ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

پێرێز و خلێفی لە ڕێستورانتێک چاویان بەیەکتری کەوتووە و مەسەلەی نایمار و مباپێ زیندوکراوەتەوە!


خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ سەرۆکی هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە لە یەکێک لە ڕێستورانتە ناودارەکانی شاری پاریس چاویان بەیەکتری کەتووە و سەرچاوەکان دووبارە ئاماژە بە کەیسی گواستنەوەی نایمار و مباپێ دەکەن.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، ئەمڕۆ بەر لەڕووبەڕوبونەوەی نێوان یانەی پاریس سانت جێرمان و ڕیاڵ مەدرید لەچوارچێوەی کێبڕکێکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید و ناسڕ خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانت جێرمان چاویان بەیەکتر کەوتووە.

بەپێی سەرچاوەکە، کۆبونەوەی نێوان دوو سەرۆکەکە ئاسایی و دۆستانە بووە و تایبەت بووە بە بابەتە وەرزشییەکان و ڕووبەڕوبونەوەی نێوان دوو یانە زەبەلاحەکە، بەڵام لەهەمان کاتدا لەسەر چەند تەوەرێکی دەرەوەی یاریگا گفتوگۆیان کردووە، ئەو تەوەرانەش بریتی بوون لە مەسەلەی ئاڵوگۆڕکردنی ئالفۆنس ئاریۆلای گۆڵپارێز بە کیلۆر ناڤاس، هەروەها ئەگەرەکانی گواستنەوەی یەکێک لە نایمار دا سیلڤا، یاخود کیلیان مباپێ بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید.

“مارکا” جەخت دەکاتەوە، چاوپێکەوتنی نێوان دوو سەرۆکەکە ئەرێنی بووە و تەئکیدیان لە توندوتۆڵی پەیوەندیەکانی نێوانیان کردۆتەوە، بەڵام لە داهاتوودا ئەم پەیوەندییە پەمەییە ڕەش هەڵدەگەڕێت بەتایبەت ئەوکاتەی ئیدارەی یانەی شاهانە هەوڵەکانی بۆ یەکێک لە دوو ئەستێرەکەی “پی ئێس جی” چڕدەکاتەوە.

بەرامبەر هەر یانەیەکی داواکاری مباپێ و نایمار یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی هەمیشە ڕوخسارێکی توند و جیاوازیان نیشانداوە، بەتایبەت بەرامبەر یانەی بەرشلۆنە کە لەپێشوودا هەوڵیاندا ئەستێرە بەرازیلیەکە بگەڕێننەوە بۆ ڕیزەکانیان.

ئایا بەرامبەر یانەی شاهانە هەمان ڕوخسار نیشان دەدات؟ یاخود پشت بە پەیوەندیە توندوتۆلەکەی نێوانیان دەبەستن؟

جیهانی

رۆناڵدۆی دیاردە؛ “زێدان باشترینە”


خەڵک

رۆناڵدۆی بەرازیلی، ناسراو بەدیاردە هۆکاری بەجێهێشتنی یانەی ریاڵ مەدرید و پەیوەندیکردنی بەیانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بۆ خراپی مامەڵەی فابیۆ کاپیلۆی ڕاهێنەری ئەوکاتەی ڕیاڵ دەگێڕێتەوە و زێدانیش بە باشترین ناو دەبات.

رۆناڵدۆ لویس نازاریۆ دالیمای بەرازیل و ئەفسانەو دیاردەی تۆپی پێی جیهان، رایگەیاندووە،بەهۆی بوونی چەند کێشەیەک لەگەڵ فابیۆ کاپیلۆی راهێنەر، یانەی شاهانەی بەجێهێشتووە، کە بە وتەی خۆی نەیتوانیوە لە کاپیلۆ بگات.

رۆناڵدۆ وتویەتی؛ کێشم لە 100كگم، نزیک دەبووەوە کاتێک لەیانەی ڕیاڵ مەدرید هاتووەتە دەر، بەڵام لەتۆپی پێدا کێش گرنگ نییە گرنگ تواناو یاریکردن و جیاوازی کردنە، بۆیە کاپیلۆ بەهەڵە هەڵسەنگاندنی دەکرد لەمبارەیەوە، بۆیە پەیوەندیەکانمان بەرەو خراپی و لێک نەگەیشتن چوو.

بە وتەی رۆناڵدۆ کاپیلۆ شایستەی پۆستی را‌هێنەرایەتی تیپەکە نەبووە و دەبوو یانە شاهانەییەکە لەو کاتەدا راهێنەرێکی بەهێزی دەستنیشان بکردایە.

لەلایەکی ترەوەو لەبارەی بەراوردی نێوان مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرە بەرازیلییەکە ” مێسی کاتێک تۆپ لە بەردەم قاچەکانیدایە، هەست بەچێژو خۆشەویستی دەکات بەڵام توانا و ژمارەکانی رۆناڵدۆش ناکرێت نادیدە بگرین بۆیە، بەراوردکردنی ئەو دوو یاریزانە ئەستەمە.

رۆناڵدۆی بەرازیلی، لە تۆپی پێدا زێدان بە باشترین هاوڕێ و یاریزان ناودەبات کە هاوشانی یاریکردووە و دەڵێت” زێدان باشترینە، من دڵخۆش بوم لەگەڵ سەرجەم یاریزانەکانی ریاڵ مەدرید، بەڵام زێدان بۆ من زۆر تایبەت بوو”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

گاریس بەیڵ: شەیدای یاریی گۆڵفم


خەڵك
گاریس بەیڵی وێڵزیی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، دەڵێت: هەندێك وا بیر دەكەنەوە كە ئێمە بۆ یاریكردن دروست بووین، ئەمە هەڵەیە، ئێمەش مرۆڤین و كاتمان بۆ نان خواردن و بەسەربردن و ئاهەنگ گێڕان دەوێت خۆ رۆبۆت نین.

رۆژنامەی ماركا، دیمانەیەكی لەگەڵ ئەستێرە وێڵزییەكە سازداوە و تیایدا بەیڵ وتوویەتی ” لەروانگەی هەندێكەوە رۆبۆتێك زیاتر هیچی كە نین، خەڵكانێ: هەن وا دەزانن كە تۆ تەنها بۆ یاریكردن دروست بوویت، دەیانەوێت بەو شێوەیەی كە خۆیان دەیانەوێت تۆ بژیت، ئێمەش دەبێت نان بخۆین و بچینە دەرەوە و كات و ساتی خۆش بەسەر بەرین “.

بەیڵ دەڵێت ” ژیانی تۆپی پێ ماوەیەكی كەمە، ناكرێت قوربانی بەژیانی خۆمان بدەین لە پێناو ئەو ماوە كەمەی لە تۆپی پێدا هەیە”.

گاریس بەیڵ ڕاشكاوانە دەڵێت ” شەیدای یاریی گۆڵفم، بەڵام هێشتا بیرم لەوە نەكردۆتەوە دوای وازهێنانم لە یاریی تۆپی پێ چی بكەم”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

كریستیانۆ رۆناڵدۆ:  مێسی پێی وتم  بە ڕۆشتنت توشی كێشە بووم


خەڵك
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، دەڵێت، بەكاروانی وەرزشی مێسی سەرسامم و لە كاتی ڕۆشتنم لە ڕیاڵ مەدرید پێی وتم بە رۆشتنت تووشی كێشە دەبم چونكە، بوونت لە لالیگا ڕكابەری نێوانمانی بەهێزتر دەكرد.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، كە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، سەرسامە بەو كاروانە وەرزشییەی مێسی پێیدا تێپەڕیوە..

بەگویرەی ڕۆژنامەكە، ڕۆناڵدۆ ڕایگەیاندووە، جوانە ڕكابەریی هەبێت، هەموو كەسێكی دیار ڕكابەرێكی هەیە، من چیژم لە ڕكابەریی نێوان خۆم و مێسی وەردەگرت، هەمیشە هەوڵی زیاترم دەدات بۆ بردنەوە و چنینەوەی نازناوەكان.
كریس ئەوەشی وتووە: كاتێك خولی ئیسپانیم بەجێهێشت، مێسی پێی وتم بە ڕۆیشتنت توشی كێشە بووم، چونكە ڕكابەری نێوانمان بەهێزتری دەكردین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان