ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

جەیمس ڕۆدریگێز، لە یاریزانێکی پشتگوێخراوەوە بۆ گالاکتیکۆی نوێی ڕیاڵ مەدرید !


خەڵک سپۆرت

جەیمس ڕۆدریگێزی کۆڵۆمبی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید تەواوی کۆسپ و نەهامەتیەکانی تێپەڕاندووە و لەئێستادا وەک گالاکتیکۆسی نوێ لەلایەن زینەدین زێدانی ڕاهێنەرەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی ڕاپۆرتێکی لەژێر ناونیشانی “خامێس لە ئەستێرەیەکی پشتگوێخراوەوە بۆ گالاکتیکۆس” بڵاوکردۆتەوە، تیایدا ئاماژە بە ئاستی ئەستێرە کۆڵۆمبیەکە دەکات لە وەرزی نوێدا.

لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩دا یانەی شاهانە لە گواستنەوەی نایمار دا سیلڤا و پۆل پۆگبا شکستیان هێنا، لەهەمان کاتدا سەرکەوتوو نەبوون لە دۆزینەوەی یانەیەکی گونجاو بۆ هەریەک لە گاریس بەیل و جەیمس ڕۆدریگێز، ئەوەش لەم وەرزەدا بە سود بۆ پێکهاتەکەی “زیزۆ” گەڕاوەتەوە.

“خامێس”ی کۆڵۆمبی کە بەهێزەوە لەلایەن هاندەرانی مێرەنگیەوە پاڵپشتی دەکرێت، لەم وەرزەدا وەڵامی تەواوی ڕەخنەکانی داوەتەوە و لەکۆی دوو ڕووبەڕوبونەوەدا توانیویەتی وەک باشترینەکان دەربکەوێت، تەنانەت لەکۆتا یاریی ڕیاڵ بەرامبەر لیڤانتی توانیویەتی ١٠ کیلۆمەتر لەنێو یاریگادا ڕابکات و ٦٧ گواستنەوەی دروست ئاڕاستەی هێڵی هێرشبەر بکات، جگە لەوەش زۆرترین هەلی گۆڵکردنی بۆ بنزیمە خولقاندووە زیاتر لەوەی هەریەک لە ڤینیسیۆز و هێرشبەرانی تر ئەنجامیان داوە.

زێدان لەدوای رووبەڕوبونەوەی لیڤانتی رایگەیاندووە :” دڵخۆشم بەو ئاستەی جەیمس پێشکەشی دەکات، هەموو تواناکانی لەنێو یاریگادا بەگەڕخستووە و ئێستا ماندووە، خۆشحاڵم بە ئاستە بەرزەکەی، زۆر باش یاریی کرد”.

“مارکا” جەخت دەکاتەوە، لەدوای فاینەڵی کاردیف و دوورخستنەوەی ئەم ئەستێرەیە لەلایەن زێدانەوە بڕیاربووە لەم هاوینەدا بۆ یەکێک لە یانەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید یان مۆناکۆ یاریی بکات، بەڵام بەپێچەوانەوە تەواوی کۆسپەکانی بە ئاستە بەرزەکەی تێپەڕاندووە و لەگەل زێدان ئاشتەواییان ڕاگەیاندووە و چیتر دەبێتە یەکێک لە ئەستێرە سەرەکیەکانی وەرزی ٢٠١٩/٢٠٢٠.

لەئێستاشدا کاتی ململانێکانی چامپیۆنز لیگ هاتووە و ڕاهێنەر و سەرۆکایەتی و هاندەرانی لۆس بلانکۆس چاوەڕوانی ئاستێکی بەرزتر لە ژمارە (١٦) دەکەن، کە دووبارە کڕین و فرۆشی درێسەکانی هاوشێوەی گالاکتیکۆسێک دەستی پێکردۆتەوە.

جیهانی

رۆناڵدۆی دیاردە؛ “زێدان باشترینە”


خەڵک

رۆناڵدۆی بەرازیلی، ناسراو بەدیاردە هۆکاری بەجێهێشتنی یانەی ریاڵ مەدرید و پەیوەندیکردنی بەیانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بۆ خراپی مامەڵەی فابیۆ کاپیلۆی ڕاهێنەری ئەوکاتەی ڕیاڵ دەگێڕێتەوە و زێدانیش بە باشترین ناو دەبات.

رۆناڵدۆ لویس نازاریۆ دالیمای بەرازیل و ئەفسانەو دیاردەی تۆپی پێی جیهان، رایگەیاندووە،بەهۆی بوونی چەند کێشەیەک لەگەڵ فابیۆ کاپیلۆی راهێنەر، یانەی شاهانەی بەجێهێشتووە، کە بە وتەی خۆی نەیتوانیوە لە کاپیلۆ بگات.

رۆناڵدۆ وتویەتی؛ کێشم لە 100كگم، نزیک دەبووەوە کاتێک لەیانەی ڕیاڵ مەدرید هاتووەتە دەر، بەڵام لەتۆپی پێدا کێش گرنگ نییە گرنگ تواناو یاریکردن و جیاوازی کردنە، بۆیە کاپیلۆ بەهەڵە هەڵسەنگاندنی دەکرد لەمبارەیەوە، بۆیە پەیوەندیەکانمان بەرەو خراپی و لێک نەگەیشتن چوو.

بە وتەی رۆناڵدۆ کاپیلۆ شایستەی پۆستی را‌هێنەرایەتی تیپەکە نەبووە و دەبوو یانە شاهانەییەکە لەو کاتەدا راهێنەرێکی بەهێزی دەستنیشان بکردایە.

لەلایەکی ترەوەو لەبارەی بەراوردی نێوان مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرە بەرازیلییەکە ” مێسی کاتێک تۆپ لە بەردەم قاچەکانیدایە، هەست بەچێژو خۆشەویستی دەکات بەڵام توانا و ژمارەکانی رۆناڵدۆش ناکرێت نادیدە بگرین بۆیە، بەراوردکردنی ئەو دوو یاریزانە ئەستەمە.

رۆناڵدۆی بەرازیلی، لە تۆپی پێدا زێدان بە باشترین هاوڕێ و یاریزان ناودەبات کە هاوشانی یاریکردووە و دەڵێت” زێدان باشترینە، من دڵخۆش بوم لەگەڵ سەرجەم یاریزانەکانی ریاڵ مەدرید، بەڵام زێدان بۆ من زۆر تایبەت بوو”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

گاریس بەیڵ: شەیدای یاریی گۆڵفم


خەڵك
گاریس بەیڵی وێڵزیی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، دەڵێت: هەندێك وا بیر دەكەنەوە كە ئێمە بۆ یاریكردن دروست بووین، ئەمە هەڵەیە، ئێمەش مرۆڤین و كاتمان بۆ نان خواردن و بەسەربردن و ئاهەنگ گێڕان دەوێت خۆ رۆبۆت نین.

رۆژنامەی ماركا، دیمانەیەكی لەگەڵ ئەستێرە وێڵزییەكە سازداوە و تیایدا بەیڵ وتوویەتی ” لەروانگەی هەندێكەوە رۆبۆتێك زیاتر هیچی كە نین، خەڵكانێ: هەن وا دەزانن كە تۆ تەنها بۆ یاریكردن دروست بوویت، دەیانەوێت بەو شێوەیەی كە خۆیان دەیانەوێت تۆ بژیت، ئێمەش دەبێت نان بخۆین و بچینە دەرەوە و كات و ساتی خۆش بەسەر بەرین “.

بەیڵ دەڵێت ” ژیانی تۆپی پێ ماوەیەكی كەمە، ناكرێت قوربانی بەژیانی خۆمان بدەین لە پێناو ئەو ماوە كەمەی لە تۆپی پێدا هەیە”.

گاریس بەیڵ ڕاشكاوانە دەڵێت ” شەیدای یاریی گۆڵفم، بەڵام هێشتا بیرم لەوە نەكردۆتەوە دوای وازهێنانم لە یاریی تۆپی پێ چی بكەم”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

كریستیانۆ رۆناڵدۆ:  مێسی پێی وتم  بە ڕۆشتنت توشی كێشە بووم


خەڵك
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، دەڵێت، بەكاروانی وەرزشی مێسی سەرسامم و لە كاتی ڕۆشتنم لە ڕیاڵ مەدرید پێی وتم بە رۆشتنت تووشی كێشە دەبم چونكە، بوونت لە لالیگا ڕكابەری نێوانمانی بەهێزتر دەكرد.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، كە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، سەرسامە بەو كاروانە وەرزشییەی مێسی پێیدا تێپەڕیوە..

بەگویرەی ڕۆژنامەكە، ڕۆناڵدۆ ڕایگەیاندووە، جوانە ڕكابەریی هەبێت، هەموو كەسێكی دیار ڕكابەرێكی هەیە، من چیژم لە ڕكابەریی نێوان خۆم و مێسی وەردەگرت، هەمیشە هەوڵی زیاترم دەدات بۆ بردنەوە و چنینەوەی نازناوەكان.
كریس ئەوەشی وتووە: كاتێك خولی ئیسپانیم بەجێهێشت، مێسی پێی وتم بە ڕۆیشتنت توشی كێشە بووم، چونكە ڕكابەری نێوانمان بەهێزتری دەكردین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان