ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بڕیارێكی نوێ‌ بۆ قەرزی كشتوكاڵی سەر جوتیاران دەردەكرێت

خەڵك-ئارام سەردار
ئەمڕۆ چوار شەممە ۱۸ی ئەیلولی ۲۰۱۹، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەبارەی پڕۆژەی پەسەندكراوی وەزارەتەكەی لەبارەی درێژكردنەوەی ماوەی قەرزی كشتوكاڵی لەلایەن جوتیارانەوە ڕایگەیاند، ماوەی وەرگرتنەوەی قەرزی جوتیاران درێژدەكرێتەوە و ڕێژەكەشی كەم دەكرێتەوە.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە كۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بەقەرزی كشتوكاڵ ڕایگەیاند، داواكاریەكی زۆرمان بۆ دەهات لەلایەن جوتیاران و خاوەن پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لەبارەی قەرزی كشتوكاڵی، كە بڕی ۲۲۲ ملیار و ٥۳۳ ملیۆن دینار بەشێوەی قەرز لەساڵی ۲۰۰۹ەوە بە جوتیاران و خاوەن پڕۆژەكانی كشتوكاڵی داوە بۆ ئەوەی بە ماوەی ٨ ساڵ بەقیست پارەكە بگەڕێننەوە.

دەشڵێت: “لەهەولێر ۳ هەزار و ٦٥۷ كەس و لەسلێمانی ۲ هەزار و ٥٦۸ كەس و لە دهۆك هەزار و ۸۹۲ كەس، هەروەها لەئیدارەی گەرمیان ۳۱۰ كەس و ئیدارەی ڕاپەڕین ٤۰۱ كەس ئەو قەرزەیان وەرگرتووە، كە كۆی گشتی دەكاتە ۸ هەزار و ۸٦۸ كەس سوودیان لەو قەرزە وەرگرتووە”.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی قەیرانی سەختی دارایی لەكابینەی پێشوو، جووتیارانی هەرێمی كوردستان سەڕەڕای خەرجی و بەرهەمەكانیان، بەڵام شایستە داراییەكانیان لەلایەن بەغدادەوە لەبڕی ئەو گەنمەی ڕادەستی سایلۆكان كرابوو وەرنەگیرا، بۆیە حكومەت وەرگرتنەوەی قەرزەكەی بۆ چەند ساڵێك دواخست، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەوەی بتوانین هەماهەنگی بكەین لەگەڵ جوتیاران و خاوەن پڕۆژەكان و باری سەرشانیان لەدانەوەی قەرزەكان سووكتر بكەین و بەئاسانترین شێوە هاوكاریان بین قەرزەكانیان بدەنەوە، بڕیاردرا لەنێوان وەزارەتی كشتوكاڵ و دارایی بەمیكانزمی گونجاو و ڕێنمایی و یاسا بەركارەكان كارئاسانی بكەین بۆ جوتیاران.

ڕوونیشی كردەوە، بڕیاری وەرگرتنەوەی ئەو قەرزە درابوو، بۆیە مامەڵەی بەشێك لەجوتیاران و خاوەن پڕۆژەكان وەستابوو، لەئێستاوە دەتوانن مامەڵەكانیان ڕایی بكەن، ئەوانیش لەئایندەیەكی نزیكدا میكازمی گونجاو بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەكان دادەنێن و بەماوەیەكی درێژ وەریدەگرنەوە، بەڵام هێشتا هیچ ماوەیەكیان دیاری نەكردووە ماوەی چەند درێژ دەكەنەوە، چونكە پێشتر بەماوەی ٨ ساڵ قەرزەكانیان لێ وەردەگیرایەوە، ئێستا دەیانەوی كاتێكی زیاتر بدەن بە جوتیاران قەرزەكەیان بدەنەوە بەمەش هەم ماوەی دانەوەی قەرزەكەیان درێژدەبێتەوە، هەم ڕێژەی وەرگرتنەوەی قەرزەكەیان كەمتر دەبێت.

تاڵەبانی، ئومێدیشی خواست قەرزی كشوكاڵی لەداهاتوودا بەردەوام بێت بۆ هاوكاری كردنی جوتیاران.

ئابوری

پەرلەمانتارێكی پارتی: گفتووگۆكانی ڕێككەوتن بۆ مووچە و بودجەی هەرێم بەردەوامن

خەڵك- بەشی هەواڵ

گفتووگۆكانی چارەسەركردنی كێشەكانی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە نێوان بەغدا و هەرێمی بەردەوامیان هەیە و پەرلەمانتارێكی پارتیش دەڵێت”ئەگەری ڕێككەوتن زۆرە و شاندەكانی هەرێم و بەغدا بەردەوام گفتووگۆ دەكەن”.

هەدار بارزانی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ساڵی داهاتوو پێشبینی ئەوەی لێدەكرا لە ڕووی داراییەوە قورس بێت، بەڵام بەو جۆرە نییە و بەپێی دەرئەنجامی گفتووگۆكانی هەرێم و بەغدا بێت، ڕێككەوتن دەكرێت.

وتیشی”ئەوەیشی دەربارەی خۆپیشاندانەكان و كاریگەریان لەسەر هەرێم دەوتران ڕاست دەرنەچوون، چونكە ئەوكاتە خۆپیشاندەران دەیانوت ئێمە پێمانباشە بەغداش وەكو هەرێمی كوردستانی لێبكرێت”.

بەپێی زانیارییەكان تائێستا هەرێم و بەغدا نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتنی كۆتایی بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە و بودجە و گفتووگۆكان بەردەوامن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی یەك شوێن دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی خشتەیەكی نافەڕمی كە لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ‌ مووچەی مانگی تەموزی ئەنجومەنی دادوەری دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووز لەكاتی خۆیدا دابەشنەكرا و چەند ڕۆژێك دواكەوت و تائێستاش تەنها پێشمەرگە، پەروەردە و تەندروستی و دارایی و ئابوری و كار و كاروباری كۆمەڵایەتی مووچەیان وەرگرتووە.

هەفتەی داهاتوو مووچەی تەواوی وەزارەت و دەستە و هەریەك لە خانەنشینی سەربازی و مەدەنی دابەش دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمریكا داوای ڕێككەوتنی نوێ‌ لە ئێران دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ ئێران ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی پێویستی بە ڕێككەوتنێكی ئەتۆمی نوێیە لەگەڵ ئێران.

(سكای نیوز) لە زاری برایان هۆك، نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ ئێران بڵاویكردەوە، “كار بۆ ڕێككەوتنێكی هەمەلایەنە دەكەین لەگەڵ تاران، كە هەردوو بەرنامە ئەتۆمی و موشەكی و پرسی پشتیوانی لە تیرۆر لەخۆبگرێت”.

بە وتەی هۆك، “دەستدرێژییەكانی ئەم دواییەی سەر كۆمپانیای ئارامكۆی سعودیە، ئابوری جیهانی كردە ئامانج، بۆیە پێویستە پێشێلكارییەكانی ئێران لە ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەدا ئیدانە بكرێت”.

نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ ئێران ڕایگەیاندووە، “پێویستە ئێران دەستبەرداری سیاسەتی گێچەڵكردن ببێت و هەڵسوكەوتی خۆی لەناوچەكەدا بگۆڕێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان