنیا بوم و بەهێز و سەرکەوتو بوم، بەڵام ڕاستیەکەی لە خودی خۆم شکاوم و هیچ کات بۆ خۆم باش نەبوم، هیچ کەس من ناناسێت، من بە تەنیام، تەنیاترین مرۆڤی خودا، نازانم کەس تێدەگات یان دوبارە خەمەکانم بکەمەوە سەر شانم”.

کۆمسای هەروەها وتویەتی “ئاخۆ چەند جار وتووتانە بریا لە جێگای کۆمسای بین؟ ئێوە هەڵپەڕین و من هەڵنەپەڕیم، ئێوە شاد بوون و من شاد نەبووم، نەورۆز و جەژنەکانتان شاد بوون بەڵام من دوور بووم لە خانەوادەکەم”

 

 

هەواڵەکان

ژەنەڕاڵی پاییز “محەمەد عومەر عوسمان” کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

خێزان

شاعیری ناوداری کورد  محەمەد عومەر عوسمان کە ناسراوە بە ژەنەڕاڵی پاییز  لە ماڵەکەی خۆیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە کە کاتێک برایەکی محەمەد عومەر عوسمان چۆتە ماڵەکەی، بینیویەتی کە بە پانکەی ماڵەکەیەوە خۆی هەڵواسیوە و خۆی خنکاندووە.

محەمەد عومەر عوسمان لەساڵی ١٩٥٧ لە گەرەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لە دایکبووە، خوێندی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی هەر لە شاری سلێمانی تەواو کردووە هەر لەسەرەتای لاوی دەستی بە کتێب خوێندنەوە کردووە لە ساڵی ١٩٧٥ دەستی کردووە بەنوسینی شعر و بڵاوکردنەوە.

خاوەنی یەک دیوانە بەناوی (لە غوربەتا) کە بەهۆی هۆندراوەیەکەوە نازناوی ژەنەڕاڵی پاییزی  لێنراوە.

 

دەقی هۆندراوە بەناوبانگەکەی:

بەفری بەردەرگام کرد بە پەیکەری
تا تەزوی ئۆخەی بێنێ بەگیانا

ژه‌نه‌ڕاڵی پایزدەستکاری
منم ژەنەڕاڵی پاییز
منی هەرگیز ئۆقرە نەدیو
ژنەڕاڵ…ژنەڕاڵی هەزارەها داری رووت و
ملیارەها گەڵای وەریو

منم ژەنەڕاڵی پاییز…
کاسکێتەکەی سەرم هەورەو
ئەستێرەکانی سەرشانم چەند گەڵایەک بەڕەنگی زیو
پاڵتۆی بەرم کزەبایەو
شمشێرەکەم لقی درەختێکی رزیو

منم ژەنەڕاڵی پاییز
خوێنێکی زەرد بەنێو دەمارما دەگەڕێ و
چاوم هەر وەک هەور نمناک
تەنیا من بووم کە لە تابووتی شووشەدا
چەندین گەڵام سپارد بە خاک

منم ژەنەڕاڵی پاییز
من بووم له گه ڵ زریانی بیرچوونه وه دا…که وتمه جه نگو
زۆرگه ڵام ده رهێنا له چنگ
من بووم شه وی گه لاکانم…
خسته ژێر باڵی تریفه و، ورشه ی گزنگ

منم ژەنەڕاڵی پاییز
پاییز به بی من هه تیوه و
من بووم وتم به ڵێ ته رمی نسێی سه وزه…
گه ڵای وه ریوی کۆچ کردوو
ته نیا منم که له میحرابی پاییزا…
بۆ گیانی زیندووی گه ڵاکان..

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

کۆمسای: ئەرمەنیەکان جینۆسایدیان لەبیر نەکردووە و کاڵای تورکی بەکار ناهێنن

خێزان

خانمە هونەرمەند کۆمسای پشتگری لە بایکۆتی کاڵای تورکی دەکات و ڕاشی دەگەیەنێت کە لە وڵاتی ئەرمینیا کەمترین بەرهەمی تورکی هەیە چونکە ئەرمەنیەکان جینۆسایدیان لەبیر نەکردووە.

کۆمسای لەبارەی هەڵمەتی بایکۆتی کاڵای تورکیەوە دەڵێت”من زۆربەی جلوبەرگەکانم ئەوروپین یاخود دیزاینی ئەرمەنی و ئەلبانی و ئێرانین، چەندین ساڵە کچان و کوڕانی ئێران باشترین جل و بەرگ و ماکیاج بەکار دەهێنن کە هیچیان تورکی نییە”

کۆمسای داوا لە خەڵک دەکات بایکۆتی کاڵای تورکی بکەن و دەڵێت”دەتوانن لە چین و ئێران و ئیماڕات شت بکڕن، من ئامادەم وەک هونەرمەندێک ڕیکلام بۆ کاڵا و بەرهەمی کوردی و خۆماڵیانە بکەم”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

فیستڤاڵی هامبۆرگ سینەمایی لە وڵاتی ئەڵمانیا  بەڕێوە دەچێت.

خێزان

خولێکی نوێی  فیستڤاڵی هامبۆرگ سینەمایی لە وڵاتی ئەڵمانیا  بەڕێوە دەچێت.

عەدالەت دیریک بەرپرسی ڕاگەیاندن فیستڤاڵی هامبۆرگ سینەمایی لە وڵاتی ئەڵمانیا ئەو ڤیستیڤاڵە دەیەمین خوڵە،تێدا ئەمجارە بە شێوەێکی زۆر باشتر و لە هەرچوار پارچە کوردستان لە سەر ئاستی جیهان فیلمەکان بەشداری فیستیڤاڵن لە ئەمساڵدا تێدا 37 فیلم بەشدارە لە فیستیڤاڵ لە فیلمی درێژ و کورت و دیکۆمێنتاری.

 

ئەم فیستیڤاڵە بە فیلمی خوشکانی جەنگ دەست پێدەکات هاوکات بەئامادەبوونی دەرهێنەری فیلمی خوشکانی جەنگ کە لە پاریس بانگێشت کراوە ئادەئەبێت ،دواتر گروپی موزیک هەر یەک لە گۆرانبێژانی کورد تارا محمدۆڤ و ئەدیر جان دیجەی گروپ ، هەر لەم فیستیڤاڵەدا چوار پەنێڵ ئەنجامدەدرێت، ئێمە لەو خولەی فیستڤاڵەی ئەمساڵ منداڵنمان لەبیر نەکردووە ڕۆژێکمان داناوە بۆ منداڵان، بۆ بینین فیلم لە هۆڵی سینەما ، فیلمەکان لە سێ هۆڵی جیاواز ئەبێ شاری هامبۆرگ

 

ئەو فیستیڤاڵە لە ڕۆژی۲۰۱۹. ۳۰.۱۰ .تا ٦.۱۱.۲۰۱۹ ئەخایەنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان